لیرەی تورکی

له‌لایه‌ن: - ئیسڕا بورهان - به‌روار: 2021-09-24-14:08:00 - کۆدی بابەت: 6697
لیرەی تورکی

ناوه‌ڕۆك

دراوی لیرەی تورکی

لیرەی تورکی یاخود (بە عەرەبی: اللیرة التركیة، بە تورکی: Türk lirası)‏ دراوی فەرمی وڵاتی تورکیایە، دراوێکە گۆڕانکاری تێدا کراوە، شەش سفری لێ سڕاوەتەوە، لە پێشدا نرخی یەک ملیۆن لیرەی تورکی یەکسان بوو بە یەك دۆلاری ئەمریکی، لە دوای ئەو گۆڕانکارییە لە ئێستادا یەك لیرەی تورکی یەکسانە بە یەک دۆلاری ئەمریکی، کە لە سەردەمی حکومڕانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەم گۆڕانکارییە کرا، هەروەها لە ساڵی 2005 هەموو دراوە کۆنەکان لە بازاڕەکان گۆڕان بە دراوی نوێ.

مێژووی دراوی لیرەی تورکی

کۆنترێن دراوی کاغەزی تورکی لە سەردەمی کۆماری دەرکرا لە ساڵی 1927، و بە پیتی عوسمانی لەسەری نوسرا بوو، پاشان لە ساڵی 1937 دووبارە دراوی فەرمی تورکیا چاپکرایەوە و بە پیتی لاتینی نوێ لەسەری نووسرایەوە لەوکاتەوە لە 84 ساڵ پێش ئێستا مێژووی دراوی لیرەی تورکی دەستیپێکرد.

لە سەرەتادا وێنەی کەمال ئەتاتورك (یەکەمین سەرۆك کۆماری وڵاتی تورکیا) لەسەر دراوەکە نەخشێنرا بوو، لە دوای ئەوەی کۆچی دوایی کرد لە ساڵی 1939 وێنەی عیسمەت ئینۆنۆ (دووەم سەرۆک کۆماری وڵاتی تورکیا) لەسەر دراوی فەرمی نەخشێنرا.

گۆڕانکارییەکانی سەر لیرەی تورکی

لە سەرەتای ساڵی دووهەزاردا، لە دوای گەشەی ئابووری بەرچاوی ئەو وڵاتە حکومەتی تورکیا پەیوەست بوو بە ئەنجامدانی چەند گۆڕانکارییەك لەسەر دراوی وڵاتەکەی، و بۆ ئەم مەبەستەیش یاسای ڕێکخستنی دراوی کۆماری تورکیای هەموار کرد لە ساڵی 2004، لە دوای ئەو یاسایە لە ساڵی 2005 شەش سفری سەر دراوەکە لابرا، ناوی "لیرەی تورکی" بە فەرمی دانرا، پۆلێنەکانی لیرەی تورک 5، 10، 20، 50 و پاشان 100 لیرەیە، نرخی لیرەی تورکی لە بازاڕەکاندا زۆر جێگیر بوو، بەڵام لە ساڵی 2018 ڕووبەڕوی داڕوخانی ئابوری بووەوە. 

قەیرانی ئابوری ساڵی ‌2018 و ساڵی 2020

لە ساڵی 2018 ـدا ڕێژەی ئاڵوگۆڕی لیرەی تورکی تا نزمترین ئاستی خۆی دابەزی، بە ڕادەیەك بەهای یەك دۆلار یەکسان بوو بە چوار لیرە و نیو لیرەی تورکی، هۆکاری لەدەستدانی بەهای لیرەی تورکی دەگەڕێتەوە بۆ  بڕیارێکی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا و بڕیارێکی دەرکرد بۆ ڕێگریکردن لە بانکی ناوەندیی کۆماری تورکیا لە هەموارکردنی ڕێژە و نرخی زیادکراوی سەر دراوەکە، هەروەها لە سەرەتای ساڵی 2020 بەها و نرخی لیرەی تورکی بەڕێژەی 24% دابەزی بە هۆی جەنگی نێوان وڵاتی ئازەربایجان و وڵاتی ئەرمینیا


سەرچاوەکان



913 بینین