پارێزگای ئیلام

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-05-20-11:56:00 - کۆدی بابەت: 8714
پارێزگای ئیلام

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پارێزگای ئیلام (بە فارسی: استان ایلام، بە ئینگلیزی: Ilam Province) یەکێکە لە پارێزگاکانی وڵاتی ئێران و لە ڕاستیدا یەکێکە لە پارێزگاکانی کوردستانی گەورە، دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ڕۆژاوای ئێران. بە ڕووبەری ٢٠.١٣٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە، لە ڕووی ڕووبەرەوە ٢٢هەمین پارێزگای ئێرانە. لە ڕووی جوگرافییەوە پارێزگای ئیلام دەکەوێتە ٣٣.٦٣٨٥٣١ پلەی باکوور و ٤٦.٤٢٢٦٤٩ پلەی ڕۆژهەڵات.

پارێزگای ئیلام لە ڕۆژاواوە لەگەڵ عێراق و لە باشوورەوە لەگەڵ پارێزگای خوزستان و لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ پارێزگای لوڕستان و لە باکوورەوە لەگەڵ پارێزگای کرماشان هاوسنوورە. هاوکات لەگەڵ پارێزگای خوزستان، خاوەنی درێژترین سنووری نێودەوڵەتییە لەگەڵ عێراق.

ناوەکەی

پێش ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌زاشا ئه‌م ناوچه‌یه‌ بە لوڕستانی پشت کێو (لرستان پشتکوه) دەناسرا. دوای شکستی چەکداری گەورە و عەشیرەتەکانی لوڕ و هاتنە سەر دەسەڵاتی حکوومەتی ناوەندی لە ئەیلوولی ١٩٢٨ لە سەردەمی دەسەڵاتی ڕەزا شادا، ناوی گوندی حوسەین ئاباد گۆڕدرا بۆ ئیلام بە مەبەستی یادکردنەوەی گەورەیی و شکۆمەندی شارستانیەتی ئیلامی کۆن وەک شاری ئیلام هەڵبژێردرا. ناوچەی شارستانییەتی کۆنی ئیلامییەکان لە پارێزگاکانی ئێستای فارس و خوزستان چڕبووەتەوە، بەڵام بە ڕواڵەت بڕیاری ڕەزاشا بۆ ناونانی پارێزگای ئیلام دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕاستییەی کە ناوچەی پشتکوه لە هەندێک کاتدا بەشێک بووە لە ناوچەی دێرینی ئیلامەکانیش.

ئیلام فۆرمێکی نادروستە لە وشەی عیلامی سامی، بە واتای شوێنی بەرز و ناوچەی شاخاوییە.

شارەکان

پارێزگای ئیلام خاوەنی دوازدە شارستانە: 

  1. چەرداوڕ (چَرداوُلچَرداوُل)
  2. سیروان (سیروان)
  3. ئەیوان (ایوان‎)
  4. مەڵەکشای (ملکشاهی)
  5. مێهران (مهران)
  6. بەدرە (بدره)
  7. ئاودانان (ابدانان)
  8. دەڕەشار یان درێشار (دره شهر‎)
  9. دێلوڕان (دهلران)
  10. هولەیلان (هلیلان)
  11. ئیلام (ایلام)
  12. چەوار (چوار)

لە ساڵی ١٩٣٧ ئەم شارانە بوونە بەشێک لە پارێزگای کرماشان، سنووری ئێستای پارێزگای ئیلام لە ساڵی ١٩٦٤ دروست بووە لەوانەش شارەکانی ئیلام، دەڕەشار، دێلوڕان و مێهران کە بەشێکن لە پارێزگای کرماشان، لەلایەن کابینەی حکوومەتەوە پەسەند کرا و خرانە سەر ئیلام. لەم فەرمانەدا بەشێک لە لوڕستان و خوزستان پەیوەست بوون بە ئیلامەوە. کە هەریەک لە دەڕەشار و ئاودانان و دێلوڕان سەر بە لوڕستان بوون و شارستانی مووسیانیش سەر بە خوزستان بوو. 

کەشوهەوا

ئیلام یەکێکە لە پارێزگاکانی ئێران کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە و لە ناوچە شاخاوی و نیمچە گەرمەکاندا هەڵکەوتووە. ئەم پارێزگایە یەکێکە لە پارێزگا دارستانەکانی ئێران. باکووری پارێزگاکە کەشوهەوای شاخاوی و زستانی ساردی هەیە، بەڵام لە باشووری پارێزگاکە دەشتێکی فراوان هەیە کە هاوینەکانی گەرمە.

جوگرافیا

پارێزگای ئیلام بە ڕووبەری ٢٠ هەزار و ١٥٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە و لە سەدا ١.٢ی ڕووبەری ئێران، ٢٢ـهەمین پارێزگای ئێرانە لە ڕووی ڕووبەرەوە، ئەم پارێزگایە یەکێکە لە پارێزگا شاخاوییە نیمچە شێدارەکانی ئێران. فراوانی و گەورەیی بەرزاییەکانی هەموو بینەرێک بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت و هەریەکێک لەو چیایانە جێگەی سەرنج و جوانی سروشتی خۆی هەیە و ناوچەی ئیلام جگە لە ناوچەکانی باشووری ڕۆژئاوای، لە شاخی زۆر بەرز و پێکەوەگرێدراو پێکهاتووە. ڕووبەری ئەم شاخانە لە ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژهەڵاتی ئیلام ئەوەندە گەورەیە کە ڕێگەی نەداوە دەشتی شاخاوی دروست بکات. ئەم چیایانە بەگشتی لە باکووری ڕۆژاواوە درێژ دەبنەوە بۆ باشووری ڕۆژهەڵات.

کێوەکان

  • بەرزاییەکانی کەبیرکوھ
  • بەرزاییەکانی دینارکوھ، ئاناران، سیا کوھ
  • زنجیرەچیای نزم لەسەر سنووری ڕۆژئاوای پشتکوھ

دانیشتوان

بەپێی ڕاپرسییەک کە لە ساڵی ٢٠١٠ لەلایەن ئەنجوومەنی ڕۆشنبیریی گشتییەوە ڕاسپێردرابوو، بە پشتبەستن بە توێژینەوەیەکی مەیدانی و ژمارەی دانیشتوانی ٢٨٨ شار و نزیکەی ١٤٠٠ گوند لە سەرانسەری وڵاتدا، ڕێژەی سەدی ئەو هۆزانەی لەم ڕاپرسییەدا نموونەیان لێوەرگیراوە بەم شێوەیە بووە:

  • کورد (%٨٤)
  • لوڕ (%١٠,٧) (لوڕەکان بەشێکن لە کوردەکان بەڵام لە ئاماری ئێراندا بە جیا هەژمار کراون)
  • ئەوانی تر (%٣,٤)

شوێنە مێژووییەکان

  • قلعه والی ایلام
  • نقش‌برجسته گل گل ملکشاهی
  • آتشکده سیاهگل
  • مجموعه آثار تنگه دربند
  • کاخ فلاحتی
  • سنگ‌نوشته تخت خان
  • طاق شیرین و فرهاد
  • مسجد حاج فرامرز اسدی
  • دژ جولیان
  • قلعه کلم
  • شهر تاریخی سیروان
  • شهر تاریخی ماداکتو
  • آتشکده و تنگه بهرام چوبین
  • تنگه شمشه
  • مسجد والی


سەرچاوەکان



615 بینین