ئاوێنە - جەلال مەلەکشا

له‌لایه‌ن: - کەنار ئەبووبەکر کەنار ئەبووبەکر - به‌روار: 2022-06-28-20:58:00 - کۆدی بابەت: 9213
ئاوێنە - جەلال مەلەکشا

ناوه‌ڕۆك

ئاوێنە

شاعیر: جەلال مەلەکشا

بەرهەم: شیعرەکان

هۆنراوە: ئاوێنە

کاتێ لە نێو ئاوێنەدا
روخساری خۆی تەماشا کرد
بەو تاوانەی ئەهریمەنی نیشان دەدا
ئاوێنەکەی ورد و خاش کرد
ئاوێنەکە
بوو بە سەد لەت
ئەم ڕاچەنی
سەد ئەهریمەن
لە نێو لەتە ئاوێنەدا پێ دەکەنی


سەرچاوەکان



169 بینین