مەزاری پێغەمبەران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

له‌لایه‌ن: - ئیسرا بورهان - به‌روار: 2022-05-07-21:39:00 - کۆدی بابەت: 8546
مەزاری پێغەمبەران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

شوێنی گۆڕ و مەزاری زۆرێک لە پێغەمبەران نادیارە، بەڵام هەموو موسڵمانان لەسەر ئەوە کۆکن کە گۆڕی پێغەمبەر ﷺ لە ماڵی خاتوو عائیشە لە شاری مەدینە لە ڕۆژی 12ـی ڕەبیعی دووەمی ساڵی 11ـەی کۆچی نێژراوە، هەروەها شێخی ئیسلام "ئیبن تەیمییە" بە بەڵگەوە سەلماندوویەتی کە جگە لە گۆڕی پێغەمبەر ﷺ شوێنی گۆڕی هیچ پێغەمبەرێک لە دوونیا بوونی نییە و شوێنەکانیان نادیارە، لەمەوە ڕوون دەبێتەوە کە گۆڕ و مەزاری پێغەمبەران لە زۆرێک لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروستکراوی و ڕاست نیین.
هەروەها بەشێک لە موسڵمانان و جوولەکەکان و مەسیحییەکان پییان وایە کە گۆڕی پێغەمبەر ئیبراهیم دەکەوێتە شاری خەلیل کە لە باشووری شاری قودسی وڵاتی فەڵەستینە، بێجگە لە گۆڕی ئەم دوو پێغەمبەرە، مێژووی بەشێکی زۆری گۆڕ و مەزاری پێغەمبەران لە وڵاتانی عەرەبی ناڕوون و ناتەواوە و شوێنی گۆڕەکانیان بە نادیای ماوەتەوە.
مەزار یان مەزارگە بریتییە لە بنیاتنانی مزگەوت یان تەلارێک لەسەر گۆڕ یان شوێنی نوێژکردن و پاڕانەوەی پێغەمبەرێک، هاوەڵی پێغەمبەر یان پیاوچاکان، خەڵکی بە مەبەستی پیرۆزیی شوێنەکە و جێبەجێ بوونی داواکانیان سەردانی دەکەن. مەزار و سەردانیکردنی مەزارەکان بە مەبەستی پاڕانەوە و دەستەبەرکردنی هیوا و داواکان لە ئیسلامدا ڕێگە پێدراو نییە، لەلای هەندێکیش ڕاجیایی زۆری لەسەرە و پێیان وایە دروستە.
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەلایەن دانیشتوانی چەند ناوچەیەکەوە ژمارەیەکی زۆر گۆڕ و مەزار دروستکراوە بە تایبەتی لە وڵاتانی عێراق، تورکیا، سووریا، فەڵەستین، ئوردن و یەمەن و چەندان وڵاتی تر.

چەند گۆڕێکی دروستکراوی پێغەمبەران

ناوچەی خەلیل و گۆڕی پێغەمبەر ئیبراهیم

مزگەوتی ئیبراهیمی لە ناوەندی شاری خەلیلە لە بەشی ڕۆژئاوی فەڵەستین، لەنێو مزگەوتەکە گۆڕێک هەیە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چوار هەزار ساڵ پێش ئێستا و ناوی ناوچەی خەلیلیش لە نازناوی پێغەمبەر ئیبراهیمەوە وەرگیراوە و ئەو مزگەوتە بە کۆنترین مزگەوت دادەنرێت، هەندێک لە مێژوونووسان پێیان وایە کە گۆڕی هەریەک لە خێزانەکانی پێغەمبەر ئیبراهیم، خاتوو هاجەرە و خاتوو سارەیش هەر لەو ناوچەیە نێژراوە.

گۆڕی پێغەمبەر مووسا

زۆرێک پێیان وایە کە گۆڕی پێغەمبەر مووسا دەکەوێتە https://www.zaniary.com/blog/62521e5498fe3/%D8%A8%D8%A7%D8%B4%D9%88%D9%88%D8%B1ی پایتەختی وڵاتی ئوردنەوە و بە دیاریکراوی لەسەر لوتکەی "کێوی نیبۆ"، بەڵام زۆرێک لە ڕاڤەکەرانی قورئان و شارەزایانی مێژوو بە دووری دەزانن کە ئەو ناوچەیە گۆڕی پێغەمبەر مووسای لێبێ و بەڵکوو شوێنی گۆڕەکە ڕاجیایی زۆری لەسەرە، هەندێک پێیان وایە لە شاری دیمەشقە و هەندێکیش دەڵێن لە شاری قودسە، بەپێی چەند سەرچاوەیەکی نێو کتێبی پیرۆزی مەسیحییەکان، دەکرێت گۆڕەکەی لە ناوچەی حەزرەمەوتی وڵاتی یەمەن یان هەر لە ئوردن بێت.

گۆڕی پێغەمبەران داوود و سولەیمان

پێغەمبەر سولەیمان لەتەنیشت گۆڕی باوکی کە پێغەمبەر داوودە نێژراوە، بەپێی بەڵگە مێژوویی و ئایینییەکان شوێنی گۆڕەکانیان نەزانراوە، بەڵام هەندێک پێیان وایە کە لە ناوچەی "بیت لحم" یان لە شاری "تەبەڕییە" لە فەڵەستین گۆڕی ئەم دوو پێغەمبەرە نێژراوە.

گۆڕی پێغەمبەر یوسف 

بەپێی چەند بەڵگەیەکی لاواز گۆڕی ئەم پێغەمبەرە لە ناوچەی نابلس لە فەڵەستین نێژراوە.

گۆڕی پێغەمبەر زەکەریا و پێغەمبەر یەحیا

گۆڕی پێغەمبەر زەکەریا لە ناوچەی نابلسی فەڵەستین نێژراوە، هەروەها بەپێی بەڵگە مێژووییەکان گۆڕی پێغەمبەر یەحیای کوڕیشی هەر لە نزیک گۆڕی ئەوەوە نێژزاوە.

گۆڕی پێغەمبەر یونس

مەزار و گۆڕی پێغەمبەر یونس لە باکووری عێراق بە دیاریکراوی لە شاری مووسڵ بوو، شوێنەکە لە مزگەوتێک پێکهاتبوو و ببووە شوێنەوارێکی ئایینی و خەڵکی بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان سەردانیان دەکرد، مێژووی بنیاتنانی مزگەوتەکە دەگەڕایەوە بۆ ساڵی چواری کۆچی و بەپێی چەند سەرچاوەیەکیش ئەو مزگەوتە بە تەواوی شوێنی ناشتنی ئەو پێغەمبەرە نەبوو، لە ڕۆژی 24ـی تەمووزی ساڵی 2014 و دوای داگیرکردنی شاری مووسڵ لەلایەن ڕێکخراوی داعشەوە مەزارەکە لەلایەن ڕێکخراوەکە تەقێندرایەوە و خاپوور کرا.


سەرچاوەکان



483 بینین