سوودەکانی چای مۆز

له‌لایه‌ن: - ڕابەر محەمەد - به‌روار: 2021-11-19-23:18:00 - کۆدی بابەت: 7224
سوودەکانی چای مۆز

ناوه‌ڕۆك

چای مۆز

چای مۆز لەنێو خەڵکیدا نائاشنایە و نامۆیە، لەگەڵ ئەوەشدا خواردنەوەیەکی بەلەزەت و پڕ سوودە و چەندەها سوودی تەندروستی هەیە، چای مۆز لە توێکڵی مۆز دروست دەکرێت و جۆرێکی تایبەتی لێ بەرهەم دەهێنرێت کە سوودی تەندروستی زۆرە، هەروەها دەوڵەمەندە بە پێکهاتە خۆراکیە پێویستەکان بەتایبەت پۆتاسیۆم و ماددەی ڕیشاڵی، لەبەرئەوەی چایەکە خەوتن ئاسان دەکات بەم دواییانە خەڵکی زیاتر هەوڵی دەستخستنی دەدەن.

سوودەکانی چای مۆز

 ⁃ سەرچاوەیەکی سەرەکی دژە ترشەکانە و بە شێوەیەکی سروشتی بڕێکی ئێجگار زۆر لەو دژە ترشانای تیایە کە لە ئاودا دەتوێنەوە لەوانەش دۆپامین و گالوکاتیکین کە یارمەتی لابردنی ژوورۆکسیدەکان دەدەن لە لەشدا ژوورۆکسیدەکان ماددەی مەترسیدارن بۆ لەش، هەروەها یارمەتیدەرن لە بەرەنگاربوونەوەی لەش دژی نەخۆشیە درێژخایەنەکان وەکو نەخۆشییەکانی دڵ، ئەم سودە زۆرانەش وایکردووە کە خواردنەوەیەکی گرنگ بێت، لەگەڵ ئەوەشدا میوەی مۆز دەوڵەمەندە بەبوونی ڤیتامین G کە دژە ترشێتییە بەڵام چایی مۆز بە سەرچاوەیەک بۆ ڤیتامینەکە دانانرێت چونکە پلەی توانەوەی ڤیتامینەکە نزمە و زوو دەتوێتەوە، دەشێت لە کاتی ئامادەکردنیدا ڤیتامینەکە بەهۆی گەرمییەکەوە هەڵبوەشێت. 
 ⁃ پاراستنی لەش لە با کردن و غازات چونکە بڕێکی زۆر لە پۆتاسیۆمی تێدایە، لەگەڵ ئەوەشدا ماددەیەکی گرنگە لە خوێندا و یارمەتیدەرە لە (پاراستنی هاوسەنگی شلەمەنیەکان و ئاستی ئاسایی فشاری خوێن و کشاندنی ماسولکەکان)، جێی باسە کە سۆدیۆم و پۆتاسیۆم پێکەوە کاردەکەن بۆ ڕێکخستنی هاوسەنگی شلەمەنییەکان، لێرەشدا ئەگەر هاتوو خەستی سۆدیۆم زیاتر بوو لە خەستی پۆتاسیۆم مژینەوەی شلەمەنیەکان زیاتر دەبێت و ئاوسانی خانەکان ڕوودەدات، بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر لە پۆتاسیۆم لە چای مۆزدا دەتوانرێت وەک چارەسەرێک بۆ هەڵاوسان بەکاربهێنرێت ئەمەش لەڕێی دەرکردنی بڕێکی ئێجگار زۆری میزەوە کاتێک بەهۆی گیراوەیەکی سوێر (بڕێکی زۆر خوێی تێدا بێت)ـەوە هەڵاوسانەکە ڕووبدات.
 ⁃ چایەکە خەوێنەرە و هانی خەوتن دەدات، میوەی مۆز بە هاندەرێکی باشی خەو دادەنرێت و یەکێکە لەو سێ دەرمانەی بۆ  چارەسەری کەمخەوی بەکاردەهێنرێت، کە ئەو سێ دەرمانەش (پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم و تریپتۆفان)ن، لەبەرئەوەی ماسولکەکان خاو دەکەنەوە پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم بۆ چارەسەری گرفتی خەو بەکاردێن، هەروەها تریپتۆفان ترشێکی ئەمینیە و بۆ دروستکردنی هۆرمۆنەکانی سیرۆتۆنین و میلاتۆنین (هۆرمۆنەکانی خەو) گرنگە.
 ⁃ کەمکردنەوەی شەکر لە خوێندا، گیراوەکە جێگرەوەیەکی باشە بۆ خواردنەوە شیرینەکان چونکە وادەکات بڕێکی زۆر لە شەکر خەرج بکرێت لە کاتی خواردنەوەی چایەکەدا، گەر ئەو بڕە زۆرەی شەکر خەرج نەکرێت ئەو مەترسی تووشبوون بە قەڵەوی و نەخۆشیەکانی دڵ و نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو زیاد دەکات، لەکاتی ئامادەکردنی چایەکە بڕێکی زۆر کەمی شەکری نێو مۆزەکە دەچێتە نێو گیراوەکە و جیاوازییەکی ئەوتۆی نابێت لەگەڵ چای ئاساییدا.
 ⁃ بەسوودە بۆ تەندروستی دڵ، ئەو ماددە خۆراکیانەی لە چایەکەدا هەن یارمەتی تەندروستی دڵ دەدەن، پەستانی بەرزی خوێن دادەبەزێنێت، هەروەها توێژینەوەیەک کە لەسەر 90 ئافرەت ئەنجامدراوە ئەوەی دەرخستووە کە چایەکە مەترسی جەڵدەی مێشک کەمدەکاتەوە بەڕێژەی %27.
 ⁃ بەهێزکردن و پتەوکردنی ئێسک، بەهۆی بوونی ماددەی مەگنیسیۆم و مەنگەنیز لە پێکهاتەی چایەکە، لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا ئێسکەکان چڕیەکەیان کەمدەکات و تەنکدەبنەوە بۆیە خواردنەوەی گیراوەکە کارێکی پێویستە بۆ پاراستنی تەندروستی ئێسک.
 ⁃ دەوڵەمەندە بە ماددەکانی پۆتاسیۆم، ڤیتامین B6، مەنگەنیز و مەگنیسیۆم.


سەرچاوەکان



979 بینین