تۆپی پێی ئەمریکی

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-09-26-14:01:00 - کۆدی بابەت: 6718
تۆپی پێی ئەمریکی

ناوه‌ڕۆك

وەرزشی تۆپی پێی ئەمریکی

تۆپی پێی ئەمریکی یارییەکە کە لە ئەمریکا و کەنەدا بە تۆپی پێ دەناسرێت، ئامانجی یاریەکەش تێپەڕاندنی یاریزانانی تیپی بەرامبەر و گەیشتنە بە کۆتایی ناوچەی بەرامبەر، دەکرێت تۆپەکە بە هەردوو دەست هەڵبگیرێت یان هەڵیبدات بۆ یاریزانێکی تر لە لە ناوچەکەی تر بۆ بەردەوامیدان بە پێشکەوتن، هەروەها دەکرێت تۆپەکە لە هاوتیمێک بسەنرێت بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ، دەکرێت ئامانجەکە بە زیاتر لە رێگایەک بەدەستبهێنرێت بەرەوپێشچوون و تێپەڕاندنی هێڵی گۆڵ لە ناوچەی ڕکابەرەکان بەبێ وەستان، یان هەڵدانی تۆپەکە بۆ یاریزانێک لەودیوی هێڵی گۆڵی بەرامبەرەوە کە بەمە دەبنە خاوەنی ٦ خاڵ و دواتریش تیمی هێرشبەر هەوڵی بەدەستهێنانی خاڵێک یان دوو خاڵ دەدات، یان لێدانی تۆپەکە بە پێ بۆ نێوان دوو ستوونەکە لە بەرزترین شوێنی ناوچەی تیمی بەرامبەر و بەمەش دەبنە خاوەنی ٣ خاڵ، تیمی براوەش ئەو تیمەیە کە زۆرترین خاڵ بەدەست دەهێنێت لەکاتی دیاریکراودا.

یاریگا و یاریزانەکان

دوورییەکانی یاریگاکە بە جۆرێکە کە درێژییەکەی ٣٦٠ پێیە و پانییەکی ١٦٠ پێیە کە یەکسانە بە ( ١٠٩.٧ م درێژی و ٤٨.٨ م پانی)، ئەو هێڵانەی دەکەونە لاکانەوە پێیان دەوترێت هێڵەکانی لا، بەڵام هێڵە کورتەکان پێیان دەوترێت هێڵەکانی ناوچەی کۆتایی، لەسەر تیمی هێرشبەر پێویستە کە ئەم هێڵە کورتانە تێپەڕێنێت بۆ بەدەستهێنانی خاڵ و لەسەر تیمی بەرگریکاریش پێویستە کە هێرشەکان ڕاگرێت و نەهێڵێت لەو هێڵانە تێپەڕن، ناوچەی کۆتایی بە هێڵێک کە پێی دەوترێت هێڵی تۆمارکردن دەستپێدەکات و بە هێڵی کۆتایی کۆتایی دێت کە دووری نێوانیان ١٩ یاردەیە کە دەکاتە ٩.١ ـم، هەموو ١٠ یاردەیەکیش هێڵێک بوونی هەیە. 

لەناوەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا

لە ئەمریکادا تۆپی پێی ئەمریکی بەربڵاوترین جۆری وەرزشە و قوتابییەکان هەر لە منداڵییەوە دەیکەن و لە قوتابخانە و زانکۆکانیشدا ئەنجام دەدرێت، هەروەها بەناوبانگترینیان تۆپی پێی ئەمریکییە کە لە ٣٢ یانە پێک دێت و یاریگاکە درێژییەکەی ١٠٠ یاردەیە و هێڵێکیش بوونی هەیە لە هەموو ١٠ یاردەیەکدا، لە کۆتایی خولەکەشدا دوو یانە یاری کۆتایی ئەنجامدەدەن و یاری سوپەر بۆڵ لە یەکەم یەکشەممەی مانگی شوبات ئەنجام دەدرێت، وەکوو ئاماژەمان پێکرد ئەم ڕووداوە وەکوو بەشێک لە کلتوری ئەمریکا هەژمار دەکرێت کە ساڵانە ئاهەنگ دەگێڕن بەبۆنەی یارییەکەوە بە چاوپۆشی لەوەی ئەو یانانەی لە یاری کۆتاییدا بەیەک دەگەن کێ و کێن.

سوپەربۆڵ

ناوی بەناوبانگترین یاری ئەم وەرزشەیە وەکوو لە سەرەوە ئاماژەی پێ درا یەکەم یەکشەممەی مانگی شوبات ئەنجام دەدرێت کە ڕووداوێکە تێیدا شاری میوانداریکەر داهاتەکەی دەگاتە ملیۆنان و گەلی ئەمریکا لەماڵەوە ئاهەنگی گەورە ئەنجام دەدەن و هەموو خێزانێک خزم و هاوڕێکانی بانگهێشت دەکات بۆ ئەو ئاهەنگەی پێی دەوترێت ئاهەنگی سوپەربۆڵ، کە زیاتر لە ١٠٥ ملیۆن کەس لە ئەمریکا و تەواوی جیهان لە ڕێگەی تەلەفزیۆنەوە بینەری دەبن.

لەدەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

لە دەرەوەی ئەمریکا و کەنەدا ئەم وەرزشە پێی دەوترێت تۆپی پێی ئەمریکی بۆ جیاکردنەوەی لە تۆپی پێ و وەرزشەکانی تری وەکوو ڕەگبی کە هەندێک هەمان ناوی بۆ بەکاردێنن، تۆپی پێی ئەمریکی لە ڕەگبی جیابووەوە و بووە وەرزشێکی سەربەخۆ لە کۆتایی سەدەی نۆزدە، هەندێک وەرزشی تریش لێکچوونیان زۆرە لەگەڵ ئەمەدا وەکوو تۆپی پێی کەنەدی، ئەمریکا چەندین رێگەی هەیە بۆ گواستنەوە و بڵاوکردنەوەی وەرزشەکە بۆ دەرەوەی ئەمریکا و بەریتانیا و ئەوروپا و بەتایبەتیش لە هیندستان و کەنەدا و مەکسیک.

ژمارەی یاریزانەکان لە هەر تیمێکدا زیاتر لە ٥٠ یاریزانە، بەڵام ١١ یاریزان زیاتر بوونیان نابێت لەسەر یاریگاکە لە هەمان کاتدا و یاریزانەکان دابەش دەبن بەپێی ئەرکیان لە یاریگادا، دابەشبوونەکە بۆ هەرسێ کۆمەڵەی بەرگریکار و هێرشبەر و کۆمەڵەیەکی تایبەت دەبێت QB یان Quarter back یان چارەگی کۆتایی، کە ئەمان تایبەتمەندی جیاکەرەوەیان هەیە لە کۆی تیمەکە بەجۆرێک بەرپرسن لە دروستکردنی هەل بۆ تیمەکە بۆ بەدەستهێنانی خاڵ.

خولەکانی تۆپی پێی ئەمریکی لە جیهاندا

ئەم یارییە لە زۆربەی وڵاتان ئەنجام دەدرێت و خولی رێکخراوی هەیە لە زۆربەی وڵاتان، وەکوو:

  • ئەمریکا: لە ٣٢ یانە پێک دێت و پێی دەوترێت خولی تۆپی پێی ئەمریکی.
  • بولگاریا: خولی بولگاری تۆپی پێی ئەمریکی لە ١٦ یانە پێکدێت.
  • بەڕازیل: خولی بەڕازیلی تۆپی پێی ئەمریکی لە ١٤ یانە پێکدێت.
  • ئەڵمانیا: خولی ئەڵمانی تۆپی پێی ئەمریکی لە ١٢ یانە پێکدێت.
  • فنلەندا: خولی فنلەندی تۆپی پێی ئەمریکی.
  • هەنگاریا: خولی هەنگاری تۆپی پێی ئەمریکی لە ١٨ یانە پێکدێت
  • هیندستان و سریلانکا و بەنگلادیش.
  • ئێرلەندا: خولی ئێرلەندی تۆپی پێی ئەمریکی لە ١٣ یانە پێکدێت.
  • ئیسرائیل: خولی ئیسرائیلی تۆپی پێی ئەمریکی لە ١٠ یانە پێکدێت.
  • ئیتاڵیا: خولی ئیتاڵی تۆپی پێی ئەمریکی لە ١٠ یانە پێکدێت.
  • ژاپۆن: خولی یابانی تۆپی پێی ئەمریکی لە ٦٠ یانە پێکدێت.
  • مەکسیک: خولی مەکسیکی تۆپی پێی ئەمریکی لە ١٩ یانە پێکدێت.
  • نیوزلەندا: خولی نیوزلەندی تۆپی پێی ئەمریکی لە ٣ یانە پێکدێت.
  • نەرویج: خولی نەرویجی تۆپی پێی ئەمریکی لە ١١ یانە پێکدێت.
  • پۆڵەندا: خولی پۆڵەندی تۆپی پێی ئەمریکی لە ٢٢ یانە پێکدێت.
  • سڕبیا: خولی سڕبی تۆپی پێی ئەمریکی لە ١٨ یانە پێکدێت.
  • ئیسپانیا: خولی ئیسپانی تۆپی پێی ئەمریکی لە ٢١ یانە پێکدێت.
  • بەریتانیا: خولی بەریتانی تۆپی پێی ئەمریکی لە ٥٠ یانە پێکدێت.


سەرچاوەکان



1125 بینین