جەمیل سائیب

له‌لایه‌ن: - کەنار ئەبووبەکر کەنار ئەبووبەکر - به‌روار: 2022-05-13-02:09:00 - کۆدی بابەت: 8628
جەمیل سائیب

ناوه‌ڕۆك

ناساندن 

جەمیل سائیب ناوی تەواوی جەمیل کوڕی مەلا ئەحمەدی مەلا قادری قەرەداغە (بە ئینگلیزی: Jamil Saeb) چیرۆکنووسێکی دیاری کوردە، لە ١٦ی ئابی ساڵی ١٨٨٧ لە بنەماڵەیەکی ناسراوی ناوچەکە لەدایکبووە و لە تەمەنی ٦٤ ساڵیدا لە بەغداد کۆچی دوایی کردووە. 

ژیانی و کارەکانی 

لە سەرەتادا خوێندنی ئایینی لەخوێندنگەی مەلا ئامینە لە شاری هەڵەبجەی شەهید خوێندووە و پێشەنگی چیرۆکنووسانی کورد بووە. لەسەردەمی شێخ مەحموودی نەمردا ڕەخنەی  زۆری لەبارودۆخەکە هەبووە. لەساڵەکانی‌ بیستەکاندا ڕۆڵێکی‌ گرنگی‌ لەبواری‌ ڕۆژنامەگەریدا بینیوە، بەرێوەبەری‌ خەزێنەی‌ سلێمانی‌ بووە، لە ساڵی‌ ١٩٢٤دا بووە بە سەرنووسەری‌ ڕۆژنامەی‌ پێشکەوتن. پاشان دەستی کردووە بە نووسین گرنگترین و دیارترین بەرهەمی خۆی لە ساڵی ١٩٢٥دا نووسیوە کە چیرۆکێکه بە ناوی (لە خەوما) و خوێنەرێکی باشی هەیە. لە ساڵی ١٩٤٩ خانەنشین کراوە، پاشان بووە بە سەرنووسەری ڕۆژنامەی ژین کەلەپێشدا (پیرەمێرد)ـی خاڵی دەری دەکرد. لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٥١ لە نەخۆشخانە لە بەغداد کۆچی دواییی کردووە و لەگردی مامە یارە لەتەنیشت گۆڕی پیرەمێرد بەخاک سپێردرا.


سەرچاوەکان



318 بینین