شتە نامۆکان (٢٠١٦)

له‌لایه‌ن: - ئەلەند دانا ئەلەند دانا - به‌روار: 2022-06-29-02:16:00 - کۆدی بابەت: 9218
شتە نامۆکان (٢٠١٦)

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

شتە نامۆکان یاخوود سترەینجەر سینگس (بە ئینگلیزی: Stranger Things). زنجیرەیەکی خەیاڵیی زانستییە لەلایەن ٢ برا بە ناوی (The Duffer Brother’s)ـەوە دروستکراوە و لە تۆڕی نێتفلیکس (Netflix) پەخش دەکرێت.

چیرۆکی زنجیرەکە

لە ساڵی ١٩٨٠ ـاکان لە ناوچەی هاوکینسی ویلایەتی ئیندیانای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا چەند ڕووداوێکی سەیر ڕوودەدەن و چەند تاقیکردنەوەیەکی زانستی و سروشتی لە تاقیگەیەکی تایبەت کە پەیوەندییان بە مرۆڤەوە هەیە دەکرێن. لەڕێی تاقیکردنەوەکانەوە بێمەبەستانە دەرگایەکیان بۆ جیهانێکی خەیاڵی بە ناوی سەرەوژێر (The Upside Down) کردۆتەوە.  

وەرزی یەکەم

لە وەرزی یەکەمدا و لە ساڵی ١٩٨٣ کاتێک ویڵ بایەرس لەلایەن بوونەوەرێکی جیهانی سەرەوژێر دەڕفێنرێت. کاتێک دایکی ویڵ و پۆلیسی ناوچەکە بەدوای ویڵدا دەگەڕێن، کچێک بە ناوی ئیلێڤن (Eleven) لە تاقیگەکە دەربازی دەبێت و یارمەتی هاوڕێکانی ویڵ کە ناویان مایک، دەستن و لوکاسە لە دۆزینەوەی ویڵدا دەدات.  

وەرزی دووەم

وەرزی دووەم لە ساڵی ١٩٨٤ـەوەیە. ویڵ لە دەستی بوونەوەرەکە ڕزگاری بووە بەڵام دانیشتوانی ناوچەکە بە ڕووداوەکان نازانن. کاتێک دەزانرێت سەرەڕای ڕزگاربوونی ویڵ کاریگەری بوونەوەرەکە بوونی ماوە، درک بەوەدەکرێت کە جیهانی سەرەوژێر مەترسییەکی گەورەی بۆ سەر زەوی هەیە.

وەرزی سێیەم

وەرزی سێیەم لە ساڵی ١٩٨٥ـە، دانیشتوانی هاوکینس بۆ ئاهەنگ گێڕانی ڕۆژی سەربەخۆیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕوو لە مۆڵە نوێیەکەی ناوچەکە دەکەن. خەڵکەکە نازانن کە تاقیگەیەکی یەکێتی سۆڤیەت لەژێر مۆڵەکەوە هەیە و کارمەندەکانی تاقیگەکە هەوڵدەدەن دەرگایەکی نوێ بۆ جیهانی سەراوژێر بکەنەوە.

وەرزی چوارەم

وەرزی چوارەم لە ساڵی ١٩٨٦ـە، جۆیس، وڵ، ئیلێڤن و جۆنسن ڕوویان لە شاری لێنۆرای ویلایەتی کالیفۆرنیا کردووە. ئیلێڤن هێزە سروشتییەکەی لەدەستداوە و هۆپەر لەلایەن ڕووسییەکانەوە دەستگیرکراوە. هەردوو دکتۆر سام و مارتن یارمەتی ئیلێڤن دەدەن بۆ گێڕانەوەی هێزەکەی هەروەها جۆیس و مورای دەڕۆن بۆ ڕووسیا و هەوڵدەدەن هۆپەر ڕزگاربکەن.

بەرهەمهێنان

شتە نامۆکان یاخوود سترەینجەر سینگس لەلایەن هەردوو برا مات و ڕۆس کە بە (The Duffer Brother) ناسراون بەرهەمهێنراوە. پاش سەرکەوتنەکانی دوو براکە لە فیلم و زنجیرەکانی (Hidden, Shyamalan, Wayward Pines) تۆڕی نێتفلیکس دوو براکەی بانگهێشت کرد و پشتگیری خۆیانیان لە بەرهەمەکانی داهاتوویاندا بۆ ڕاگەیاندن. وابڕیاربوو زنجیرەکە بە ناوی مونتاوک بێت و ڕووداوەکان لە ناوچەی مونتاوکی ویلایەتی نیویۆرکدا ڕووبدەن. لەگەڵ ئەوەی بڕیاریاندا ناوچەکە بگۆڕن پێیان باشبووە کە ناوێکی نوێ بۆ زنجیرەکە بدۆزنەوە، دوو براکە ناوی ڕۆمانێکی ستیفن کینگسیان بە ناوی (Needful Thing’s)ـەوە هێنا و گۆڕانکارییان تێدا کرد. پاشان (Stranger Thing’s) وەکوو ناوی زنجیرەکە دەستنیشانکرا.

ئەکتەرەکان و ڕۆڵەکانیان

  • وینۆنا ڕایدەر، ڕۆڵی جۆیس بایەرس
  • دەیڤد هاڕبەر، ڕۆڵی جیم هۆپەر
  • فین وڵفهارد، ڕۆڵی مایک ویڵەر
  • میڵی بۆبی براون، ڕۆڵی ئیلێڤن
  • گەیتن ماتارازۆ، ڕۆڵی دەستن هێندرسۆن
  • کەیڵب لاوفلین، ڕۆڵی لوکاس چارلێس سینکڵەیر
  • ناتالیا دێر، ڕۆڵی نانسی ویڵەر
  • چارلی هێتن، ڕۆڵی جۆنسن بایەرس
  • کارا بوۆنۆ، ڕۆڵی کەیر ویڵەر
  • ماتیو مۆداین، ڕۆڵی مارتن برێنەر
  • نۆوا سچناپ، ڕۆڵی وڵ بایەرس
  • سادیێ سینک، ڕۆڵی ماکس مەیفیڵد
  • جۆو کیەری، ڕۆڵی ستیڤ هارینتن


سەرچاوەکان



962 بینین