خوێنبەربوون لە سێ مانگی دووەم و سێیەمی دووگیانیدا

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-10-15-20:46:00 - کۆدی بابەت: 6890
خوێنبەربوون لە سێ مانگی دووەم و سێیەمی دووگیانیدا

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

هەرچەندە ئەگەری خوێنبەربوون دوای سێ مانگی یەکەمی دووگیانی زۆر کەم دەکات، بەڵام بەو واتایە نایەت کە بە هیچ شێوەیەک خوێنبەربوون بوونی نییە لە سێ مانگی دووەم و سێیەمی دووگیانیدا، خوێنبەربوون لەم ماوەیەدا زۆر جار مەترسیدارە بۆیە خانمان دەبێت وریابن.

هۆکارەکانی خوێنبەبوون لە سێ مانگی دووەم و سێیەمی دووگیانیدا

هاتنە خوارەوەی وێڵاش

ئەم حاڵەتە کاتێک ڕوودەدات کە وێڵاش لە بەشی خوارەوەی سکدا بێت و ڕێڕەوی منداڵبوونی بە تەواوی گرتبێت، کە بە هۆی ئەم حاڵەتەوە خانمەکە تووشی خوێنبەربوون دەبێت و پێویستە بە زووترین کات سەردانی پزیشک بکات.

لێبوونەوەی وێڵاش

٪١ـی ژنان لە ماوەی دووگیانیەکاندا، وێڵاش پێش یاخود کاتی منداڵبوون جیادەبێتەوە لە دیواری منداڵدان، ئەو دەمارەی کە لە نێوان وێڵاش و منداڵداندایە تووشی خوێنبەربوون دەبێت، لێبوونەوەی وێڵاش دەتوانێت هەم بۆ دایک و هەم بۆ منداڵەکەش مەترسیدار بێت

نیشانەکانی لێبوونەوەی وێڵاش

  • ئازاری سک.
  • بینینی کڵۆخوێن لە زێوە.
  • ئازاری منداڵدان و پشت.

لێبوونەوەی منداڵدان

لە هەندێک حاڵەتی دەگمەندا برینێکی منداڵدان کە بە جێماوە لە کاتی نەشتەرگەری منداڵبوونی پێشوودا، لە کاتی دووگیانی داهاتوودا لێدەبێتەوە، کە ئەم لێبوونەوەیە دەکرێت مەترسییەک بێت بۆ گیانی دایک و منداڵەکەی و پێویست بکات کە خێرا نەشتەرگەری بۆ بکرێت.

نیشانەکانی بریتین لە:

  • ئازاری سک
  • هەستیاربوونی سک

هاتنە خوارەوەی ناوکە پەتک

لەم حاڵەتە زۆر دەگمەنەدا ناوکە پەتکی منداڵەکە دێتە ڕێڕەوی منداڵبوون، ئەمەش دەتوانێت زۆر مەترسیدار بێت بۆ منداڵەکە، چونکە لەوانەیە بتەقێت و تووشی خوێنبەربوون و کەمی ئۆکسجین ببێت، لە هەر حاڵەتێکدا ئەگەر دیاری بکرێت پێشتر ئەوا بە گشتی منداڵەکە ڕزگاری دەبێت، بەڵام ئەگەر دیاری نەکرێت ٪٤٥ـی منداڵەکان دەمرن بە هۆی ئەم حاڵەتەوە.

نیشانەکانی تری بریتین لە:

  • ناڕێکی لێدانی دڵی منداڵەکە.
  • خوێنبەربوونی زۆر.

منداڵبوونی پێش وەختە

خوێنبەربوون لە کۆتایی دووگیانیدا دەکرێت نیشانەیەک بێت بۆ ئامادەیی منداڵەکە بۆ هاتنە دەرەوەی، کە چەند ڕۆژێک یاخود چەند هەفتەیەکە پێش کاتی منداڵبوون، ئەو دەردراوە خەستانەی کە ملی منداڵدانیان داپۆشیووە لە نامێنێت و کەمێک خوێنی لەگەڵدا دێتە خوارەوە، ئەگەر خوێنبەربوون و نیشانەکانی منداڵبوون پێش هەفتەی ٣٧ـی دووگیانی دەستی پێ کرد ئەوا بە زووترین کات سەردانی پزیشک بکە.

نیشانەکانی منداڵبوونی پێش وەختە

  • گرژبوونی منداڵدان.
  • گرژبوونی ماسولکەکانی جەستە.
  • دەردراوی زێ.
  • پەستانی ناوەوەی سک.
  • ئازاری ناوچەی کەمەر.

چ کاتێک پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت؟

لە ئەگەری هەر حاڵەتێکی خوێنبەربووندا پێویست دەکات پزیشک ئاگادار بکەیتەوە، بەڵام ئەگەر هات و ئەم حاڵەتانەی خوارەوەت هەبوو ئەوا بە زووترین کات دەبێت سەردانی پزیشک بکەیت.

  • ئازارێکی زۆری خوارەوەی سک.
  • خوێنبەربوونی توند.
  • دەردراوی زۆری زێ.
  • سەرگێژخواردن.
  • بوورانەوە.
  • تای بەرز.

چارەسەری خوێنبەربوون لە سێ مانگی دووەم و سێیەمی دووگیانیدا

  • پشوودان و خەوی باش.
  • زۆر نەوەستان لەسەر پێ و پشوودان بە قاچەکان.
  • خۆ ماندوونەکردن و دوورکەوتنەوە لە بەرزکردنەوەی شتی قورس.
  • بەرزکردنەوەی قاچەکان.


سەرچاوەکان



3314 بینین