کۆمپانیای ئێڵ جی LG

له‌لایه‌ن: - ئیسرا بورهان ئیسرا بورهان - به‌روار: 2021-10-09-15:36:00 - کۆدی بابەت: 6841
کۆمپانیای ئێڵ جی LG

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا و ناساندن

کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی ئێڵ جی یاخود إل جي (بە ئینگلیزی: LG) کورتکراوەی وشەی Lucky Goldstar دووەمین گەورەترین کۆمپانیایە لە کۆریای باشوور لە ڕووی داهاتەوە، تایبەتمەندە بە بەرهەمهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، بابەتە کیمیاییەکان و بەرهەمەکانی پەیوەندی، هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیاکانی تر سەر بە کۆمپانیای ئێڵ جین، گرنگترینیان کۆمپانیای ئێڵ جی ئەلیکترۆنێکسە، بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئێڵ جی زیاتر لە 80 وڵات بوونیان هەیە.

مێژووی کۆمپانیای ئێڵ جی LG

مێژووی دامەزراندنی ئەم کۆمپانیایە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1947، لە سەرەتادا بە بەرهەمی پیشەسازییە کیمیاییەکان دەستیانپێکرد بە ناوی لاك هۆی، بەڵام لە ساڵی 1952 ناوی کۆمپانیاکە گۆڕدرا بۆ ئێڵ جی، لە ساڵی 1958 بوارەکانی کارکردنی کۆمپانیاکە فراوانتر بوو لە بوارەکانی بازرگانی پلاستیك، هەر بۆ ئەو مەبەستەش کۆمپانیایەکی نوێی دامەزراند لە ژێر ناونیشانی گۆڵد ستاری سنووردار، کە لە ئەمڕۆدا بە ناوی کۆمپانیای ئێڵ جی ئەلیکترۆنێکس ناسراوە، یەکەمین بەرهەمی ئەم کۆمپانیایە ڕادیۆیەك بوو و ژمارەیەکی زۆری لێفرۆشرا، فرۆشتنی بەرهەمەکانی تەنها لەناوخۆی وڵاتی کۆریای باشوور بوو، کۆمپانیای ئێڵ جی لە ژێر ناوی بازرگانی لاکی بەرهەمەکانی پاکردنەوە و بەرهەمە کیمیاییەکانی دەفرۆشت وەکوو تایتی پاککەرەوە و هەویری ددان شۆرین و چەندان بەرهەمی تر.

کارەکانی کۆمپانیای ئێڵ جی هەر لە ناو وڵاتی کۆریای باشووردا بوو تا ساڵی 1995 سەرەتای گەشەسەندنی ئەم کۆمپانیاییە بوو بە ڕووی جیهاندا، کەوتە کێبڕکێی کردن لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکانی ڕۆژئاوا، لە ساڵی 2009 زیاتر بەرەوپێش چوو، ئێڵ جی lg.com کڕی، لۆگۆیەکی سادە و کورتە کە لە ئینتەرنێتدا هەیە بۆ خزمەتگوزاری کڕیارەکانی دایناوە.

هاوبەشی کۆمپانیای ئێڵ جی لەگەڵ کۆمپانیاکانی تر

- لە ساڵی 2001 کۆمپانیای ئێل جی دوو پڕۆژەی هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای ڕۆیاڵ فیلیپسی ئەلیکترۆنی (کۆمپانیاییەکی هۆڵەندییە تایبەتە بە بەرهەمە ئەلیکترۆنییەکان) جێبەجێکرد بوون بە ئێڵ جی فیلیبس LCD، ئەم هاوبەشییە تاکوو ساڵی 2008 بەردەوامی هەبوو، چوونکە کۆمپانیای ڕۆیال فلێپس پشکەکانی خۆی فرۆشت و لە کۆمپانیای ئێڵ جی جیابووەوە.

- لە ساڵی 1989 تاکوو ئێستا لەگەڵ کۆمپانیای هیتاشی (کۆمپانیایەکی یابانییە کە تایبەتە بە بەرهەمە ئەلیکترۆنییەکان) هاوبەشن لە چەند پشکێکی دیاریکراودا

- کۆمپانیای ئێڵ جی پڕۆژەی هاوبەشی هەیە لەگەڵ کۆمپانیای نۆرتل نتۆرێکس (کۆمپانیاییەکی کەنەدی تایبەتە بە ئامێرەکانی پەیوەندی و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانە). 

کۆمپانیای ئێڵ جی ئەلیکترۆنێکس

یەکێکە لە لقەکانی کۆمپانیاکانی ئێڵ جی کە تایبەتە بە دیزاین و بەرهەمهێنانی ئامێرە کارەبایی، ئەلکترۆنی و هەواییەکان، لە ساڵی 2019 لە پێشانگای ئەلیکترۆنی CES (پێشانگایەکە بۆ نمایشکردنی مارکە جیهانییەکانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانە، لەو ساڵەدا لە شاری لاس فێگاس بەڕێوەچوو) زیاتر درەوشایەوە و ناسێنرا و گرنگترین ئەو بەرهەمانەی کە لەو پێشانگایە پێشکەشی کرد:

- تەلەڤزیۆنەکانی OLED: ئەو تەلەفزیۆنانەیە کە وێنەی سێ ڕەهەندی (3D) بە ڕوونی و کوالێتییەکی بەرز دابین دەکەن، بە ڕوو چەماوەکەی و وردبینییەکەی ناسراوە، ئێڵ جی OLED TVR (مۆدێل 65R9) سەرنجی ئامادەبوانی پێشانگاکەی ڕاکێشاوە و چەندین خەڵاتی بەدەستهێنا.

- ئامێرەکانی نمایش لەگەڵ تەکنەلۆجیای DLP: لە گرنگترینیان ئامێری ئێڵ جی مینی بیم بوو.
- ئامێرەکانی شوشتن و وشککەرەوە: ئامێری شوشتنی ئۆتۆماتیکی ئێڵ جی بە 6 تەکنەلۆجیای جوڵانەوە، کە بە سیستمی دژە لرزاندنەوە و لەرەر هەبوو بە گەرەنتیی دە ساڵ.
- سیستمە دەنگییەکان
- ئامێرە کارەباییەکان: ئامێرە کارەباییەکانی تری وەکوو ساردکەرەوە و ئامێری مایکرۆوەیڤ، فڕنی برژاندن کە بە شەپۆلی سووك کاردەکات و گسکی کارەبایی و چەندان ئامێری تر.
- سیستمی هەوا و ساردکەرەوە: ئێڵ جی ژمارەیەك یەکەی هەوایی دروست کردووە کە دەتوانن وەک سیستمێکی ساردکەرەوە و گەرمکەرەوە کار بکەن.
- بەرهەمەکانی کۆمپیوتەر و تەکنەلۆجیا: نموونەی شاشەی سینەمایی سێ ڕەهەندی، زنجیرەی ئێڵ ئی ئێڵ دی بەرز و درایڤەکانی بینایی. 


سەرچاوەکان



3056 بینین