چۆنیەتی ئامادەکردنی خۆرشت سەوزی

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2022-07-01-23:50:00 - کۆدی بابەت: 9249
چۆنیەتی ئامادەکردنی خۆرشت سەوزی

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

شێوازی دروستکردنی قورمەسەبزی (بە ئینگلیزی: How to cook Ghormeh sabzi)، (بە فارسی: طرز تهیە قرمە سبزی), خۆرشت سەوزی کە یەکێکە لە شلە ئێرانییەکان و خواردنێکی بەناوبانگی ئێرانە، وەکوو هەموو خواردنێکی تر شێوازی دروستکردنی خۆی هەیە، پاش ئامادەبوونی لەگەڵ برنج پێشکەش دەکرێت، بۆ ژەمی نیوەڕۆ و ئێوارە.

کەرەستەکانی

سەوزەی خۆرشتەکە سەوزەکانی پێکهاتووە لە کەوەر، کەرەوز، گژنیژ و شمڵی، دەتوانن لەماڵەوە سەوزەکە ئامادە بکەن، ئەگەر نەشکرێت سەوزەی ئامادەکراو و تایبەت بە خۆرشت سەوزی هەیە، دەتوانن بیکڕن، بۆ ئامادەکردنی ژەمێکی پێنج کەسی ٨٠٠ گرام سەوزە پێویستە.

شێوازی ئامادەکردنی

  • سەرەتا لۆبیاکە لە مەنجەڵێکدا بەجیا دەکوڵێنرێت، دواتر ئاوەکەی دەڕێژرێت
  • پاشان پیازەکە ورد دەکرێت، بەشێوەی زۆر بچووک، ئەگەریش حەز نەکەن پیازەکە بە خواردنەکەوە دیار بێت دەتوانن لە ڕەندەی بدەن
  • پیازەکە لەگەڵ کەمێک ڕۆن تێکەڵ دەکرێت، تاکوو ڕەنگی دەگۆڕێت، پاشان گۆشتەکەی بۆ زیاد دەکرێت
  • دوای ئەوەی ڕەنگی گۆشتەکەش گۆڕا، دوای خولەکێک بەهارەتەکانی بۆ زیاد دەکرێت (زەردەچەوە و بیبەری ڕەش)
    کەمێک درەنگتر خوێکەی بۆ زیاد دەکرێت.
  • ئاویان بۆ زیاد دەکرێت و ئاگرەکەی بۆ زیاد دەکرێت، تاکوو گۆشتەکە نیوە کوڵاو دەبێت.
  • لۆبیاکەی بۆ زیاد دەکرێت.
  • بۆ ئامادەکردنی سەوزەکە، سەوزەکە دەکرێتە تاوەیەکەوە و ڕۆنی تێ دەکرێت، هیچ کات سەرەتا هەموو ڕۆنەکە مەکەمە تاوەکەوە، لەبەر ئەوەی سەوزەکە هەمووی هەڵدەمژێت، دەبێت لەگەڵ سووربوونەوەی کەم کەم ڕۆنی بۆ زیاد بکرێت.
  • خوێی بۆزیاد دەکرێت.
  • بۆماوەی ١٥ خولەک سەوزەکە تێکەڵ دەکەرێت تا بەجوانی سوور ببێتەوە و ڕەنگی تۆخ ببێت.
  • دواتر سەوزەکەش بۆ مەنجەڵی گۆشت و لۆبیاکە زیاد دەکرێت.
  • لیمۆ بەسڕاییەکان چەند کونێکی تێ دەکرێت تا تامەکەی بڵاو ببێتەوە، ئەگەر لیمۆ بەسڕاییەکان تاڵ بم ئەوا تامی شلەکە تاڵ دەکەن، دەکرێت لیمۆ بەسڕاییەکان ورد بکرێن و ناوکەکانیان دەربکرێت، بۆ سەر شلەکە زیاد دەکرێن.
  • بەپێی پێویست ئاوی بۆ زیاد دەکرێت و ئاگرەکەی کز دەکرێت تاکوو بەجوانی دەکوڵێت.


سەرچاوەکان



541 بینین