چیاکانی ئەپالاچیا

له‌لایه‌ن: - سازگار عومەر - به‌روار: 2022-02-03-21:50:00 - کۆدی بابەت: 7741
چیاکانی ئەپالاچیا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چیاکانی ئەپالاچیان (بە ئینگلیزی: Appalachian Mountains)، کۆمەڵێک زنجیرەچیان کە لە شێوە، پێکهاتن و ڕیزکردندا هاوشێوەن و بە هەمان هۆکاریش دروستبوون، چیاکانی ئەپالاچیان لە ڕۆژهەڵاتی باکووری ئەمریکان، ئەم چیایانە بە نزیکەیی 480 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا و بەدرێژایی چاخی ئۆردۆڤيسی دروست بوون، هەروەها ئەم زنجیرە چیایانە پێش ئەوەی تووشی داخورانی سروشتی ببن جارێک گەیشتنە بەرزاییەکانی هاوشێوەی شاخەکانی ئەڵپ و ڕۆکی، زنجیرە چیاکانی ئەپالاچیان ڕێگرە لەبەردەم گەشتی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، چونکه زنجیرەیەک پێکهاتنی بەهێڵی یەک لەدوا یەک و دۆڵ پێکدێنن کە بەپێچەوانەی زۆربەی ڕێگا گشتییەکان و هێڵەکانی شەمەندەفەری ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاواوە دانراون، لووتکەی ئەم زنجیرە چیایە شاخی میچڵە و بەرزییەکەی 2,037 مەترە، هەروەها درێژییەکەشی 2,400 کیلۆمەتره.

ژینگەزانی

چیاکانی ئەپالاچیان، بەتایبەتی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور، یەکێکە لەو ناوچانەی ئەمریکای باکوور کە چەندین زیندەوەری هەمەجۆری تێدایە، گرد و چاڵ و چۆڵییەکانی ئاڕاستەی باشوور بۆ باکوور بە ڕێژەیەکی زۆر لە هەمەجۆری ڕووەک، ئاژەڵ و ژمارەیەکی زۆر زیندەوەرانی لێ نیشتەجێیە، ئەم جۆرانەش لە توانایاندایە لەکاتی گۆڕانی وەرزەکان لە ناوچەی ساردەوە بۆ ناوچەی گەرم کۆچ بکەن یان بە پێچەوانەوە و لەو ناوچە گونجاوانەدا جێگیربن کە ئاو و هەواکەی بۆیان گونجاوە.

ڕووەک

ڕووەکەکانی ئەپالاچیان بەپێی خەسڵەت و تایبەتمەندی زەویناسی ناوچەکە، هێڵی پانی، بەرزی و شێ جیاوازن، ئەم ناوچەیە لە ڕووی جوگرافییەوە پارێزگەیەکی ڕووەکزانی لە ناوچەی ئەتڵەسی ئەمریکای باکوور پێکدێنێت، چیاکانی ئەپالاچیان بە شێوەیەکی سەرەکی لە کەوتنی داری گەڵاپان و گەڵای دەرزیی هەمیشە سەوزی دار سنەوبەرەکان پێک دێن، هەروەها دار هالی ئەمریکیی هەمیشە سەوزی گەڵاپان، گەڵای دەرزیی دار سنەوبەرە کەوتووەکان و داری ڕەشەکاژ یان ڕەشەکاژی ڕۆژهەڵاتیان تێدایە، چیاکانی ئەپالاچیان نیشتیمان دوو جۆر دار سنەوبەرە بە ناوەکانی دار سنەوبەری بەلسەم و سنەوبەری باشووری، جۆری دووەمیان نیشتیمان نشینی بەرزایی زۆر بەرزە و بە دەگمەن لە خوار بەرزایی 1,700 مەترەوە دەڕوێن، بە پێچەوانەوەی جۆری یەکەمەوە کە لە نزیک ئاستی دەریاوه دەدۆزرێنەوە، هەروەها کەرەوزە کێویلەی کەنەدی یان خۆرهەڵاتی کە جۆرە ڕووەکێکی ژەهراوی کوشندەی هەمیشە سەوزی زنجیرە شاخەکانی ئەپالاچیانە و لە بەرزایی نزمدا دەبینرێن بە بەراورد بە دار سنەوبەری سوور و دار سنەوبەری هەمیشە سەوزی گەڵادەرزی پان کە نشینگەی بەرزاییە بەرزەکانن.

ئاژەڵەکان

ئەو ئاژەڵانەی کە تایبەتمەندی دارستانەکانی ئەپالاچیانیان هەیە پێنج جۆری سمۆرەی دارین، باوترینیان سمۆرەی خۆڵەمێشی ڕۆژهەڵاتییە کە لە بەرزاییە نزم تا مامناوەندەکاندا دەژین، هەروەها جۆرە سمۆرەیەکی گەورەتر بە ناوی سمۆرەی ڕێویی و سمۆرەی فڕیوی باشووری بچووکتر نیشتەجێی هەمان نشینگەن، ئەو جۆرە سمۆرەی کە لە ساردترین نشینگه و بەرزاییەکانی باکووردا دەژین سمۆرە سوورەیە، ئاژەڵە دارستانییە باوەکانی تری چیاکانی ئەپالاچیان بریتین لە ورچی ڕەش، گەندەسمۆرەی هێڵدار، ڕاکۆن (گيانەوەرێکی باكووری ئەمريكايە و لە شيردەرەكانە و گۆشت خۆرەسەگەسپی، مشکی شاخی، پشیلەکێوی، ڕێوی خۆڵەمێشی، ڕێوی سوور، لەم ساڵانەی دواییدا کۆیۆت (گورگێکی بچووکی ئەمریکای باکوورە)، هەروەها باڵندە دەرکەوتووەکانی دارستانەکە بریتین لە قەلی کێوی، مامرە کێوییەکی مل پەڕاوی کلک باوەشێنی، کۆترەخەمبارە (جۆرێ کۆتری کلک درێژی ئەمریکای باکووری و ناوەندی)، قەلەڕەشە، مراوی‌ (مراو هێلانەلەسەرداری ئەمریکای باکووری، نێرەکەی پەڕوباڵێکی ڕۆشنی هەیە)، جۆرە کوندەپەپووی شاخداری گەورە، جۆری کوننەی زلەی ئەمریکای باکووری، بووقیژنە، هەڵۆی کلک سوور، هەڵۆی شان سوور، و بازی باکووری.


سەرچاوەکان



620 بینین