خانمان چۆن بەخێرایی دووگیان ببن؟

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-12-30-00:11:00 - کۆدی بابەت: 7436
خانمان چۆن بەخێرایی دووگیان ببن؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

هەندێک لە هاوسەران بڕیار دەدەن کە بە زووترین کات ببنە خاوەنی منداڵ بەڵام هەوڵەکەیان شکست دەهێنێت، ئەم شکست هێنانە هۆکاری هەیە، چەند هۆکارێک هەیە وادەکات کە هاوسەرەکان زووتر ببنە خاوەنی منداڵ.

چەند ڕێگایەک بۆ ئەوەی زوو دووگیان ببیت

چاودێریکردنی پێش دووگیانی

پێش ئەوەی بڕیار بدەیت کە دووگیان ببیت، سەردانی پزیشک بکە بۆ چاودێری و پشکنین پێش دووگیانی تاکوو ئەگەری دووگیانیت زیاتر ببێت، پزیشک فۆلیک ئەسید و ڤیتامینت بۆ دەنوسێت.

گۆڕانکاری شێوازی ژیان

پێویستە خەوێکی باشت هەبێت و خۆراکی تەندروست بخۆیت و وازبهێنن لە خواردنەوە کحولییەکان و جگەرە، وەرزشکردن و کێشێکی گونجاویش بە هەمان شێوە زۆر گرنگە.

دیاریکردنی کاتی هێلکەدانان 

زانینی کاتی هێلکەدانان زۆر گرنگە، چونکە بە لایەنی زۆرەوە تەمەنی هێلکەیەک لە نێوان ١٢ بۆ ٢٤ کاتژمێردایە و تەمەنی سپێرمیش لە نێوان ٤٨ بۆ ٧٢ کاتژمێرە دوای جووتبوون، کاتی هێلکەدانان ١٤ ڕۆژ پێش دەستپێکی سوڕی مانگانەیە کە لێرەدا یەکەمین ڕۆژی کەوتنە سەر خوێن بە یەکەمین ڕۆژی سوڕی مانگانە دادەنرێت، ڕێگایەکی دروستتر ئەوەیە کە کاتی هێلکەدانان ١٤ ڕۆژ پێش کەوتنە سەر خوێنی داهاتووە.

جووتبوون پێش هێلکەدانان

٥ ڕۆژ پێش هێلکەدانان هەموو ڕۆژێک لەو ماوەیەدا جووتبوون ئەنجام بدەن تاکوو دنڵنیاببنەوە لەوەی کە سپێرم و هێلکەکە کاتی گونجاویان لە بەردەستایە بۆ پیتێن.

هەڵبژاردنی باشترین کات بۆ جووتبوون

هەموو ڕۆژێک و بە بەردەوامی ئەنجامدانی جووتبوون ئەگەری دووگیانی زیاد ناکات، بەڵام جووتنەبوون پێش هێلکەدانان دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی سپێرمی مردوو، کەواتە واباشترە هەم پێش هێلکەدانان و هەم پاش هێلکەدانان جووتبوون ئەنجام بدرێت.

زیادکردنی ژمارەی سپێرمەکان

سپێرمی تەندروست ئەگەری دووگیانی زیاد دەکات بۆیە چەند ڕێنوێنییەک بوونی هەیە تاکوو سپێرمی پیاو تەندروست بێت کە ئەمانەن:

  • دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی کۆمەڵێک دەرمان.
  • نەخواردنەوەی ماددە کحولییەکان.
  • دابەزاندنی کێش.
  • بەکارهێنانی تەواوکەری ماددە خۆراکییەکانی وەک فۆلیک ئەسید و ڤیتامین C.
  • نەمانەوە و بەکارنەهێنانی ئاوی زۆر گەرم، چونکە گەرمای زۆر کار دەکاتە سەر گوونەکان و ڕێژەی سپێرمەکان کەم دەکاتەوە.

وازهێنان لە ئەنجامدانی وەرزشی قورس

ئەنجامدانی وەرزشێکی ئاسان و گونجاو بۆ جەستەت ڕۆژانە زۆر گرنکە، بەڵام وەرزشکردنی زۆر قورس و گران ئەگەری دووگیانی کەم دەکاتەوە.

کاریگەری تەمەن

تاکوو خانمەکە تەمەنی کەمتر بێت ئەگەری دووگیانی زیاترە، بۆیە دووگیانی لە تەمەنێکی زۆردا ئەگەری سەرکەوتنی کەمە.


سەرچاوەکان



6078 بینین