بازدان بۆ ناو ئازادی (١٠٠ وێنەکەی مێژوو)

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-06-29-23:23:00 - کۆدی بابەت: 9222
بازدان بۆ ناو ئازادی (١٠٠ وێنەکەی مێژوو)

ناوه‌ڕۆك

سەد وێنەکەی مێژوو

گۆڤاری تایم بڕیاری دا بە دانانی لیستێک بۆ بەناوبانگترین وێنەکانی مێژوو و لیستەکەش پێکهاتبوو لە ١٠٠ وێنە، بۆ ئەمەش لەگەڵ زۆرێک لە وێنەگر و وێنەزانانی جیهان کۆبوونەوە، لێکۆڵەرەکان دەڵێن: "هەندێک لە وێنەکانمان داناوە چونکە تاکن، هەندێکیان چونکە بیری مرۆڤیان گۆڕی، و هەندێکیش شێوازی ژیانمانی گۆڕی، بەڵام ئەوەی هاوبەشە لە نێوان هەموویان، ئەوەیە دەبنە هۆی گۆڕانکاری لە مرۆڤەکاندا".

ناوی وێنە بازدان بۆ ناو ئازادی
ناوی وێنە بە فەرمی Leap Into Freedom
ڕیزبەندی بیست و دووەم
جۆر مرۆڤایەتی، ئازادی
مێژوو ١٩٦١
وێنەگر Peter Leibing

بازدان بۆ ناو ئازادی

دوای جەنگی جیهانیی دووەم، حکوومەتە داگیرکەرەکانی هاوپەیمانان بەرلینیان کردە چوار ناوچەی داگیرکاری. بەڵام هەر بەشێک یەکسان نەبوو و لە ساڵی ١٩٤٩ تا ١٩٦١ نزیکەی ٢.٥ ملیۆن ئەڵمانی ڕۆژهەڵات لە بەشی سۆڤیەت هەڵهاتن بۆ گەڕان بەدوای ئازادیدا. بۆ وەستاندنی ئەو لێشاوە، سەرۆکی ئەڵمانیای ڕۆژهەڵات واڵتەر ئولبریخت لە سەرەتای ئابی ١٩٦١دا بەربەستێکی تەلی دڕکاوی و بلۆکی دروست کرد. 

دوای چەند ڕۆژێک، فۆتۆگرافەری ئەسۆشێتد پرێس، پیتەر لیبینگ ئاگادارکرایەوە کە ڕەنگە هەڵچوون ڕووبدات. ئەو و وێنەگرەکانی تر کۆبوونەوە و سەیری ئەو کاتەیان دەکرد کە جەماوەرێکی بەرلینی ڕۆژاوا هانس کۆنراد شومان پاسەوانی سنووری تەمەن ١٩ ساڵیان ڕادەکێشا و هاواریان لێدەکرد: "وەرە!" شومان کە دواتر وتی نایەوێت "بە داخراویی بژی"، لەناکاو بەرەو تەلەکە ڕایکرد. لە کاتێکدا تەلە تیژەکانی لادەبرد تفەنگەکەی خستە خوارەوە و بە هێواشی بردیان.

وێنەکەی لایبینگ ڕاستەوخۆ لەڕێگەی APـەوە نێردرا، لە لاپەڕەکانی یەکەم ڕۆژنامە جیهانییەکاندا بڵاوبووەوە. ئەوەش وایکرد شومان کە بەپێی زانیارییەکان یەکەم سەربازی ناسراوی ئەڵمانیای ڕۆژهەڵات بووە کە هەڵاتووە، ببێتە منداڵێکی هاندەر بۆ ئەوانەی تامەزرۆی ئازادبوونن، هەروەها هانی ئەڵمانیای ڕۆژهەڵاتی دا سنوورەکانی توندتر بکات.

شومان بەداخەوە بەهۆی قورسایی هەموو ئەمانە تووشی ڕاڕایی بووبوویەوە. لە کاتێکدا کە بە هێمنی لە ڕۆژاوا دەژیا، نەیتوانی لەگەڵ ئەو دۆخەی خۆیدا هەڵبکات کە وەک نیشانەیەکی ئازادی ناسرابوو و لە کۆتاییدا لە ساڵی ١٩٩٨ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. 


سەرچاوەکان



218 بینین