سوودەکانی قژ بڕین

له‌لایه‌ن: - زیلان ئازاد - به‌روار: 2021-12-16-15:41:00 - کۆدی بابەت: 7272
سوودەکانی قژ بڕین

ناوه‌ڕۆك

سوودەکانی قژ بڕین چییە؟

باشترکردنی گەشەی قژ

لەوانەیە بڕینی قژ بە شێوەیەک نیشاندرابێت کە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە درێژی قژ لە کاتێکدا دەتەوێت قژت درێژ بکەیتەوە، بەڵام ئەم بیروبڕوایە بە تەواوی ڕاست نییە، سوودەکانی قژ بڕین ئێجگار گرنگن، کاتێک کە تۆ قژت دەبڕیت ئەوا تۆ بەشێک لە قژت دوور دەخەیتەوە تاکوو هەموو قژت لە زیان بپارێزیت، هەروەها ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە توانای گەشە بە قژەکە بدات و قژی تەندروست و بەهێز دووبارە دروست ببنەوە، هەر لەبەر ئەمەش، ئەگەر دوودڵ مایتەوە لەوەی کە چ شتێک یارمەتی گەشەی قژت دەدات ئەوا دڵنیابە کە بڕینی قژ جیاوازییەکی گەورەت پێ دەبەخشێت.

بەرزکردنەوەی ئاستی تەندروستی قژەکە

ئەگەر شتێک هەبێت کە مایەی شانازی بێت ئەوا ئەو شتە بریتییە لە قژێکی تەندروست، چونکە هەبوونی قژێکی درێژ هیچ سوودێکی نابێت کاتێک خەڵکی بە سووتاوی و مخۆرکە کراوی بیبینێت، هەروەها قژە زیان بەرکەوتووەکان تووشی تێکشکانێکی زۆر دەبنەوە و بۆ ئەمەش باشترین چارەسەر تاکوو تەندروستی قژەکە بگەڕێنێتەوە باری ئاسایی خۆی بریتییە لە بڕینی قژەکە بە شێوەیەکی گونجاو.

ڕزگاربوون لە شکانی تاڵەکانی قژ

شکانەوەی تاڵەکانی قژ دوژمنی هەموو کەسێکە، هیچ کەسێک حەز بەوە ناکات، هەر بۆیە کاتێک بڕیار دەدەیت کە لە شکانی تاڵەکانی قژ ڕزگارت بێت ئەوا هیچ ڕێگایەک نییە بۆ باشکردنەوەی تاڵی قژەکان جگە لە بڕینی قژ.

قژ بڕین وەک چارەسەرێک دژ بە گەرمی

هەموومان بەهۆی گەرمییەوە قژمان زیانی بەرکەوتووە، هەروەها تاوانبارە سەرەکیەکانی ئەم زیانە زۆرینەی جار یان بەهۆی ئوتوی قژەوەن یان وشککەرەوەی قژ، بەداخەوە، کاتێک قژت بە هۆی گەرمییەوە زیانی بەردەکەوێت ئەوا ناتوانی ئەو زیانە قەرەبوو بکەیتەوە، هەرچەندە چەندین بەرهەمی قژ هەیە کە دژە گەرمین بەڵام هەندێک جار ئەوانیش سوودیان نابێت، بۆیە تاکە ڕێگا و چاورەسەر بریتییە لە بڕینی قژەکە تا دووبارە دەست بە گەشە بکاتەوە، هەروەها ئەگەر بە یەکجار بڕین قژەکە نەگەڕایەوە باری ئاسایی خۆی ئەوە هەموو مانگێک کەمێک لە قژت ببڕە تاکوو تەواوی ئەو بەشەی قژت کە زیانی بەرکەوتووە دەڕوات، هەر بۆیە بڕینی قژ دەبێتە هۆی چارەسەر دژ بەو زیانانەی کە بەهۆی گەرمییەوە بەر قژت کەوتوون. 

ئاسانتر دروستکردنی ستایلی قژ

هەبوونی قژێکی زیان بەرکەوتوو یاخود قژێک کە کۆتاییەکانی جوان دەرناکەوێت دەبێتە هۆی ناشرین پیشاندانی ستایلی قژەکە چونکە، ئەو قژە وەک دوو بەشی جیاواز کاردەکات کە لە ڕووی پێکهاتەوە جیاوازن لە یەکدی، قژی زیان بەرکەوتوو ناهێڵێت بە هەر شێوەیەک بتەوێت ستایلی لێ دروست بکەیت و وا دەکات کە دروستکردنی ستایلەکانی قژیش زۆر سەختتر بێت، هەر بۆیە بڕینی ئەو بەشەی کە زیانی بەر کەوتووە یارمەتی گەشە و باشترکردنی قژ و ئاسانتر درووستکردنی ستایلی قژەکە دەدات.

قژ بەهێزتر نیشاندەدات

کاتێک دەستت کرد بە بڕینی قژت ڕاستەوخۆ کاریگەریە ئەرێنییەکانی سەر قژت دەبینیت، چونکە قژت زۆر بەهێزتر و تەندروستتر دەردەکەوێت لە ڕەگەوە بۆ نوک.

ئاڵۆسکاوی قژ کەمدەکاتەوە

ئاڵۆسکاوی قژیش کێشەیەکی دیکەیە کە هەموو خانمێک دەیەوێت بە ڕێگایەکی گونجاو لێی دووربکەوێتەوە، هەروەها کاتێک ڕوودەدات کە کڵاو یاخود لەچک لەسەر دەکەیت، قژ زۆر ناسکە و ئاڵۆسکاویش دەکرێت وردە وردە زیان بە قژ بگەیەنێت، هەر بۆیە بڕینێکی گونجاو دەتوانێت یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی ئەم بارودۆخە بدات.


سەرچاوەکان



3045 بینین