هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-10-16-23:07:00 - کۆدی بابەت: 6901
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد

ناوه‌ڕۆك

هێرۆ خان

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد کە ناسراوە بە هێرۆ خان، هاوسەری کۆچکردوو جەلال تاڵەبانی دامەزرێنەر و سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، لە ١٩٤٨/٦/١٢ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، کچی ئیبراهیم ئەحمەدی نووسەر و ڕۆشنبیری مێژووی هاوچەرخی کوردە، تەنیا دوو منداڵی هەیە بە ناوەکانی قوباد و بافڵ.

ناوی ئینلگیزی Hero Ibrahim Ahmed
لەدایکبوون ١٩٤٨/٦/١٢
ئایین ئیسلام
هاوسەر جەلال تاڵەبانی
منداڵان بافڵ تاڵەبانی، قوباد تاڵەبانی
باوک ئیبراهیم ئەحمەد
خانمی یەکەمی عێراق ٢٠٠٦ بۆ ٢٠١٤
پیشە سیاسەتوان، پێشمەرگە
حیزب یەکێتی نیشتمانیی کوردستان

ژیان

هێرۆ ئیبراهیم لە ١٩٤٨/٦/١٢ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە بنەماڵەیەکی ڕۆشنبیردا گەورە بووە، قۆناغەکانی خوێندنی بڕیووە و چەندین جار لە خوێندن دابڕاوە بەهۆی هەڵاتن و تێکچوونی دۆخی عێراق، لە کۆتاییدا لە ساڵی ١٩٧٢ دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی دەروونناسی لە زانکۆی موستەنسەریە لە بەغداد، بەهۆی ئەوەی ساڵی پەنجاکان باوکی لەلایەن سەرانی حکوومەتەوە دەستگیر دەکرێت هێرۆ ڕووی بەرەو سیاسەت دەچەرخێت و شوێنی دەکەوێت، ساڵی ١٩٧٠ (یان ١٩٧٣) لەگەڵ جەلال تاڵەبانی هاوسەرگیری کردووە و شانبەشانی ئەو لە قۆناغەکانی دواتردا لە شاخدا بووە.

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دامەزرێنەری کەناڵی ئاسمانی کوردساتە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە و ماوەیەک بەرپرسی مەڵبەندی یەکی سلێمانی ئەو حیزبە بووە، لەدوای تێکچوونی دۆخی تەندروستی تاڵەبانی هەتاوەکوو گرتنە دەستی دەسەڵات لەلایەن بافڵ تاڵەبانییەوە کەسی یەکەمی حیزب بووە، چەندین پڕۆژەی پێشکەشی بواری هونەر و ژنان کردووە و بەڕێوبەری ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستانە (KSC).

ساڵی ٢٠٠٨ لە شاری بەغداد تەقینەوەیەک لە نزیک کەژاوەی ئۆتۆمبێلەکانی ڕوودەدا و چوار لە پاسەوانە نزیکەکانی بریندار دەبن بەڵام خۆی سەلامەت دەبێت.

هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، به‌وه‌ ناسراوه‌ زۆر حه‌زی له‌ گوێگرتنی قسه‌ی سه‌ركرده‌كانی حیزبه‌كه‌ی نییه‌ و كه‌میش ده‌دوێت، به‌ڵام له‌ بڕیاره‌ گرنگ و چاره‌نووس سازه‌كان به‌ هه‌ماهه‌نگی و ڕاوێژ له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی نزیكی خۆی، بڕیاری ده‌دا و حسابی بۆ هیچ كه‌س نه‌ده‌كرد.

خەڵاتی پاپا

ساڵی ٢٠١٧ لە شاری سلێمانی خەڵاتی پاپای ڤاتیکان دەبەخشرێتە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد کە یەکەمین ژن بووە ئەو خەڵاتە وەربگرێت، بەهۆی خزمەتی بە منداڵ و بێسەرپەرشت و پێشمەرگە و مەسیحییەکان.


سەرچاوەکان



1175 بینین