قادر عەزیز

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-01-20-20:25:00 - کۆدی بابەت: 7648
قادر عەزیز

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

قادر عەزیز محەمەد ئەمین (بە ئینگلیزی: Qadir Aziz) لەدایکبووی ساڵی ١٩٥٤ـە لە گوندی سێ بیرانی شاری ھەولێر. کەسایەتییەکی سیاسی کوردە و چالاکییەکانی لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدات. سکرتێری پێشووی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و سکرتێر و دامەزرێنەری حیزبی ئاییندەی کوردستان بووە. دواتر کارەکانی حیزبەکەی تێکەڵ بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد و بووە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی.

ژیان

قادر عەزیز ساڵی ١٩٥٤ لە گوندی سێ بیران لەدایکبووە و سەر بە عەشیرەتی مەمانە. ساڵی ١٩٧٠ بۆ ١٩٧٤ لە یەکێتی قوتابیانی کوردستان کاری کردووە. لە مانگی ئابی ١٩٧٦ بەشداری خەباتی چەکداری دژ بە عێراق دەکات. لە ١٩٨٥/١٢/١٢  لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێیدا حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دادەمەزرێنێت و بە سکرتێری گشتی حیزب هەڵدەبژێردرێت. حیزبەکەش حیزبێکی چەپی دیموکراتییە و لە پێناو مافی چارەنووسی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ و سەروەری یاسا و هێنانەکایەی کۆمەڵگەی مەدەنی تێدەکۆشا.

دواتر لە ١٩٨٨ بۆ ١٩٩٣ ئەندامی سەرکردایەتی سیاسی بەرەی کوردستانی بووە. لە هەڵبژاردنەکانی ١٩٩٢/٥/١٩ دەبێتە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان. دوای ئەویش بەرپرسیاریەتی وەزیری کشتوکاڵ و ئاودێری لە یەکەم کابینەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت. لە کۆنگرەکانی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی (بەیروت، ڤیەنا، سەڵاحەدین، نیو یۆرک، لەندەن) لەپێناو ڕووخانی سیستەمی دیکتاتۆری بەغداد بەشداری کردووە. دوای ڕووخانی حکوومەتیش بەشداری نووسینەوەی دەستووری کردووە.

لە ٢٠٠٦/٩/١٥ بووەتە نوێنەری سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠  لە دەستووری عێراق.


سەرچاوەکان



452 بینین