سەرئێشەی دوای منداڵبوون

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-10-23-21:49:00 - کۆدی بابەت: 6950
سەرئێشەی دوای منداڵبوون

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

سەرئێشەی دوای منداڵبوون بەرگەگرتنی قورسە چونکە خانمەکە تازە بووەتە دایک و بە هۆی ئەرکی دایکایەتی و ئازاری منداڵبوونەکەیەوە زۆرتر ماندوو دەبێت، لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە ٪٣٩ـی خانمان لە هەفتەی یەکەمی دوای منداڵبوون تووشی سەرئێشە دەبن، وە ئەگەریش بێت و دوای منداڵبوون دایکەکە تووشی سەرئێشە ببێت ئیتر هەر جۆرێکی بێت، شەقیقە، یاخود هێشوویی و یاخود بە هۆی ماندوویەتییەوە بێت، ئەمانە هەموو زیاتر دایکەکە ئازار دەدەن.

دەکرێت لەگەڵ سەرئێشەکەدا خانمەکە ئەم نیشانانەی لەگەڵدا بێت

  • ئازاری دەوروبەری چاو.
  • دڵتێکچوون و ڕشانەوە.
  • هەستیاری بە دەنگ و ڕووناکی.
  • سەرگێژخواردن .

هۆکاری سەرئێشە دوای منداڵبوون

  • گۆڕانکاری هۆڕمۆنەکان: هۆڕمۆنی ئیسترۆجین لە خانماندا دوای منداڵبوون بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت، هەر ئەمەشە دەبێتە هۆی زیادبوونی ئەگەری توشبوون بە خەمۆکی دوای منداڵبوون.
  • پەستانی دەروونی.
  • کەمبوونەوەی خەو.
  • ماندوویەتی بەردەوام.
  • لەدەستدانی ئاوی جەستە.

هەندێک کات سەرئێشەی دوای منداڵبوون نیشانەیەکە بۆ بارودۆخێکی مەترسیدار و جدی وەک

ڕێگریکردن لە سەرئێشەی دوای منداڵبوون

دوورکەوە لە هۆکارەکان

بزانە ڕۆژانە چ هۆکارێک سەرئێشەکەت زیاتر دەکات لێی دوورکەوەرەوە وەک، خۆراک، ڕووناکی یاخود هەر کارێکی دیکە بێت کە دەیکەیت.

سیستەمی خۆراکی

برسییەتی و کەمیی شەکری ناو خوێن و کەمیی ئاوی جەستە هۆکارێکن بۆ سەرئێشە، هەر بۆیە لە کاتی خۆیدا خواردنی باش بخۆ و مەهیڵە برسی ببیت و ئاوی زۆر بخۆرەوە تاکوو جەستەت بە شێداری بمێنێتەوە، ڕۆژانە سێ ژەم خۆراک و لە نێوان ژەمەکانیشدا سووکە ژەم بخۆ و هەروەها هەمیشە با ئاوت لە لادا بێت و ئاویش زۆر بخۆرەوە.

پشوودان

ڕاستە دوای منداڵبوون و بوونی منداڵێک و ئەرکی دایکایەتی پشوودان قورسە، بەڵام هەوڵبدە کاتێک منداڵەکەت دەخەوێت تۆش بخەوویت و پشوو بدەیت و دەکرێت هەندێک جار داوای یارمەتی بکەیت لە هاوسەر و خێزانەکەت بۆ یارمەتیدانت.

کەمکردنەوەی پەستانی دەروونی

هەر هۆکارێک بگرە بەر کە پەستانی دەروونیت لەسەر کەم دەکاتەوە، گوێگرتن لە قورئان یاخود مۆسیقا و گۆرانی، قسەکردن لەگەڵ خۆشەویستان و هاوڕێکانتدا، وەرزش و یۆگا، هەموو ئەمانە یارمەتیدەرن بۆ کەمکردنەوەی پەستانی دەروونی.

دانیشتنێکی گونجاو

زۆرجار بە هۆی ئازاری پشت و ملەوە تووشی سەرئێشەش دەبیت، کە ئەویش بە هۆی دانیشتنی هەڵە و پاڵکەوتنی هەڵەوە یاخود زۆر وەستان بە پێوە تووشی دەبیت، بۆیە گرنگە کە بزانیت بە چ جۆرێک دادەنیشیت و دەجوڵێیتەوە.

پارێزگاری لە چاوەکانت بکە

ماوەیەکی زۆر سەیری مۆبایل مەکە و کتێب مەخوێنەوە و چاوت ئازار مەدە چونکە ماندووبونی چاوەکان هۆکارێکە بۆ سەرئێشە.

