سەرزەنشتکردنی منداڵ

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2022-01-14-21:30:00 - کۆدی بابەت: 7604
سەرزەنشتکردنی منداڵ

ناوه‌ڕۆك

سەرزەنشتکردنی منداڵ لەناو خەڵکدا

بەشێک لە منداڵان لەبەر بوونی یاسای توند لە ماڵەوە، لە میوانی و  لەناو کۆمەڵدا هەندێک ڕەفتار ئەنجام دەدەن کە لە ماڵەوە ناتوانن بیکەن، کاتێک لە ماڵەوە یاسای قورس و توند هەبێت، منداڵ وادەزانێت لە شوێن و ژینگەیەکی نوێ دەتوانێت ئەو یاسانە بشکێنيت و ئەو کارانە بکات کە حەزی لێیە، هەندێک لە منداڵان بۆ ڕاکێشانی سەرنجی ئەوانی تر، هەندێک ڕەفتار ئەنجام دەدەن کە ببێتە هۆی سەرنج ڕاکێشنانیان، ئەو منداڵانەی کە حەز دەکەن شت بزانن کاتێک دەچنە شوێنێکی نوێ یان ناو کۆمەڵێک دەیانەوێت زانیاری لەسەر هەموو شتەکان بزانن، لەبەر ئەمەش ڕەنگە پشێوی دروست ببێت و دایک و باوک لەناو کۆمەڵدا بە ڕەقی ڕەفتار لەگەڵ منداڵ بکەن، سەرزەنشتکردنی منداڵ لەلایەن دایک و باوکەوە لەناو خەڵکدا، دەبێتە هۆی نەهێشتنی متمانە بەخۆبوونی منداڵ و وا هەست دەکات پشتی لێ کراوە و سوکایەتی پێ کراوە، ئەگەر ئەم شێوازە بەردەوامی هەبێت، منداڵ هەر کارێکی حەز لێ بێت ئەنجامی دەدات، چونکە بە خۆی دەڵێت: خۆ من هەر خراپم، کەوایە با هەرچیم پێ خۆشە ئەنجامی بدەم، کاتێک دایک و باوک لەناو خەڵکدا سەرزەنشتی منداڵ دەکەن، ڕقێکی تێدا دروست دەبێت بەشێوەیەک کە بەدوای تۆڵەکردنەوەدا دەگەڕێت، توند و کەلـلە ڕەق دەبێت، کەواتە ئاوا زیاتر دۆخەکە تێک دەدات تا سەربەخۆیی خۆی نیشان بدات، دەبێت دایک و باوک ڕێگری لە ڕوودانی ئەمە بکەن، دەبێت پێش وەختە منداڵەکەیان فێر بکەن لەناو کۆمەڵ و خەڵکدا چۆن ڕەفتار بکات و ئەو شتانەی لێی چاوەڕێ دەکەن پێی بڵێن، بەڕوونی ئەرکەکانی فێربکەن لە کاتی ئامادەبوونی لە میوانییەک، بۆ نموونە دایک و باوک بە منداڵەکەیان دەڵێن: خەریکین دەچین بۆ میوانی، کچێک یان کوڕێکی باش بە، ئەمە لە کاتێکدا کە پێی ناڵێن باشبوون چۆنە و دەبێت چۆن باش بێت، ئەگەر منداڵ لەناو کۆمەڵی خەڵکدا ویست و چاوەڕوانییەکانی ئێمەی بەدی نەهێنا، دەبێت لەو شوێنە دووری بخەینەوە و بە ئارامی ئاگاداری بکەینەوە تا ئەو ڕەفتارە خراپانە دووبارە نەکاتەوە، هەروەها دەتوانن جێگرەوەیەک بۆ منداڵ دابین بکەن لە میوانیدا، تاکوو سەرقاڵی ئەوە بێت و ڕەفتارەکەی لەبیر بچێتەوە.


سەرچاوەکان



408 بینین