دڵپیسیی پیاو لەماوەی دەستگیرانداریدا

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-11-11-22:51:00 - کۆدی بابەت: 7167
دڵپیسیی پیاو لەماوەی دەستگیرانداریدا

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ماوەی دەستگیرانداری ماوەیەکە بۆ دروستکرنی ژیانێکی نوێ، بۆ زیاتر ناسینی یەکتری، هاوسەران لەم ماوەیەدا بچوکترین ڕەفتاری یەکتری دەخەنە ژێر چاودێرییەوە، ئەگەر دەتەوێت وەڵامی زۆرینەی پرسیارەکانت دەست بکەوێت کە بزانیت لەماوەی هاوسەرداریدا چۆن دەبێت لەگەڵت، لەماوەی دەستگیرانداریدا بەهۆی کۆمەڵێک ڕەفتاری هاوسەرەکەتەوە دەتوانیت بزانیت کە خووی چۆنە و بیخوێنیتەوە.
ڕۆژ بە ڕۆژ جیابوونەوە زیاتر دەبێت لەنێوان هاوسەراندا ئەویش بەهۆی لەیەک تێنەگەشتنە لەیەکتری.

هاوسەرەکەت هەر نیشانەیەک لەمانەی تێدابوو واتە دڵپیسە 

  • ئەگەر لە دانیشتنی خوازبێنیدا یاخود لەماوەی دەستگیرانیدا زۆر پرسیاری کرد دەربارەی ڕابردووت و ئایا پەیوەندی سۆزداری هەبووە لە ڕابردووتدا و ئایا کەس هەبووە لە ژیانتدا و ئێستا بیری لێ دەکەیتەوە؟
    دڵنیابە کە کەسێکی دڵپیس و بە گوومانە، ئەم جۆرە پیاوانە هەمیشە وابیردەکەنەوە کە پێشتر ژنەکەی لەگەڵ کەسێکی دیکەدا بووە یاخود دەیەوێت لە داهاتوودا خیانەتی لێ بکات.
  • پیاوانی دڵپیس بەگشتی داواکاری نابەجێ و سەیریان هەیە کە لەماوەی دەستگیرانداریدا پێت دەڵێن، بۆ نموونە داوات لێ دەکات کە ئیتر بەرکەوتنی جەستەییت نەبێت لەگەڵ برا و مام و خاڵ و کەسانی مەحرەمتدا و واتە ماچ و باوەش نەکەیت و هەروا ئەگەریش باڵاپۆش بیت داوات لێ دەکەن لەلای ئەوانیشدا ئاگاداری  باڵاپۆشیت بیت.
  • داواکاری بەردەوام کە داوای ئەوەت لێ دەکات بە تەنها لە ماڵەوە نەچیتە دەرەوە و گرنگە کە کەسێک لەگەڵت بێت، و هەمیشە دەڵێت کە بۆ هەر جێیەک ڕۆشتیت بە خۆم بڵێ لەگەڵت دێم، ئەمە ئازایەتی و خەمخۆری پیاوەکە دەرناخات بەڵکوو ئەوە دەسەلمێنێت کە متمانەی بە تۆ و کۆمەڵگا نییە و هەمیشە دەترسێت کە ڕووداوێکی خراپ ڕووبدات.
  • ئەگەر دەستگیرانەکەت بەردەوام پەیوەندیت پێوە دەکات و لە سەرەتای هەر پەیوەندییەکیشدا دەڵێت لەکوێیت ئەوە دەیەوێت لە هەر ساتێکدا کۆنتڕۆڵت بکات، هەندێک لە کچان ئەم هەموو پەیوەندییە و پرسیارکردنە بە خۆشەویستی دادەنێن و بەڵام دەبێت ئاگاداربیت و خۆشەویستی و ئەوە لەیەکتر جیابکەیتەوە.
  • ئەگەر لەگەڵ مێردەکەت بۆ گەشت و گەڕان چوونە دەرەوە و هەستت کرد کە کە دەستگیرانەکەت لە زۆربەی کاتدا دەیەوێت کۆنتڕۆڵی ڕەفتاری خەڵکی بکات و زوو توڕە دەبێت دەبێت نەهێڵێت ئەمە بەوشێوەیە تێپەڕ ببێت.
  • نیشانەیەکی دیکە کە لە پیاوی دڵپیس و بەگووماندا هەیە ئەوەیە کە تەواوی هەوڵی خۆیان دەدەن لە ژیاندا تاکوو بە هەموو شێوەیەک پەیوەندیت نەمێنێت لەگەڵ هیچ پیاوێکدا چ خزم و چ بێگانە، تەنانەت لەوانەیە داوای ئەوەشت لێ بکات کە کاتێک پیاوێک لە هەر جێیەک بۆ کارێک پرسیاری لێ کردیت وەڵامی نەدەیتەوە.
  • بە گشتی پیاوانی دڵپیس کێشەیان هەیە لەگەڵ جلوبەرگ و خۆ ڕاراندنەوەی ژنەکانیان، تەنانەت ئەگەر جلەکەشت داپۆشراو و بێ کێشە بێت ئەو هەر بیانوویەکی بۆ دەهێنێتەوە.
  • سەردان کردنی ناوەختی دەستگیرانەکەت کاتێک لەسەر کاریت یاخود لە ماڵەوە و یان هەر جێیەکی دیکە، ئەمە واتە یەکەمین هەوڵییەتی بۆ ڕێگریکردن لە کارکردنت لە دەرەوە و چوونە ناو کۆمەڵگات، ترسی لەوە هەیە کە لەسەر کار و لە ماڵەوەچی دەکەیت و بەردەوام وادەزانێت خیانەتی لێ دەکەیت و پەیوەندیت هەیە لەگەڵ کەسانی دیکەدا.


سەرچاوەکان



1293 بینین