بێ نیشتیمان (٢٠٢١)

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2022-04-28-11:47:00 - کۆدی بابەت: 8417
بێ نیشتیمان (٢٠٢١)

ناوه‌ڕۆك

فیلمی سیەنمایی بێ نیشتیمان

بێ نیشتیمان (بە ئینگلیزی: Landless) فیلمێکی سینەمایی زمانی کوردییە کە ساڵی ٢٠٢١ لەلایەن توورەج ئەسڵانییەوە نووسراوە و دەرهێندراوە. هانی موجتەهیدی، شوان عەتووف، توورەج ئەسڵانی، جاهیت ساهین یاڵچین، بولەنت کاسێر، ڕێکێش شەهباز، بەنگین عەلی، فرمێسک ڕەحیمزادە، و نارین محەممەدی ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.

فیلمەکە بڕیار بوو کە لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی ٢٠٢١ و ڕۆژەکانی دواییدا لە سینەماکانی کوردستان و عێراق بڵاو بکرێتەوە، بەڵام بەهۆی بڕیاری داخستنی سینەماکان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە دواخرا بۆ کاتێکی نەزانراو.

بێ نیشتمان ساڵی ٢٠٢١ لە بەشی پێشبڕکێی سینەمای کوردی لە هەشتەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی دهۆک بەشدار بوو. بڕیارە فیلمەکە لە جەژنی ڕەمەزانی ٢٠٢٢ لە سینەماکانی باشووری کوردستان نمایش بکرێت.

ئەکتەرەکان

  • هانی موجتەهیدی
  • شوان عەتووف
  • توورەج ئەسڵانی
  • جاهیت ساهین یاڵچین
  • بولەنت کاسێر
  • ڕێکێش شەهباز
  • بەنگین عەلی
  • فرمێسک ڕەحیمزادە
  • نارین محەممەدی
  • هاکار عەبدولقادر محەممەد
  • بەڕۆژ ئەکرایی


سەرچاوەکان



685 بینین