ڕێنوێنی بۆ پێدانی شیری وشک بە منداڵ

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-12-20-22:06:00 - کۆدی بابەت: 7330
ڕێنوێنی بۆ پێدانی شیری وشک بە منداڵ

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

هەندێک لە دایکان بە چەند هۆکارێک ناتوانن شیری خۆیان بدەن بە منداڵەکەیان بۆیە ناچارن کە شیری وشکی پێ بدەن، دەبێت وریابن و بزانن کە چۆن ئەم شیرە دەدرێت بە منداڵەکە.

چەند ڕێنوێنییەک بۆ پێدانی شیری وشک بە منداڵ

  • هەڵبژاردنی شیرێک کە بە منداڵەکەت بکەوێت، هەروەها ئاگاداری بەرواری بەسەرچوونی شیرەکە بە، واباشترە پزیشک بڕیار بدات چ شیرێک بەکاربهێنیت بۆ منداڵەکەت.
  • دوای ئەوەی شیرەکەت بۆ گرتەوە بە جوانی بیشڵەقێنە تاکوو شیر و ئاوەکە بەباشی تێکەڵ ببن.
  • ئاگاداربیت کە ئاوەکە کوڵاو بێت و پاک بێت، هەروەها مەمەکە شۆردرابێت پێشتر و سەرە لاستیکەکەی گونجاو بێت نە گەورە بێت و نە بچووک.
  • کاتێک هەست دەکەیت بەردەوام کێشی منداڵەکەت دادەبەزێت، سەردانی پزیشک بکە لەوانەیە پێویست بەوە بکات شیرەکەی بۆ بگۆڕیت.
  • زۆر نەکردن لە منداڵەکە بۆ تەواوکردنی شیرەکە چونکە دەبێتە هۆی قەڵەوی، بهێڵە منداڵەکەت بە دڵی خۆی شیر بخواتەوە.


سەرچاوەکان



3231 بینین