زەعیم سدیق

له‌لایه‌ن: - - به‌روار: 2022-01-20-19:28:00 - کۆدی بابەت: 7646
زەعیم سدیق

ناوه‌ڕۆك

زەعیم سدیق کێیە؟

سدیق موستەفا کە بە زەعیم سدیق دەناسرێت (بە عەرەبی: الزعيم صديق مصطفى). یەکێکە لە فەرماندەکانی سوپای عێراق و خەڵکی شاری مووسڵە. کۆلێجی سەربازی لە مووسڵ خوێندووە.

دەسەڵات

زەعیم فەرماندەی تیپی پێنجەمی سوپای عێراق و دواتریش تیپی ٢٠ـی سوپای عێراق بووە لەدوای کودەتای ڕەمەزانی ١٩٦٣. لە ماوەی دەسەڵاتیدا چەندین تاوانی دژ بە کوردانی باشووری کوردستان ئەنجام داوە و دەیان کوردی کوشتووە. بەرپرسی کارەساتی نۆی حوزەیرانی سلێمانییە.

دوای ئەوەی لەگەڵ میلیشیاکانی حەرەس قەومی تێوەدەگلێت لە جووڵانەوەی ١٩٦٣/١١١٨ـدا لەلایەن سەرکۆماری وڵاتەوە لە سوپا دووردەخرێتەوە.


سەرچاوەکان



508 بینین