چەند ئامۆژگارییەک بۆ شێوازی لەبەرکردنی پۆشاک لە وەرزی پاییزدا

له‌لایه‌ن: - سارا ئەحمەد - به‌روار: 2021-10-02-13:16:00 - کۆدی بابەت: 6768
چەند ئامۆژگارییەک بۆ شێوازی لەبەرکردنی پۆشاک لە وەرزی پاییزدا

ناوه‌ڕۆك

هەشت ئامۆژگاری بۆ شێوازی لەبەرکردنی پۆشاک لە وەرزی پاییزدا

پۆشاکی پاییزانەی گونجاوی بەسوود بکڕە کە پێیەوە دەچێتە دەرەوە

چاکەتی کاوبۆی لۆکەدار، کراسی دروستکراو لە خوری و لۆکە، چاکەتی خوری تەنک هەروەها چاکەتی چەرم، ئەمانە ئەو کۆمەڵە پارچە پۆشاکە بەسوودە گرینگانەن کە دەبێت لە کەنتۆری پۆشاکەکانتدا بوونیان هەبێت لەم وەرزەدا، لە پاییزاندا هەوڵبدە پۆشاکێک بپۆشە کە کێشی سوکتر بێت بە بەراورد بەو پۆشاکانەی کە لە وەرزی زستاندا دەیپۆشیت و پێویست ناکات وەکو پۆشاکەکانی ئەو وەرزە گەرموگوڕ بێت.

پووت و پێڵاوی گونجاوی پاییزانە بپۆشە

کاتێک کەشوهەوا ساردتر دەبێت، کاتی ئەوەیە تۆیش پاپوجە هاوینەییەکانت بگۆڕیت بە پووتی درێژ و نیوپووت کە ئاماژەن بۆ نزیکبوونەوەی وەرزی ساردی زستان، نیوپووتی لە چەرم دروستکراو هەروەها پووتی پاژنەبەرزی هەتاوەکوو ئەژنۆ درێژ، ئەم پووتانە لەگەڵ عەزییەکی هاوینەی خانمانە لەگەڵ تەنوورەیەکی کورتدا یەکێکن لە شێوازە جوان و باوەکان بەڵام لەناو کورددا ئەم شێوازە پۆشاک پۆشینە ناباوە.

پۆشینی پۆشاکی سەر کار

وەرزی پاییز کاتێکی زۆر نایابە بۆ پۆشینەوەی قات و هەروەها پۆشاکە بنچینەییەکانی تر کە بۆ سەر کار دەپۆشرێن لە دوای کۆتایی هاتنی وەرزی هاوین کە زیاتر هەڕەمەکیانە و پۆشاکی ئاسایی دەپۆشرێن. دەتوانرێت لەم وەرزە تەنوورەیەکی خوار ئەژنۆی تەنک لەپێ بکرێت لەگەڵ تیشێرتێکی گونجاوی ڕەنگ سپی و هەروەها قایشێکی گونجاوی لەگەڵ ببەسترێت.

پۆشاکی هاوینە لەگەڵ پارچەیەک پۆشاکی زستانەدا بپۆشە

زۆربەی پۆشاکەکانی هاوینت بۆ وەرزی پاییز دەگونجێن بەڵام بە کەمێک زیادکردنی پارچەی دیکە بۆ سەر پۆشاکەکانت کە گەرمتر خۆیان بنوێنن، هەوڵبدە ژێرپۆشێک بپۆشیت لەسەر موجەسەمێکی ڕەش لەگەڵ سترێجیکی تەسک، هەروەها هەوڵبدە پانتۆڵێکی جینزی کەمەربەرز بپۆشیت لەگەڵ چاکەتێکی خوری تەنک، زۆربەی عەزییە هاوینەییەکان دەتوانرێت لەگەڵ پۆشاکێکی دیکەی قۆڵدرێژ یاخود قۆڵکورت بپۆشرێت بەپێی ئەو شوێنەی کە تێیدا دەژیت بۆ ئەوەی بە گەرمی بتهێڵێتەوە، دەکرێت فانیلە هاوینییەکان لەگەڵ چاکەتێکی خوری درێژی پێوانە گەورەدا بپۆشرێت.

