جیاوزی نێوان ئینگلتەرا و بەریتانیا و شانشینی بەریتانیا

له‌لایه‌ن: - ئیسڕا بورهان - به‌روار: 2021-11-17-19:55:00 - کۆدی بابەت: 7202
جیاوزی نێوان ئینگلتەرا و بەریتانیا و شانشینی بەریتانیا

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

شانشینی بەریتانیا دوورگەی بەریتانیا بە هەرسێ هەرێمەکەیەوە (ئینگلتەرا و سکۆتلەندا و وێڵز) لەگەڵ سکۆتلەندای باکوور لەخۆدەگرێت، ناوی فەرمی وڵات بریتییە لە شانشینی بەریتانیا و ئێرلەندای باکوور، واتا ئینگلتەرا بەشێکە لە دوورگەکانی بەریتانیا و دوورگەکانی بەریتانیاش شانشینی مەزنی یەکگرتووی بەریتانیا پێکدەهێنن، زمانی فەرمی هەموو ناوچەکە زمانی ئینگلیزییە، لەڕووی ئابوورییەوە بەهێزترین ئابووری هەیە لە کیشوەری ئەوروپا بە پلەی دووەم دێت لەدوای وڵاتی ئەڵمانیاوە، گرنگترین زانکۆکانی خوێندن و کارخانەی ناودار لەخۆدەگرێت.

شانشینی بەریتانیا

شانشینی بەریتانیا (بە عەرەبی: المملكة المتحدة، به ئينگلیزی: United Kingdom, UK) بە گرنگترین شانشین دادەنرێت هەریەک لە دوورگەکانی بەریتانیا و ئێرلەندای باکوور لەخۆدەگرێت و ناوی فەرمی وڵاتەکە شانشینی بەریتانیای مەزن و ئێرلەندای باکوورە، شانشینی بەریتانیا وەکوو وڵاتێکی دوورگەیی پێناسە دەکرێت، کە دەکەوێتە بەشی ڕۆژئاوای کیشوەری ئەوروپا، هەروەها بەدرێژایی دەریای ئەتڵەسی و دەریای باکوور چەندین کەنار لەخۆدەگرێت، لە ساڵی 1707 لە ئەنجامی یەکێتی شانشینەکانی ئینگلتەرا و سکۆتلەندا و وێڵز  و ئێرلەندای باکوور سەرچاوەی گرتووە، بەم شێوەیە:
ـ ئینگلتەرا: دەکەوێتە باشووری شانشینەکە و گەورەترین ناوچە و ناوەندی شاهانەی شانشینی یەکگرتوو پێکدەهێنێت، پایتەختەکەی شاری لەندەنە.
ـ سکۆتلەندا: دەکەوێتە باکووری شانشینەکە، پایتەختەکەی شاری ئەدەنبرەیە.
- وێڵز: دەکەوێتە رۆژئاوای شانشینەکە، پایتەختەکەی شاری کاردیفە.
ـ ئێرلەندای باکوور: دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی شانشینەکە، پایتەختەکەی شاری بلفاستە.
ئەم ناوچانە ناوچەی سەربەخۆن، بەڵام سەربەخۆییان ناوخۆییە نەکوو دەرەکی، واتە دەسەڵاتی ناوەندی ناوخۆییان هەیە کە کۆنترۆڵی ناوچەکانیان دەکەن، بەڵام ئازادی ئەوەیان نییە کە لە دەرەوەی شانشینی یەکگرتووەوە بە جیا پەیوەندی لەگەڵ هیچ وڵاتێکی جیهاندا بکەن بەبێ گەڕانەوە بۆ دسەڵاتی شانشین، واتا شانشینی بەریتانیا هەریەک لە ئینگلتەرا و بەریتانیا لەخۆدەگرێت، ئینگلتەراش بەشێکە لە بەریتانیای مەزن. 

بەریتانیا 

بەریتانیای مەزن یاخود دوورگەکانی بەریتایا (بە عەرەبی: بریطانیا العظميم، بە ئینگلیزی: Kingdom of great britain) نۆیەم گەورەترین دوورگەی سەر زەوییە و ڕووبەرەکەی نزیکەی 209,331 کیلۆمەتر دووجایە، دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای وڵاتی فەڕەنساوە، لە سێ ناوچەی سەربەخۆی باڵادەست پێک دێت، ئەوانیش: ئینگلتەرا کە دەکەوێتە باشووری خۆرهەڵات، بۆیە لێرەدا جیاوازی نێوان ئینگلتەرا و بەریتانیا بە ڕوونی دەردەکەوێت، ئینگلتەرا بەشێکە لە دوورگە گەورەکەی بەریتانیا، هەروەها هەرێمی وێڵز لە باشووری ڕۆژئاوا و سکۆتلەندا لە باکوورەوە دورگەکانی بەریتانیا پێکدەهێنن، شاری لەندەن بە گەورەترین شاری بەریتانیا دادەنرێت و بە ئاوەدانترین شار پۆلێن دەکرێت، زیاتر لە 9.7 ملیۆن دانیشتوانی هەیە، هەروەها ئەم دوورگانە هەردوو شاری مانچستەر و بێرمینگهام لەخۆدەگرێت کە لە شارە ئاوەدانەکانی دوورگەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا بەریتانیا ناتوانرێت بە دەوڵەتێکی ئاسایی هەژمار بکرێت چوونکە پایتەختی نییە.

ئینگلتەرا 

ئینگلتەرا (بە عەرەبی: إنجلترا، بە ئینگلیزی: England) بە بەشێک لە دورگەکانی بەریتانیا دادەنرێت، کە سەر بە شانشینی یەکگرتوون، ئینگلتەرا سنووری خاکەکەی هاوبەشە لەگەڵ وێڵز و سکۆتلەندا، تایبەتمەندە بە بوونی چەند دەریایەکی ناوداری وەکوو دەریای ئیرلەندی و دەریای سلتیک، ئینگلتەرا نزیکەی پێنج هەشتی کۆی ڕووبەری دوورگەکانی بەریتانیای مەزنی پێکهێناوە، ژمارەی دانیشتوانی 55 ملیۆن کەسن، بە گەورەترین شوێنی جوگرافی دادەنرێت لەنێو سنوری شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا، زمانی ئینگلیزی زمانی فەرمییە، چەند زانکۆیەکی گرنگی تێدایە نموونەی: زانکۆی کامبرێج و زانکۆی ئۆکسفۆرد و زانکۆی لەندەن کۆلێج کە لە پێشەنگی زانکۆکانی جیهانن لەڕووی زانست و زانیارییەوە. 


سەرچاوەکان



888 بینین