لە یارانی وەفاداران - بێخود

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2022-05-29-03:57:00 - کۆدی بابەت: 8833
لە یارانی وەفاداران - بێخود

ناوه‌ڕۆك

لە یارانی وەفاداران

شاعیر: بێخود

بەرهەم: دیوانی بێخود

ناوی شعر: لە یارانی وەفاداران

لە یارانی وەفاداران ئەدیبێکی زەکی مابوو

لەپڕ پشتی لە دنیا کرد و ڕووی بۆ موڵکی عوقبا بوو

ئەمینی عاسیمەی غیرەت، زەکی بەگ خادیمی میللەت

دەبیری مەکتەبی قودرەت، وەزیری شاری بەغدا بوو

بە یادی زیارەتی خاکی وەتەن هات بۆ سولەیمانی

کەچی ناگەه وەفاتی کرد و ڕۆحی جەننەتارا بوو

بڵا با ناڵە هاودەم بێ، قەدی چەشنی ئەلف خەم بێ

زیای ڕۆژی فەرەح کەم بێ، شەوی غەم زوڵمەت ئەفزا بوو

لە بێخود ساڵی کۆچی ئەو زەعیمەم پرسی و فەرمووی:

کە بَدْرِ بُرْجِ عِرْفانُ مَعارِف اِمْشَوْ آوا بُو


سەرچاوەکان



246 بینین