چۆنیەتی دەستگرتن بەسەر توڕەییدا

له‌لایه‌ن: - سایە موستەفا - به‌روار: 2021-09-22-15:04:00 - کۆدی بابەت: 6673
چۆنیەتی دەستگرتن بەسەر توڕەییدا

ناوه‌ڕۆك

توڕەیی 

ئاساییە ھەست بە پەستانی دەروونی بکەین، ھەروەھا چەندین حاڵەت ھەن وات لێدەکات ڕووبەڕووی پەستانی دەروونی ببیتەوە ئەمەش ئاساییە، بەڵام زیادبوونی لەڕادەبەدەری پەستانی دەروونی دەگۆڕێت بۆ توڕەیی زۆر، کە کێشە دەنوێنێت و پێویستە چارەسەر بکرێت پێش ئەوەی ببێتە سیفەتێک لە سیفەتە تایبەتییەکانمان، پێویستە بزانین ئەم سیفەتە بەدەستھێنراوە یاخود سروشتییە، ھیچ بەڵگەیەکی فیسۆلۆجی و دەروونی نییە لەسەر ھەبوونی ئارەزووی توڕەیی، بەڵام ئامادەکاری بۆ توڕەبوون ھەیە، توڕەیی بەرەبەرە دەست دەکات بە گەشە لەگەڵ تاکدا، ھەروەھا لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجامدراوە، دەریخستووە نزیکەی ٦٩٪‏ ئەو تاکانەی دیاریکراون وا بڕیاریان داوە کە توڕەیی بەدەستھێنراوە لە دایک و باوکەوە، ھەروەھا توڕەیی لەو کۆمەڵگانەدا گەشە دەکات کە ناکۆکی گەورەی کۆمەڵایەتی تێدایە، چەندین ئایین و ڕێباز ھەن ھەروەھا بیرۆکە و ڕاوبۆچوونەکان ڕۆڵێکی دیاریان ھەیە لە گەشەکردنی توڕەییدا، ھەروەھا بوونی ھۆکاری زۆر ھەن وەک ھەژاری و جیاوازی کردن کە دەبنە ھۆی توڕەیی. 

کاریگەرییەکانی توڕەیی 

توڕەیی کاریگەرییەکی گەورەی ھەیە لەسەر تاک و بە بەردوامی کێشەی بۆ دروست دەکات لەگەڵ ھاوڕێ و کەسانی دەوروبەریدا، ھەروەھا ھۆکاری سەرەکییە لەو کێشانەی لەنێوان کەسەکاندا ڕوودەدەن ئەمەش لەبەر ھۆکاری بێبایەخ، ئەمەش بەھۆی دەستنەگرتنی تاک بەسەر توڕەیی و ھەڵچوونەکانی، بۆیە ناتوانێت دەستبگرێت بەسەر ھەوڵسوکەوتەکانی جا زارەکی بێت یان کرداریی بێت، ئەمە دەبێتە ھۆی دروستکردنی  چەندین کێشە وەک دوور کەوتنەوە لە ھاوڕێ و کەسانی دەورووبەری و دوورکەوتنەوەی لە کۆمەڵگە، ھەروەھا ئەو کێشانەی ڕوبەڕووی کەسی توڕە دەبنەوە بەھۆی نەتوانینی لە دەستگرتنی بەسەر توڕەییەکەیدا.

ھەروەھا زیانە تەندروستیەکانی لەبیر نەکەین، لێکۆڵینەوە نوێیەکان کە لە زانکۆی ستانفۆرد دەریانخستووە کە توڕەیی لە ڕادەبەدەر کاریگەریان ھەیە لەسەر سیستەمی بەرگری جەستەی مرۆڤ، کە ئەمەش ئەگەری توشبوونی بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە زیاد دەکات، ھەروەھا نەخۆشییەکانی شەکرە و نەخۆشییەکانی کۆئەندامی ھەرس، ھەروەھا کاریگەری نەرێنی ھەیە لەسەر ژمارەی کاتژمێرەکانی نوستنی کەسی توڕە.

چەند ئامۆژگارییەک بۆ دەستگرتن بەسەر توڕەییدا

١- زانینی ئەو ھۆکارانەی ھاندەرن بۆ توڕەبوون، ھەوڵبدە ئەو ھۆکارانە بدۆزیتەوە کە ھانت دەدەن بۆ توڕەبوون و ھەستی ئاسوودەییت پێدەبەخشن لەکاتی دەربڕینیان بە شێوەیەکی ڕاشکاوانە، وەک ناچار کردنی کەسانی دیکە بۆ گوێگرتن و خۆ بەدوورگرتن لە ھەستی ترس، ھەروەھا ترس لە دەرکەوتن بە لاوازیی بەرامبەر بە کاسانی دیکە.

٢- ھێمنکردنەوەی خوود لەو حاڵەتانەی دەبنە ھۆی توڕەیی.

٣- کەسی توڕە بوەستێت لە گوتنی (من توڕەم)، کە وەک بناغەیەک دادەنرێت بۆ ھەڵواسینی ھەموو ڕەفتار و گوفتارەکانی، ھەروەھا گۆڕینی ئەم ڕستە بە (بڕیارمدا ڕزگارم بێت لە توڕەیی).

٤- پێویستە لەسەر کەسی توڕە بەردەوام چاودێری بیرۆکەکانی بکات، چونکە ئەم بیرۆکانە دەگۆڕێن بۆ کردار، پاشان دەگۆڕێن بۆ خوو و سیفەت کە ڕزگار بوون لێیان قورسە.

٥-  پێویستە بیر لە ژیانت و ئامانجەکانی داھاتووت بکەیتەوە، ھەروەھا پلان دابنێیت بۆ بەدەستھێنانیان، ھەروەھا قایلبوون بەوەی ئەو کاتەی لە توڕەبووندا بەسەریدەبەیت شاینی ئەوەیە لە بەدەستھێنانی ئامانجەکانت و دروستکردنی ژیانێک لە سەروو ستانداردی سەرکەوتنەوە بەسەریببەیت.

٦- زیادکردنی کاتەکانی حەوانەوە و دانیشتن لەو شوێنانەی ھێمنن، ھەروەھا ھەناسەدان بۆ ڕزگاربوون لەو ھەستانەی ھۆکارن بۆ توڕەبوونت.

٧- پێویستە لەسەر کەسی توڕە باوەڕی بە خۆی ھەبێت، ھەروەھا خۆی قایل بکات بەوەی توانای ھەیە لە ڕزگاربوون لەو توڕەییەی.


سەرچاوەکان



1819 بینین