پۆشاکێکی زستانە لەگەڵ پارچە پۆشاکێکی هاوینەدا بگونجێنە

پاییز کاتی ئەوەیە پۆشاکە بنچینەییە گەرمەکانی زستان بەکاربهێنرێت وەکو بلوزی ملیواندار، چاکەتی خوری و هەروەها پانتۆڵی لە لۆکەی ئەستوور دروستکراوی نەرم، لەبەشی سەرەوەی لەشت هەوڵبدە پۆشاکی زستانەی گەرم بپۆشە وەکو چاکەتێکی قەبارە گەورە و پۆشاکێکی چنراوی ئەستوور و بەشی خوارەوەیش هەوڵبدە پۆشاکە هاوینەییەکان بێت وەکو شۆرت و تەنوورەی سێچارەگ هەروەها بە پێچەوانەیشەوە هەر دەبێت بۆ نمونە ژێرپۆشێکی ئاوریشمی بپۆشە لەگەڵ پانتۆڵێکی لە خوری دروستکراو بۆ ئەوەی دووچاری گەرمییەکی زۆر نەبیتەوە.

پۆشاکی لە لۆکە دروستکراو بپۆشە

لۆکە یەکێکە لە باوەڕ پێ کراوترین کوتاڵەکان لە پیشەسازی چنیندا و یەکێکە لەو کوتاڵانەی لە دروستکردنی زۆربەی پۆشاکە پاییزییەکاندا بەکاردەهێنرێت، لە کاتێکدا دەکرێت کوتاڵی لە لۆکە دروستکراوی وەکو (فلانێل و کۆدوڕۆی و دێنیم) زۆر قورس و گەرم بن لە هاویندا بپۆشرێن و زۆریش تەنک و سارد بن بۆ زستانێکی باراناویی و بەهارێکی شێدار، بۆیە زۆر گونجاون بۆ ئەوەی لە پاییزێکی وشکی پڕبادا بپۆشرێن، لەیادت بێت پانتۆڵی خوار فشی گەورە ڕێگە دەدات هەوایەکی زۆرتر بچێتە ژوورەوە و لە لەشت بدات وا باشترە لە کەشوهەوا گەرمەکاندا ئەو جۆرە پانتۆڵە بپۆشرێت، لە کاتێکدا پانتۆڵی تەسک ڕێگری دەکەن لەوەی هەوای سارد لێت بدات و وا باشترە لە وەرزە ساردەکان بپۆشرێن

ڕەنگی بەرچاو و سەرنجڕاکێش هەڵبژێرە

ڕەنگەکانی پاییز زۆر نایاب دەردەکەوێت لەسەر دارەکان، بەڵام بیرۆکەی ئەوەی هەموو کەنتۆری پۆشاکەکانت پڕ بکەیت لەو پۆشاکانەی کە لەگەڵ وەرزەکدا یەک دەگرێتەوە لە ئێستادا زۆر كۆنەباوە، پێویست ناکات ڕەنگی پرتەقاڵی سووتاو بپۆشیت یاخود ڕەنگی قاوەیی ڕاستە ئەم ڕەنگانە پاییزەین بەڵام دڵخوازت کام ڕەنگە بوو و کامانە هەستێکی باشیان پێ بەخشیت ئەوانە بپۆشە، ئەگەر تۆ تەواوی هاوینەکەت بە پۆشینی پۆشاکە ڕەنگ کاڵەکانەوە بەسەربردووە بۆ بەرگەگرتنی گەرما، ئەوا ڕەچاوی ئەوەیش بکە ڕەنگە تۆخەکان بهێنیتە ناو پۆشاکە پاییزەییەکانتەوە.

هەمەڕەنگی بکە لە پۆشاکە نەخشێنراوەکاندا

وەرزی پاییز بەتایبەتی وەرزێکی ناوازەیە بۆ جۆراوجۆرییەتیکردن لە نەخشی پڵینگی و شێوازی خانەخانە و هەروەها نەخشەکانی دیکەیش، چونکە تۆ چەند چینێکی زیاتر پۆشاک دەپۆشیت وەک لەوەی کە لە بەهاراندا دەیپۆشیت بەڵام شێوازی پۆشاک پۆشینەکەت لەژێر پاڵتۆیەکی زستانەدا ناشاردرێتەوە، شێوازی پۆشاک پۆشینە نەخشێنراوەکەت با یەک بگرێتەوە لەگەڵ پۆشاکە بنچینە هاوسەنگەکانی وەکو لۆکە و چەرم، بۆ نمونە، دەتوانیت پۆشاکێکی هاوینەی گوڵداری خانمانە بەکاربهێنیتەوە لەگەڵ پووتێکی ڕەش و چاکەتێکی کاوبۆی ناوپۆش لۆکە یاخود چاکەتێکی چەرم.


سەرچاوەکان



1284 بینین