ئەو کارانەی نابێت لە پەیوەندی هاوسەریدا ئەنجام بدرێن

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-10-25-00:11:00 - کۆدی بابەت: 6980
ئەو کارانەی نابێت لە پەیوەندی هاوسەریدا ئەنجام بدرێن

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

هەندێک کات هەست دەکەیت کە پەیوەندییەکەت کێشەیەکی تێدایە و بەو جۆرەی کە حەز دەکەیت نییە، دەبێت بزانیت چ هەڵەیەکە کە نابێت بکرێت تاکوو ژیانی هاوبەشیتان کێشەی تێ نەکەوێت.

ئەو کارانەی نابێت لە پەیوەندی هاوسەریدا ئەنجام بدرێن چین؟

هۆگربوون

هەڵەیە کە هەر لە سەرەتای هاوسەرگیریەکەدا زۆر هۆگری هاوسەرەکەت ببیت و بەردەوام بۆ هەر شوێنێک کە چوو تەلەفۆنی بۆ بکەیت و نامەی بۆ بنێریت و یاخود کە دێتە ماڵەوە بەردەوام لەلای دابنیشت و هەموو بوونی خۆتی بدەیتە دەست، هاوسەرگیری بەو واتایە نایەت کە تۆ تەنها هی ئەو بیت و بۆ ئەو بژیت، بەڵکوو وەک جاران لەبیری خۆشتدا بەو ڕۆژانە ئەو شتانە بکە کە خۆت ئارەزووی دەکەیت، لە پەیوەندی هاوسەریدا هۆگربوون وردە وردە دروست دەبێت و پێویست ناکات پەلە بکەیت لە بەدەست هێنانیدا چونکە لە ئەنجامدا دەبێتە مەودایەک بۆ نێوانتان.

نواندن

ئەگەر حەز دەکەیت پەیوەندی هاوسەریت ڕۆژ لە ڕۆژ باشتر بێت و بمێنێتەوە نابێت نواندن بکەیت، واباشە کە خودی ڕاستی خۆتی پێ پیشان بدەیت و چونکە نواندن تەنها ماوەیەکی کاتی دەتوانیت لەسەری بەردەوام بیت، بۆیە واباشترە هەر لەسەرەتاوە نواندن نەکەیت و خودی خۆت بیت.

کەمهێنانی بەردەوام 

ئەگەر لەپێناو ئەوەی کە کەسە خۆشەویستەکەت لەدەست نەدەیت، بەردەوام هەموو شتێک قەبوڵ بکەیت و چاوپۆشی بکەیت لە هەموو هەڵەیەکی ئەوا بە تەواوی کۆنتڕۆڵی دەبێت بەسەرتدا و دەتوانێت هەر کارێک کە ویستی لەسەربوو پێتی بکات، کە ئەمە سووکایەتییەکە کە سەرەتا خۆت بە خۆتت کرد و ڕێگەت پێدا کە ئەویش پێتی بکات.

پەلەکردن

پەلەکردن لە هەڵبژاردنی هاوسەرەکەدا و زۆرجار بە بێ پرسیار نەکردن و نەزانینی هیچ زانیارییەک لەسەر کەسەکە دەچیتە ژیانییەوە و کۆمەڵێک کێشەتان بۆ دروست دەبێت، بۆیە پێویست بە پەلەکردن ناکات و پڕۆسەیەکی ئەوەندە ئاسان و سادە نییە کە ئاوا تێی بپەڕێنیت.

نیگەران بوون

نیگەرانی و دڵەڕاوکێی بەردەوام لە بارەی ژیانتانەوە و بیرکردنەوەی خراپ، کە هەموو ئەمانە هەم جەستە و هەم بیکردنەوەشت تێک دەدات تووشی کێشەی وەک، بەرزی پەستانی خوێن، تێکچوونی خەو و خۆراک، دابەزینی کێش دەبیتەوە، هەروەها کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر دەروونت و تووشی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی دەبیتەوە و کەسێکی تووڕەت لێ دەرەچێت، بۆیە نیگەران مەبە بۆ هیچ شتێک کە هێشتا ڕووینەداوه.

بەراوردکردن

یەکێک لەو هۆکارانەی کە ژیانی زۆرینەی هاوسەرن تێک دەدات بەراوردکردنە، بەراوردکردنی کەسی بەرامبەرتە بە کەسێکی دیکە، کاتێک کەسێک دەبینیت هەستێکی خۆشەیستی زیاتر دەردەبڕێت بۆ هاوسەرەکەی و تۆش هاوسەری خۆت بەراورد دەکەیت بە ئەو، ئەمە کێشەی زۆری لێ دەبێتەوە، کە لەوانەیە ژیانی ئێوە زۆر خۆشتر و باشتر بێت لەوان.

درۆکردن

ڕاستگۆیی بناغەی دروست بوونی هەر خۆشەویستیەکە، بۆیە گرنگترین کار ئەوەیە کە بناغە بەهێز بێت تاکوو هەموو شتەکانی تریش بە بەهێزی بنیاد بنرێن، بۆ مانەوەی پەیوەندییەک ڕاستگۆیی زۆر گرنگە و لە هیچ حاڵتێکدا نابێت درۆ بکەیت لەگەڵ هاوسەرەکەتدا.

بەهەند وەرنەگرتن

گرنگە ئەو پەیوەندیەیەی کە دروستی دەکەن، گرنگی پێدانی تێدا بێت و بە پەیوەندییەکی زۆر گرنگ و کارێکی گەورە سەیری بکەیت و بەهای بۆ دابنێیت، ئەگەر بێت و بە سادەیی بیبینیت و گرنگی پێ نەدەیت وردە وردە کاڵ دەبێتەوه.


سەرچاوەکان



3161 بینین