تیپی مۆسیقای شۆڕش

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی سروشت ناجی - به‌روار: 2022-05-23-20:18:00 - کۆدی بابەت: 8760
تیپی مۆسیقای شۆڕش

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

تیپی مۆسیقای شۆڕش (بە ئینگلیزی: Shorsh Musical Band) گرووپێکی مۆسیقیی کوردی بوو کە لە ساڵی ١٩٧٤ زایینی دامەزرا. زۆرینەی ئەندامانی تیپی مۆسیقای سلێمانی و تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە و بەشێک لە هونەرمەندانی شاری هەولێر، بە ئامانجی پشتگیری لە خەباتی کورد و هاندانی پێشمەرگە لە شۆڕشی ئەیلوولدا ئەم تیپەیان لە شاخ پێکهێنا. سەرەڕای تۆمارکردنی زۆر بەرهەمی ناوازە بۆ ڕادیۆی دەنگی کوردستان، بۆ پێشمەرگە و کەس و کارەکانیان و هەروەها بۆ ئاوارەکانی باشووری کوردستان لە ڕۆژهەڵات ئاهەنگیان دەگێڕا. گۆرانییەکانی (یاران وەسیەتم) و (شەو)ی کەریم کابان بەرهەمی تیپی مۆسیقای شۆڕشن کە لە گوندی وەسان تۆمار کراون، ئەم بەرهەمانە لە ٩ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٧٤ لە یادی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوولدا بڵاوکراونەوە.

ئەندامان

ئەندامانی تیپی مۆسیقای شۆڕش:

  1. ئەنوەر قەرەداغی
  2. خالید سەرکار
  3. سەلاح ڕەئووف
  4. دلێر ئیبراهیم
  5. عوسمان محەممەد ئەمین
  6. ئەنوەر محەممەد ئەمین
  7. فاڕووق ساڵح
  8. ڕەنجبەر خۆشناو
  9. وریا ئەحمەد
  10. سەردار ئەحمەد
  11. فەرید عیسا
  12. ئەلبێرت عیسا
  13. عومەر سەرکار
  14. محەممەد ئەمین حسێن
  15. سەباح زاخۆلی
  16. نەجمەدین کەرکووکی
  17. نەوزاد عەلی کەریم
  18. سەباح محەممەد ئەمین
  19. نووری قەرەداغی
  20. جەماڵ شادان
  21. محەممەد ئیسماعیل
  22. جەلال عەزیز ڕەسووڵ
  23. فەرەیدوون دارتاش
  24. فەرەنسیس داوود
  25. فەرید داوود
  26. حسێن قەرەداغی
  27. واحید مەرجان
  28. موئەبەد قوستەنتین
  29. جەنان قوستەنتین
  30. سەید ئەحمەد عەبدولکەریم ساڵح
  31. مستەفا ڕەئووف

گۆرانیبێژەکان

  1. عوسمان عەلی
  2. کەریم کابان
  3. سەلاح مەجید
  4. فوئاد ئەحمەد
  5. ڕەسووڵ گەردی
  6. قاسم حەمید
  7. سەرحەد ئەحمەد
  8. جەمیل دهۆکی
  9. عومەر خەزان
  10. حەسەن گەرمیانی
  11. ئیبراهیم سابیر
  12. ئەسعەد قەرەداغی
  13. ئیسماعیل وەندی
  14. عەبدولڕەحمان زەنگەنە
  15. محەممەد تەیب تاهیر
  16. جیهانبەخش محەممەد کۆیی
  17. ڕەمەزان زاخۆلی
  18. عیزەدین تەمۆ
  19. نەجمەدین عەنتەر ئۆغلو

بەرهەمەکان

هەندێک لە بەرهەمەکانی تیپی مۆسیقای شۆڕش:

  1. من پێشمەرگەی کوردستانم
  2. کوردستان نیشتمانی کورد
  3. کوردستان نیشتمانی جوان
  4. ئێمە ڕۆڵەی کوردین
  5. ئێمە کوردین
  6. کوردم ئەمن
  7. ئەی کوردینە
  8. پێشمەرگەین و کۆڵنەدەر
  9. بە کوردی کە وا زمانم پژا
  10. ئەو شەهیدانەی خوێنیان ڕژا
  11. شەهید
  12. هەوارە
  13. دەمی ڕاپەڕین


سەرچاوەکان



364 بینین