ڕەوتی سەدر

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-10-12-22:38:00 - کۆدی بابەت: 6863
ڕەوتی سەدر

ناوه‌ڕۆك

سەدڕ

بەرەی سەدڕ یان ڕەوتی سەدڕ حیزبێکی سیاسی عێراقییە و دامەزرێنەر و سەرۆکەکەی موقتەدا سەدڕە، حیزبەکە ئایدۆلۆژیای سیاسی و ئایینی شیعییە، بە شێوەی ناڕاستەوخۆ خاوەنی باڵی سەربازی سوپای مەهدییە، پارتەکە دژی دەستتێوەردانی دەرەکییە لە عێراق بەتایبەت ئەمریکا و پێشتریش وەک بەرەی ئۆپۆزسیۆن دژی هێزەکانی ئەمریکا جەنگاوە، کە ئەم بیرۆکەی دژایەتییەیان لە ڕێبەرەکەیان واتە محەمەد سادق سەدڕەوە وەرگرتووە کە باوکی دامەزرێنەری پارتەکەیە.

دامەزراندن و پێگە

ساڵی ٢٠٠٣ لەلایەن موقتەدا سەدڕەوە دروستکراوە، حیزبەکە خۆی بە پارێزەری گەلی عێراق و بەتایبەت شیعەکانی وڵات دەزانێت و ئایدۆلۆژیاکەی لە محەمەد سادق سەدڕەوە وەردەگرێت، لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٠٥ـی عێراق لەنێو هاوپەیمانی میلـلی عێراق (الائتلاف الوطني العراقي) بەشداری کرد، بەڵام بەهۆی جیابوونەوە و جیاوازی بیرکردنەوەیان لەگەڵ نوری مالیکی جیابوونەوە و لە هەڵبژاردنی ٢٠٠٩ و ٢٠١٠ و ٢٠١٤ و ٢٠١٨ جیا لەوان دابەزین و تا ڕادەیەک سەرکەوتووبوون.

لە هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٠ لەژێر لیستی هاوپەیمانی میلـلی عێراق بەشداری کرد و بوونە خاوەنی ٧٠ کورسی پەرلەمان، دواتریش لە ٢٠١٤ لەژێر لیستی ئەحرار بەشداری کرد و پێکەوە ٣٤ کورسی پەرلەمانیان بەدەستهێنا، ساڵی ٢٠١٨ـیش لە هاوپەیمانی سائیرون بەشدارییان کرد و بوونە خاوەنی ٥٤ کورسی.

هەڵبژاردنی ٢٠٢١

دوا بەدوای ئەوەی خۆپیشاندانەکانی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە بەغداد و ناوەڕاست و خوارووی عێراق گرژی تێکەوت، خۆپیشاندەران و بەشێک لە سیاسییەکانی عێراق داوای ھەڵوەشاندنەوەی حکوومەت و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەیان کرد، بەهۆی خۆپیشاندانی ملیۆنی شیعەکانی ڕەوتی سەدڕ و هاوڵاتیانەوە، حیزبەکەی موقتەدا لە دڵی خەڵکیدا شوێنی خۆی گرت بەتایبەت دوای ئەوەی داوای چاکسازی و دەرکردنی دەستی بیانی بوو لە وڵات.

لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی ٢٠٢١ ڕەوتی سەدڕ بەشداری کرد و بوو بە یەکەمی عێراق و توانی زیاتر لە ٧٠ کورسی پەرلەمان بەدەست بهێنێت.


سەرچاوەکان



692 بینین