گەورەترین وڵاتی بەرهەمهێنەری نەوت

له‌لایه‌ن: - ماریا عەبدولڕەحمان - به‌روار: 2022-01-06-14:16:00 - کۆدی بابەت: 7510
گەورەترین وڵاتی بەرهەمهێنەری نەوت

ناوه‌ڕۆك

کام وڵات گەورەترین بەرهەمهێنی نەوتی جیهانە؟

سعودییە بە گەورەترین وڵاتی بەرهەمهێنانی نەوت دادەنرێت، ئەم وڵاتە ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە ئابووری جیهان و بە نزیکەی ٪١٣.٢٤ نەوتی بەکارهێنراوی جیهان لەلایەن سعودییەوە بەرهەم دەهێنرێت و دەگاتە نزیکەی ٢٦٠ ملیار بەرمیل نەوت، لەدوای ڤەنزوێلا وڵاتی سعودییە بە بە خاوەن دووەم گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهان هەژمار دەکرێت.

سعودییە خاوەنی یەک لەسەر پێنجی نەوتی یەدەگی جیهانە ئەمەش بە نزیکەی دەکاتە ٢٦٦٫٤٥٥ ملیۆن بەرمیل نەوت و سەرجەم کێڵگە و بیرە نەوتییەکان بە ڕێگای ئاسایی نەوت بەرهەم دەهێنن، ئەوەی جێگای ئاماژە پێکردنە ئەوەیە هەندێک پێشبینی کراوە کە سعودییە زیاتر دەتوانێت پارێزگاری لە یەدەگەکەی بکات و پێش ڤەنزوێلا بکەوێت بەمەش دەبێتە یەکەم وڵاتی یەدەگی نەوت، بە پشت بەستن بە لێکۆڵینەوە جیۆلۆجییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن بەرمیل نەوت لەژێر بیابانەکانی سعودییە بوونی هەیە، بەڵام تاکوو ئێستا ئەم لێکۆڵینەوە نەسەلمێنراوە.

گەورەترین کێڵگەی نەوتی سعودییە

کێڵگەی نەوتی غەوار (بە ئینگلیزی: Ghawar Oil Field) (بە عەرەبی: حقل الغوار النفطي) بە گەورەترین کێڵگەی نەوتی سعودییە و جیهان هەژمار دەکرێت و لە ساڵی ١٩٤٨ـەوە دۆزراوەتەوە، ئەم کێڵگەیە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی سعودییە و لە ڕۆژێدا نزیکەی پێنج ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت، ئەمەش دەکاتە زیاتر لە نیوەی نەوتی بەرهەم هێنراوی تەواوی کێڵگە نەوتییەکانی سعودییە، شایەنی باسە کۆمپانیای ئارامکۆ سەرپەرشتی دەرهێنانی نەوتی ئەم کێڵگەیە دەکات.

کێڵگەی نەوتی سەفانییە  (بە ئینگلیزی: Safaniya oil field) (بە عەرەبی: حقل السفانية النفطي)، ئەم کێڵگە نەوتییە دەکەوێتە دووری ٢٠٠ کیلۆمەتر لە باکووری زەهران لە کەنداوی عەرەبی، لە ساڵی ١٩٥١ ئەم کێڵگە دۆزراوەتەوە و تاکوو ئێستا بە گەورەترین کێڵگەی نەوتی دەریایی دادەنرێت و لە ساڵی ١٩٥٤ـەوە پێشنیازی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەم کێڵگەیە کراوە، لە مانگی چواری ساڵی ١٩٥٧ـەوە دەستی بە کارەکانی کردووە، تێکڕای بەرهەمهێنانی ١٨ بیرە نەوتی ئەم کێڵگەیە لە ڕۆژێکدا دەگاتە نزیکەی ٥۰ هەزار بەرمیل، ئەم کێڵگەیەش لەلایەن کۆمپانیای ئارامکۆ سەرپەرشتی دەکرێت.


سەرچاوەکان



1661 بینین