توپۆلیڤ تی یو-١٦٠

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-09-25-21:53:00 - کۆدی بابەت: 6712
توپۆلیڤ تی یو-١٦٠

ناوه‌ڕۆك

تۆپۆلیڤ تی یو-١٦٠

تۆپۆلیڤ تی یو-١٦٠ یان فڕۆکەی بۆمبهاوێژی بلاکجاکی ڕووسی (بە ئینگلیزی: Tupolev Tu-160)، یەکێکە لە بەناوبانگترین فڕۆکە بۆمبهاوێژەکانی ڕووسیا و یەکێتی سۆڤیەت، فڕۆکەیەکی ستراتیژییە و خێراییەکەی لە سەرووی دیواری دەنگە و باڵەکانی چەنددۆخن و دەتوانن بۆ دواوە بگەڕێنەوە، لە ڕووی هەستان و پاڵنانەوە بە یەکێک لە باشترین فڕۆکەکان دادەنریت و بە قورسترینەکانی نێو فڕۆکە شەڕکەرەکان دادەنریت، هەروەها گەورەترین فڕۆکەیە کە توانای بڕینی دیواری دەنگی هەبێت، ئەم فڕۆکەیە کۆتا فڕۆکەی بۆمبهاوێژی یەکێتی سۆڤیەت بوو.

تایبەتمەندی

فڕۆکەکە چوار سەرنشین لەخۆدەگرێت کە (فڕۆکەوان، یارمەتیدەری فڕۆکەوان، تەکنیکی چەک، تەکنیکی کەرەستە بەرگرییەکان)ـن، و کورسییەکان لە جۆری K-36DMـن و لەکاتی مەترسیدا دەتوانن خۆیان هەڵبدەن بە پەڕەشووت، فڕۆکەکە لە ژووری پشوودان و دەستشۆر و شوێنی نووستن پێکدێت و هیچ شاشەیەکی ژمارەیی تێدا نییە.

ناوی ڕووسی Туполев Ту-160
ناو لەلای ناتۆ Blackjack
دروستکەر کۆمپانیای توپۆلیڤ
ژمارەی دروستکراو ٣٦
دۆخ لە خزمەتدایە و پەرەی پێدەدرێت
یەکەمین فڕین ١٩٨١/١٢/١٨
ساڵی چوونە خزمەت نیسانی ١٩٨٧
بەکارهێنەری سەرەکی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا
درێژی  ٥٤ مەتر
درێژی باڵ ٥٥,٧
دوورترین مەودا ١٢,٣٠٠ کیلۆمەتر
بەرزی ١٣,١٠ مەتر
کێش بە بەتاڵی ١١٠ تەن
کێشی پڕ ٢٦٧ تەن
زۆرترین کێش بتوانێت هەڵبگرێت ٢٧٥ تەن
زۆرترین خێرایی ٢,٢٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا
نازناو کەڵکی سپی

چەک

فڕۆکەکە لە دوو بنکەی کۆگای چەک پێکدێت و هەر یەکێکیان ٢٠,٠٠٠ کیلۆگرام چەک هەڵدەگرن کە توانای هەڵگرتنی مووشەکی قورس و سووک و چەکی ئەتۆمییان هەیە، فڕۆکەکە هیچ چەکێکی تەقەکردن و بەرگری نییە و یەکەمین فڕۆکەی ڕووسیە لەدوای جەنگی جیهانی دووەمەوە کە چەکی بەرگری لەخۆناگرێت.

جیاوازی لەگەڵ بی-١ لانسەر

لەگەڵ ئەوەی فڕۆکە زۆر شێوەی لە فڕۆکەی بۆمبهاوێژی ئەمریکی بی-١ لانسەر هەیە، بەڵام فڕۆکە ڕووسییەکە گەورەتر و خێراترە و مەودای ڕۆشتنی بەبێ پڕکردنەوەی تانکی سووتەمەنی زۆرترە.  


سەرچاوەکان



907 بینین