ڕەنگ چۆن کار لەسەر مرۆڤەکان دەکات

له‌لایه‌ن: - سازگار عومەر - به‌روار: 2021-10-13-13:39:00 - کۆدی بابەت: 6869
ڕەنگ چۆن کار لەسەر مرۆڤەکان دەکات

ناوه‌ڕۆك

ڕەنگەکان

جیهانە ڕۆشنەکەمان پڕە لە ڕەنگەکان و دەشێت زیاتر لەوەی هەستی پێبکەیت کاریگەریان لەسەرت هەبێت، ڕەنگە جیاواز و هەمەجۆرەکان دەتوانن باری دەروونیت و ڕەفتارت بگۆڕن، ڕەنگە تەنانەت خۆراکت و ئەو کەسەی کە سەرنجڕاکێشە بەلاتەوە بگۆڕێت، پێش ئەوەی دووبارە خۆت بڕازێنیتەوە و جلوبەرگ لەبەربکەیت یان خواردنی ژەمی داهاتووت پێشکەش بکەیت، باش دەبێت ئەگەر بیر لە کاریگەری ڕەنگەکان بکەیتەوه و لەبیرت بێت.

کاریگەری ڕەنگەکان لەسەر مرۆڤ

  • یادگە

ڕەنگەکان دەتوانن کاریگەریان لەسەر ئەو شتانە هەبێت کە لەبیرتدان، ئەگەر لە دەوروپشتدا ڕەنگی سووری لێ بێت ئەوا دەشێت زیاتر قسە نەرێنییەکانت بیر بکەوێتەوە، بە پێچەوانەشەوە، ئەگەر لە دەوربەرتدا ڕەنگی سەوزی زۆر لێ بێت دەشێت قسە ئەرێنییەکانت بیر بکەوێتەوە، ئەمەش دەشێت یارمەتیت بدات کە زیاتر چێژ لە ژیانت ببینیت و باری سۆزداریشت سەلامەتتر بێت.

  • ئارەزووی تایبەت بە خۆت

ئافرەتان زیاتر ئەو پیاوانەیان بەلاوە خوازراوە کە جلی ڕەنگ سوور دەپۆشن وە لە ڕاستیدا وادیارە پیاوانیش بەو ئافرەتانە سەرنجیان ڕادەکێشرێت کە سوور دەپۆشن، بەڵام ئەوە تەنیا کاریگەرییەکی فیزیاییە و ڕەنگ هیچ کاریگەرییەکی لەسەر هیچ ڕەگەزێک نییە کە زیاتر خۆشەویست و میهرەبانتر دەربکەون.

  • پەیوەندییەکان

هەموومان دەمانەوێت کەسانی چواردەورمان دڵخوش بن وە ڕەنگکردنی دیوارەکانی ماڵەکەت بە بۆیەی پەمەیی و سەوز یان سپی دەشێت یارمەتیت بدات هەستیار بیت سەبارەت بەو هەستانە، ئەم ڕەنگانە دەتوانن ئەوەت لەلا ئاسانتر بکەن کە بتوانیت زیاتر وزە بدەیت بە کەسانی دەوروپشتت و دڵخۆشیان بکەیت و بە دەربڕینەکانی ڕووخساریانەوە دیاربێت، هەرچەندە ڕەنگەکان دەتوانن واش بکەن کە بە ئەستەم کەسە خەمبارەکان بناسیتەوە.

  • سیستمی جەستەی

زاناکان ئەوەیان دۆزیوەتەوە کە دەشێت ڕەنگی ڕوناکی شین یارمەتی ڕێکخستنەوەی سووڕە شەووڕۆژییەکان بدات ئەگەر بەشێوەیەکی گونجاو کارنەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕەنگی شین گەورەترین کاریگەری ئەرێنی هەیە لەسەر ئەو شێوازە جەستەیی و دەروونی و ڕەفتارانەی کە تۆ لە هەر 24 کاتژمێردا پێیدا تێدەپەڕیت، هەروەها توێژەران چاودێری ئەو ڕێگایانە دەکەن کە دەتوانن یارمەتی چارەسەری خەمۆکی و کێشەی میزاجییەکانی تر بدەن.

  • هەستەکان

دیارە ڕەنگی سەوز هەستە ئەرێنییەکان بەهێزتر دەکات و هەستی نەرێنی لاوازتر دەکات، ڕەنگە ڕەنگەکانی سپی و پەمەیی کاریگەری هاوشێوەیان هەبێت، بەڵام توێژەران هێشتا کار لەسەر کاریگەری ڕەنگەکان دەکەن، لە هەمان کاتدا، وادیارە ڕەنگی سوور کاریگەری پێچەوانەی هەیە و هەستە نەرێنییەکان دروست دەکات، وەک ئەو هەستانەی کە پەیوەندیان بە شکست و مەترسیەوە هەیە.

