سوودەکانی قاپشۆردن

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار مونا ڕزگار - به‌روار: 2022-06-22-19:12:00 - کۆدی بابەت: 9125
سوودەکانی قاپشۆردن

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا 

قاپشۆردن یەکێکە لە کارەکانی ماڵەوە و تێیدا هەموو ئەو قاپانەی بە هەر هۆکارێک پیس بوون دەشۆردرێت. قاپەکان بەگشتی بەهۆی خواردنەوە پیس دەبن، لە کاتی چێشتلێنان و کاتی نانخواردن قاپەکان پیس دەبن و پێویستیان بە پاککردنەوە هەیە. قاپشۆردن کارێکی گشتییە و خانمان و پیاوانیش دەتوانن ئەنجامی بدەن، بەڵام بەگشتی خانمان قاپ دەشۆن. قاپشۆردن لەگەڵ ئەوەی ئەرکێکی دووبارە و بێزارکەرە دەکرێت چەند سوودێکیشی هەبێت.

ئایا قاپشۆردن سوودی هەیە؟

لە ساڵی ٢٠١٥ لێکۆڵەران لێکۆڵینەوەیانکرد کە ئایا شۆردنی قاپ دەتوانێت سوودی هەبێت و مێشکی مرۆڤ چالاک بکات. دەرکەوت ئەوانەی کە بە سەرنجی تەواوە قاپ دەشۆن، مێشکێکی ئاگاتر و چالاکتریان هەیە بەبەراورد بە کەسانی تر.
هەروەها لێکۆڵینەوەیان لەسەر ٥١ کەس کردووە، دەرکەوتووە ئەوانەی بە سەرنجی زیاترەوە قاپ دەشۆن، سەرنج دەخەنە سەر گەرمی ئاو، کەف، دانە بە دانەی قاپەکان ٪٢١ نیگەرانی و دڵەڕاوکێیان کەمی کردووە. چالاکی مێشکیان ٪٢٥ زیادی کردووە.

سوودەکان

پەستانی دەروونی کەم دەکاتەوە

ئەو کەسانەی بەباشی قاپ دەشۆن و چێژی لێ دەبینن، پەستانی دەروونییان کەم دەبێتەوە و کەمتر تووڕە دەبن، بەگشتی هەست بە ئارامی دەکەن.

هەستیاری کەم دەکاتەوە

هەندێک کەس کاتێک شوێنێکی پیس دەبینن، یاخود قاپی پیس دەبینن هەست بە هەستیاری و تێکچوون دەکەن لە جەستە و دەروونیاندا. کاتێک قاپەکان بە دەستیان دەشۆن و هەست بە پاکبووونەوەی دەکەن هەستیارییان کەم دەبێتەوه.

بەهێزبوونی کۆئەندامی بەرگریی لەش

هەندێک کات کۆمەڵێک میکرۆب بەسەر قاپەکانەوە دەبن و دەچنە جەستەوە، هەر زوو کۆئەندامی بەرگری لەش دژەتەنیان بۆ دروست دەکات، ئەمەش وادەکات جەستە دژەپەیداکەر بۆ ئەو میکرۆبانە دروست بکات.

فێرکاری بۆ منداڵ

ئەوانەی قاپ دەشۆن ڕۆژانە و منداڵی بچووکیان هەیە، دەتوانن منداڵەکەش فێری قاپشۆردن بکەیت و بەم ڕێگایە جیا لە فێربوونی ئەو کارە چێژی لێ دەبینێت و وەک یارییەک سەیری دەکات.


سەرچاوەکان



878 بینین