حیلە و گرمەژن - شێرکۆ بێکەس

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-05-21-23:50:00 - کۆدی بابەت: 8736
حیلە و گرمەژن - شێرکۆ بێکەس

ناوه‌ڕۆك

حیلە و گرمەژن

شاعیر: شێرکۆ بێکەس

بەرهەم: مێرگی زام مێرگی ھەتاو

شیعر:  حیلە و گرمەژن

ئەوە ئێوەن، ئەمێستاکە، دیسانەوەڕەوە تیشک و ڕەوە زامی
ئەو پێ دەشتەن! 
ئەوە ئێوەن، ئەمێستاکە، دیسانەوە..
«بای»ی سروودی مەشخەڵانن و لە پێشەوەن
بەڵێ ئێوەن، ئەمێستاکە، بەدەستەکانی گەرمیان
بە هاواری باوە شاسوار
بەسەری پردێ و کوڵەجۆ
لە دەروازەی سینەی ڕەشی کەرکوک ئەدەن
زۆرتان لەوێن.. ئەتانبینم: 
مامەڕیشە بە چل گەزی پشتێنەوە
حەمە ڕەش و کاسکێتەکەی
مەلائەحمەدو ڕادیۆکەی
مەلائاراس و هەگبەکەی.. نازم و کۆڵە پشتەکەی
هەموو لەوێن.. ئەمێستاکە
تەنها حیلەی ئەسپەکانی شیعری من و
گرمەژنی هەوری دەنگی
فەرهاد سەنگاویتان کەمە!


سەرچاوەکان



278 بینین