  • توانای داهێنان

ڕەنگی سەوز دەتوانێت یارمەتی توانای بوون بە داهێنەریت بدات، زانایان ئەمەیان بە ڕەنگەکانی سپی و خۆڵەمێشی و سوور و شین بەراورد کرد و بۆیان دەرکەوت کە ڕەنگی سەوز یارمەتی خەڵکی داوە باشتر بن لەو چالاکییانەی کە وشە و وێنەیان تێدایە، کەواتە ئەگەر تۆ بە دوای ڕەنگێکی نوێ دەگەڕێیت بۆ دیوارەکانی نوسینگەکەت، بیر لە ڕەنگی سەوز بکەرەوە، یان مێزی نوسینگەکەت بگۆڕە بە یاریگای گۆڵف.

  • توانای کاردانەوە

لەوانەیە لەکاتی بینینی ڕەنگی سووردا کاردانەوەکانت خێراتر و بەهێزتر بێت، چونکە مێشکت وەک نیشانەیەکی مەترسی دەیبینێت، بۆیە جەستەت ئامادەکاری دەکات بۆ بەرگری کردن یان هێرشکردن، ئەمە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە وەرزشەکانی وەکو بەرزکردنەوەی قورسایی لەو شوێنەی کە تۆ پێویستیت بە کەمێک وزە هەیە، بەڵام دەشێت ڕەنگی سوور بتوانێت لە وەرزش و چالاکییەکانی تردا سەرنجت بۆ لایەکی تر ڕابکێشێت کە پێویستی بە ستراتیژییەک و داهێنانێک یان جووڵەیەکی ئاڵۆزتر هەیە.

  1. ئاستی وزە

دوای وەرزشکردن لە ڕووبەرێکی سەوزاییدا لەوانەیە دڵخۆشتر و کەم ماندووتر بیت، ئەمەش دەچێتە ئەقڵەوە کە ئەو کەسانەی لە دەرەوە وەرزش دەکەن و سەوزایی ژینگەیی زیاتری لێیە هەست بە باشتر بوون بکەن، هەروەها بوونی "مەودای سەوز" زیاتر لەو شوێنەی کە لێی دەژیت برەو بە تەندروستی دەروونیت دەدات.

  1. ئارەزووی خواردن

ڕەنگی قاپەکەت دەتوانێت کاریگەری هەبێت لەسەر ئەوەی کە چەنێک خواردن دەخۆیت، شێوازەکە پێچەوانەیە، هەتا جیاوازی زۆرتر هەبێت لە نێوان ڕەنگی قاپەکەت و ڕەنگی ئەو خواردنەی کە لە سەریەتی کەمتر خزمەتی خۆت دەکەیت، لە توێژینەوەیەکدا خەڵکی بەنزیکەیی %30 زیاتر بە سۆسی پاستای ڕیبن خۆڕاژەییان کردووە ئەگەر لە جیاتی قاپی سوور قاپی سپییەکانیان پێ بدرایە.

منداڵەکان زیاتر دەخۆن ئەگەر ڕەنگی جیاواز لەسەر قاپەکانیان هەبێت، یەکێک لە ڕێگاکان بۆ هەوڵدان بۆ ئەوەی منداڵەکەت میوە و سەوزەی زیاتر بخوات لەوانەیە پێشنیارکردنی تێکەڵەی هەندێک لە ڕەنگە گەشەکان بێت، وەک خەڵاتێک، ڕەنگە جیاوازەکان زۆرجار مانای جۆراوجۆری زیاتری خۆراکەکان دەدەن کە باشە بۆ گەشەی جەستەکان.

  1. کەمکردنەوەی ئازاری ژانەسەری قورس

ئەگەر ژانەسەری قورس "مایگره‌ن"ـت هەیە، لەوانەیە بتەوێت لە ڕوناکی دوور بکەویتەوە، ڕەنگە جیاوازەکان یان "درێژی شەپۆل"ـی ڕووناکی شین، زەرد و سوور وا دیارە کە ژانی نیوەی سەر زیاتر دەکەن، هەموو ڕەنگێک جگە لە ڕەنگی سەوز کە لە ڕاستیدا وا دیارە یارمەتیدەری کەمکردنەوەی ژانی شەقیقە زیاد دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا زۆر زەحمەتە لە دەرەوەی تاقیگە ڕەنگی سەوز لە ڕەنگەکانی تر جیابکەیتەوە، چرای تایبەت یان چاویلکەی هەتاویی کە درێژی شەپۆلە سەوزەکان جیا دەکەنەوە شیاون، بەڵام دەبێت پەرەیان پێ بدرێت بۆ ئەوەی ئەوەنە هەرزان بن کە خەڵکی توانای کڕینیان هەیبێت.


سەرچاوەکان



2440 بینین