ئەحمەد عارف

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-04-08-15:45:00 - کۆدی بابەت: 8167
ئەحمەد عارف

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئە‌حمە‌د عارف (بە‌ ئینگلیزی: Ahmed Arîf)، ناوی تەواوی ئە‌حمە‌د عارف حیکمە‌ت ئۆنالە، شاعیرێکی بە ڕە‌چە‌ڵە‌ک کوردی کوردستانی باکوورە کە ھۆنراوە‌کانی بە زمانی تورکی ھۆنیوە‌تە‌وە بە‌ڵام بە ھە‌ست و خواستێکی کوردانە کە ژان و ھە‌نسکی کوردە‌واریی پێوە دیارە، ئەحمەد لە ساڵی ‌١٩٢٧ لە گە‌ڕە‌کی خانچە‌پە‌کی ئامە‌د لەدایکبووە، لە شارۆچکە‌ی سوێرەک دە‌ستی بە خوێندنی سە‌رە‌تایی کردووە و لە شاری ئورفە قوناغی ناوە‌ندیی خوێندووە و دواتر لە شاری ئە‌فیون حە‌سار تە‌واوی کردووە، لە زانکۆی ئە‌نقە‌رە لە بە‌شی فە‌لسە‌فە خوێندوویەتی بەڵام بە‌ھۆی جموجۆڵی سیاسی و زیندانیکردنییەوە تە‌واوی نە‌کردووە، لە ساڵی ١٩٥٠ گیراوە و دوو ساڵ زیندانی کراوە،  لە ساڵی ١٩٩١ لە شاری ئەنقەرەی پایتە‌ختی تورکیا کۆچی دوایی کردووە.

بەرهەمەکانی

شیعرە‌کانی کە بە زمانی تورکی بوون لە ساڵانی ١٩٤٠-١٩٥٥ لە گۆڤارە‌کاندا بڵاوی کردوونەتەوە، یە‌کە‌م پە‌رتووکی لە ساڵی ١٩٦٨ بە ناوی (کە‌لە‌بچە‌کانم لە حە‌سرە‌تی تۆ داڕزاند) بڵاوکردۆتەوە کە ناوبانگێکی زۆری بە دە‌ستھێنا و چل جار چاپکراوە‌تە‌وە و وە‌رگێڕاوە‌تە سە‌ر زمانی کوردی، ھە‌ندێک لە ھە‌ڵبە‌ستە‌کانی لە‌لایەن گۆرانیبێژی کورد (ئەحمەد کایا) کراوە‌نە‌تە گۆرانی، پاش کۆچکردنی نووسین و شیعرە‌کانی کۆکرانەوە و زۆربە‌یان لە رۆژنامە و گۆڤارە‌کاندا بڵاوکرانە‌وە، هەندێکی تریان لە دووتوێی پە‌رتووکێکدا بە ناوی (وارێ من شادە‌مارێ من) لە ساڵی ٢٠٠٣ چاپ کراوە کە ھە‌ندێک بە‌رھە‌می بڵاونە‌کراوە‌شی لەخۆگرتبوو.

 


سەرچاوەکان



221 بینین