جیاوازی نێوان خۆشەویستی ژن و پیاو

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-10-25-22:17:00 - کۆدی بابەت: 6995
جیاوازی نێوان خۆشەویستی ژن و پیاو

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

مرۆڤ کاتێک ئاشق دەبێت لە زۆر ڕووەوە دەگۆڕدرێت و هەر شتێک واتایەکی نوێ و جیاوازتر پەیدا دەکات لە ژیانیدا، پیاو و ژن هەردوولا ئاشق دەبن بەڵام ئاشق بوونەکەیان جیاوازە و هەر یەکەیان بە جۆرێک هەستی خۆشەویستی دەردەبڕێت.

جیاوازی نێوان خۆشەویستی ژن و پیاو

پیاوان زووتر هەستی خۆشەویستییان دەردەبڕن وەک لە ژنان

پیاوان زووتر لە خانمان ئاشق دەبن و هەستی خۆشەویستییان ئاشکرا دەکەن و وشەی خۆشمدەوێیت دەڵێن، بەڵام ژنان درەنگتر ئاشق دەبن کە ئەمەش پەیوەندی بە بایۆلۆجی ژنان و پیاوانەوە هەیە، پیاو نایەوێت هیچ هەلێک لەدەست بدات کە هەر ئاشق بوو زوو ئاشکرای دەکات و دریدەبڕێت.

ژنان زیاتر لە پیاوان دەڵێن خۆشم دەوێیت

ڕاستە کە پیاوان زووتر لە خانمان هەستی خۆشەویستییان دەردەبڕن، بەڵام بە گشتی خانمان کاتێک دەچنە ناو پەیوەندییەکەوە زیاتر وشەی خۆشم دەوێیت دەڵێنەوە بە بەراورد بە پیاوان.

ژنان زیاتر بە گومانن وەک لە پیاوان

بە گشتی ژنان لە پەیوەندییەکدا زیاتر لە پیاوان دەربارەی خۆشەویستی و ئەشق و وەفا قسە دەکەن، هەموو ژنان حەزدەکەن کە پەیمانێک لە هاوسەرەکەیان وەربگرن لەسەر ئەوەی کە هەرگیز خیانەتیان لێ نەکات، هەر بۆیە پیاوان زووتر لە خانمان خۆشەویستی خۆیان دەردەبڕن چونکە زۆر بیری لێ ناکەنەوە بەڵام ژنان بەردەوام بە گومانن و زۆر بیر دەکەنەوە و هەر بۆیە درەنگتر ئاشق دەبن.

پیاوان زیاتر لە ژنان هەست بە کەمی خۆشەویستی دەکەن

پیاوان زۆرجار هەست بەوە دەکەن کە ئەو خۆشەویستییە و ئەشقەی دەریان بڕیووە بۆ ژنەکەیان وەڵامدانەوەیەکی کەمتری هەبووە، واتە ژنەکە کەمتر وەڵامدانەوەی هەیە بۆ خۆشەویستی پیاوەکە.

ژنان لە پیاوان زیاتر سەرنج دەخەنە سەر خۆشەویستی

بە گشتی ژنان زیاتر دەچنە ناو بابەتی خۆشەویستی و هەستیارترن بە بەراورد بە پیاوان، هەڵبەتە ئەمە بە گشتییە و هەموو کەسێک بەم شێوەیە نییە و دەکرێت لە هەندێک پەیوەندیدا بابەتەکە پێچەوانە بێت، بەڵام لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە کاتێک ژنان دەچنە ناو پەیوەندییەکی خۆشەویستییەوە زیاتر سەرنجی دەخەنە سەر و بەردەوام بیریان لەلایەتی.

پیاوان زیاتر گرنگی بە بینین دەدەن وەک لە ژنان

بە گشتی پیاوان لەلایەنی بینییەوە و ڕواڵەتەوە ئاشقی خانمان دەبن و ژنانیش لەلایەنی بیستنەوە، واتە ڕواڵەت و جوانی ژن زیاتر کاریگەری دەخاتە سەر پیاوان و قسەکردنی پیاوانیش زیاتر کاریگەری دەخاتە سەر ژنان وەک له ڕواڵەتیان.

پیاوان زیاتر بەدوای حەزەوەن وەک لە ژنان

حەز و ئارەزووی پیاوان زیاترە بۆ ڕەگەزی بەرامبەر وەک لە ژنان، بە گشتی پیاوان زۆر گرنگی بە ڕواڵەت و جوانی ژنان دەدەن و هەر ئەمەشە زۆرجار پیاوێکی خێزاندار خیانەت لە ژنەکەی دەکات بە هۆی ئەوەی فریوی جوانی و ڕووکەشی ژنێکی دیکەی خواردووە.

ژنان زیاتر لە پیاوان توانایان دەشکێت بەسەر دوورخستنەوەیاندا

ئەشق و خۆشەویستی هەمیشە سەرئەنجامێکی خۆشی نابێت و هەندێک کات بە ناخۆشی کۆتایی دێت، دوورخستنەوە و بەجێهێشتن زۆر قورسە بۆ هەردوولا، بەڵام بە گشتی ژنان زووتر ڕادێن لەگەڵ دوورخستنەوەیاندا وەک لە پیاوان.

پیاوان زیاتر سەرنج دەخەنە سەر حەز و ژنان زیاتر سەرنج دەخەنە سەر هەست

کاتێک کە پیاوان و ژنان ئاشق دەبن بیرکردنەوە و سەرنجیان جیاوازە لەو ئەشقەدا، پیاوان زیاتر بە دوای حەزەوەن و گرنگی بە لایەنی سێکسی دەدەن لە پەیوەندییەکدا بەڵام ژنان زیاتر گرنگی بە لایەن و بابەتی هەستیاری دەدەن.


سەرچاوەکان



1612 بینین