ئەو خۆراکانەی کە نابێت لەماوەی دووگیانیدا بخورێن

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-11-02-01:15:00 - کۆدی بابەت: 7066
ئەو خۆراکانەی کە نابێت لەماوەی دووگیانیدا بخورێن

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

لەماوەی دووگیانیدا خۆراک ڕۆڵێکی گرنگی هەیە بۆ سەلامەتی دایک و منداڵەکەی، ئەگەر پێش دووگیانی بێ گوێدانە هیچ شتێک بە هەڕەمەکی خواردنت خواردووە لەماوەی دووگیانیدا نابێت بە هەڕەمەکی خواردن بخۆیت و دەبێت گرنگی تەواو بدەیت بە خواردنی تەندروست، گرنگە دایک زۆر گرنگی بدات بە خواردنی سەوزە و میوە لە ماوەی دووگیانیدا و لە هەندێک خۆراکی تایبەتیش دوورکەوێتەوه.

ئەو خۆراکانە کامانەن کە نابێت بخورێن لەماوەی دووگیانیدا؟

خامە، پەنیری خۆماڵی و پوختەنەکراو

بەهۆی ئەوەی کە خامە و پەنیری پوختەنەکراو لەوانەیه بەکتریای (listeria)ـی تێدابێت لەوانەیە ببێتە هۆی لەبارچوون و منداڵبوونی پێش وەختە و مردنی منداڵەکە.

گۆشتی نیوە کوڵاو

ئەم گۆشتانە لەوانەیە ئالوودەبن بە تۆکسۆپلازما کە جۆرە مشەخۆرێکە کە دەبێتە جۆرێکی هەوکردن، لەگەڵ ئەوەی کە جۆرە هەوکردنێکی دەگمەنە بەڵام لەوانەیە ببێتە هۆی لەدایکبوونی منداڵ بە مردوویی یاخود کێشەیەکی گەورە بۆ سەر ژیانی منداڵەکە، گۆشت دەبێت لە پلەی گەرمی ٧٥ـی سلیلیزیدا بێت.

هەویری خاو و کێک و کولیچە

ئەگەر بێت و هەویرێکی کێک و کولیچە هێلکەی خاو و نەکوڵاوی تێدا بێت و هەر بەوشێوەیە بیخۆیت مەترسیدارە ئەویش بەهۆی بوونی بەکتریای سالمۆنێلا لەناو هێلکەدا.

ئاومیوەی فرێش

بەهۆی ئەوەی کە پاڵفتەکراو و پاک نین لەوانەیە بەکتریای سالمۆنێلای تێدابێت کە هەمان بەکتریای ناو هێلکەیە.

مریشکی سوورکراوەی دەرەوە

کاتێک کۆمەڵێک مریشک پێکەوە سووردەکەنەوە و بەتەواوی و بەبێ پارچەکردنی، لەوانەیە ئاو و خوێنی خاوی مریشکەکان بدات لەیەک و زۆرجار ناوەوەی مریشکەکە بە باشی سوورنەبووەتەوە و خاوە و خوێنەکەی پێوەیە.

کافایین

خواردنەوەی بڕێکی زۆری قاوە و ساردی و چا کە کافایینیان تێدایە لە ڕۆژێکدا مەترسی لەبارچوون زیاد دەکەن بە تایبەت لە سێ مانگی یەکەمی دووگیانیدا.

میوە و سەوزەی نەشۆردراوە

لەبەر بوونی مشەخۆری تۆکسۆپلازما لەسەر ڕووی میوە و سەوزەی نەشۆردراوە مەترسی لەبارچوون زیاد دەکات بۆ خانمانی دووگیان، بۆیە دەبێت میوە و سەوزە زۆر بەباشی بشۆردرێنەوە.

هەندێک جۆری ماسی

گۆشتی هەندێک جۆری ماسی وەک و ماسی قرش بڕێکی زۆر جیوەی تێدایە کە زیانبەخشە بۆ گەشەی منداڵ، خانمانی دووگیان دەبێت ماسی سالمۆن هەڵبژێرن کە جیوەی کەمی تێدایە.

خواردنی ماوە

هەرگیز خواردنێک مەخۆن کە ٢ کاتژمێر لە دەرەوەی ساردکەرەوەدا مابێتەوە و دانرابێت، وە ئەگەر هات و هاوین بوو پلەی گەرمی لەسەرو ٣٢ پلەی سیلیزییەوە بوو ئەوا نابێت مانەوەکەی لە دەرەوەی ساردکەرەوەدا زیاتر بێت لە ١ کاتژمێر.

شیری پوختەنەکراو

خواردنی شیری تازەی مانگا مەترسیدارە و چونکە پوختەنەکراوە و لەوانەیە باکتریای (Listeria)ـی تێدا بێت.

عەلی بابا

ئەگەر دایکێک ئەگزیما یاخود ڕەبۆی هەبوو خواردنی عەلی بابا تووشی هەستیاری دەکات و ئەگەری زۆرە ئەم هەستیارییەش بۆ منداڵەکەی بگوازرێتەوه.

کەرەوز و گژنیژ

کەرەوزە گەورەکان و گژنیژ بەگشتی لە ماوەی دووگیانیدا زیانبەخشن هەروەها واباشترە کە دایکان لە کۆتاییەکانی ماوەی دووگیانیدا دوورکەونەوە لە زۆر خواردنی ترشی و خۆراکی قورس وەک گۆشتی مانگا، ماکەرۆنی، خواردنە خێراکان و باینجان.

هەروەها ئەم خواردنانە خواردنیان قەدەغەیە لە ماوەی دووگیانیدا:


سەرچاوەکان



11593 بینین