شێوازی ژیانت ڕێکبخە

دوورکەوە لە کەم خەوتن و خواردنەوە کحولییەکان و جگەرە کێشان.

چارەسەری سەرئێشەی دوای منداڵبوون بەبێ دەرمان

پشوودان

دەنگ و هەموو ڕووناکییەکان بکوژێنەوە و لە ژوورێکی بێدەنگ و تاریکدا پشوو بدە، قاچەکانت بەرز بکەرەوە و چاوەکانت دابخە و کەمێک بخەوە.

ئاو بخۆرەوە و خۆراک بخۆ

بڕێکی زۆر ئاو و شلەمەنی بخۆرەوە تاکوو جەستەت بە شێداری بمێنێتەوە، هەروەها شتێک بخۆ تاکوو شەکری ناو جەستەت زیاد بکات ئەگەر ماوەیەک دەبێت کە هیچت نەخواردووە.

کافایین بخۆرەوە

کافایین دەتوانێت چارەسەرێک بێت بۆ سەرئێشە و لە هەندێک دەرمانیشدا بوونی هەیه، بۆیە دەتوانیت چا بخۆیتەوە یاخود قاوەیەک.

ئارامی بە خۆت بدە

پشوودان و وورزش و یۆگا و خۆشۆردن بە ئاوی گەرم دەتوانێت ماسولکەکانت خاو بکاتەوە و سەرئێشەکەت کەم بکاتەوە.

دانانی جەوەنەی سارد یان گەرم

لەو شوێنەی سەرتدا کە ئازارەکە هەیە، جەوەنەی گەرم یاخود سارد دابنێ.

داوای یارمەتی بکە

کاتێک سەرئێشەکەت زۆرە و ناتوانیت بە تەنها کارەکانی ڕۆژانە بکەیت و پێویستت بە چاودێرێکە، داوای یارمەتی بکە لە کەسانی نزیکت تاکوو یارمەتیت بدەن.

ئایا سەرئێشەی دوای منداڵبوون ئاساییە؟

سەرئێشەی دوای منداڵبوون بە تایبەت لە هەفتەکانی سەرەتادا زۆر باوە و حاڵەتێکی ئاساییه، دوای منداڵبوون گۆڕانکاری زۆر دێت بەسەر جەستە و دەروونی دایکەکەدا سەرئێشەش یەکێکە لەو گۆڕانکارییانە بە گرتنەبەری ڕێنماییەکان دەتوانیت زاڵ ببیت بەسەریدا و ئەگەر هات و سەرئێشەکەت زۆر زیاتر بوو و بە هیچکام لەو ڕێگایانە چاک نەبوو، سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکە.

چارەسەری سەرئێشەی دوای منداڵبوون بە دەرمان

هەندێک کات سەرئێشەکە زۆرە و بەبێ دەرمان چارەسەر نابێت، و هیچ ڕێگایەک سوودی نییە، بەڵام ئەمە جگە لە شەقیقە، لەم کاتەدا دەتوانیت چەند دەرمانێک بەکاربهێنیت، بەڵام دەبێت زۆر وریا بیت و بەبێ پرسی پزیشک بەکاری نەهێنیت بە تایبەت ئەگەر شیری خۆت دەدەیت بە منداڵەکەت.

دەتوانیت ئەم دەرمانانە بەکاربهێنیت:

چ کاتێک بۆ سەرئێشەی دوای منداڵبوون دەبێت بچیتە لای پزیشک؟

  • سەرئێشەیەک کە بەرەو باشتر نەڕوات و خراپتر ببێت.
  • سەرئێشەیەک کە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر بەردەوام بێت.
  • تای لەگەڵ بێت.
  • ڕەقبوونی مل.
  • سەرگێژخوواردن.
  • بەرچاو ڕەشبوون.

ئایا سەرئێشەی دوای منداڵبوون ئاساییە؟

سەرئێشەی دوای منداڵبوون بە تایبەت لە هەفتەکانی سەرەتادا زۆر باوە و حاڵەتێکی ئاساییه، دوای منداڵبوون گۆڕانکاری زۆر دێت بەسەر جەستە و دەروونی دایکەکەدا سەرئێشەش یەکێکە لەو گۆڕانکارییانە بە گرتنەبەری ڕێنماییەکان دەتوانیت زاڵ ببیت بەسەریدا و ئەگەر هات و سەرئێشەکەت زۆر زیاتر بوو و بە هیچکام لەو ڕێگایانە چاک نەبوو، سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکە.


سەرچاوەکان



1885 بینین