بۆچی خەڵک ناوەکانیان دەگۆڕن؟

له‌لایه‌ن: - گلێنە ئازاد گلێنە ئازاد - به‌روار: 2022-07-27-22:26:00 - کۆدی بابەت: 9579
بۆچی خەڵک ناوەکانیان دەگۆڕن؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

بۆچی خەڵک ناوەکانیان دەگۆڕن (بە ئینگلیزی: why people change thier names، بە عەرەبی: لماذا يغير الناس أسمائهم؟). خەڵکی ناویان دەگۆڕن بە چەندین هۆکاری جیاواز، زیاتر لە ٨٥,٠٠٠ خەڵک لە جیهاندا ناوی خۆیان گۆڕیوە بەپێی ئامارەکانی (۲٠۱٥) و ژمارەکە ساڵانە لە بەرز بونەوەدایە.

ئەو هۆکارانە چین کە دەبنە هۆی ئەوەی خەڵکی ناوەکانیان بگۆڕن؟

• هەندێکیان حەزیان لەو ناوە نییە کە بۆیان دانراوە، بۆیە زۆرجار کاتێک کەسێک لێی پرسیون شەرمیان لە وتنی ناوەکەیان کردووە.
 • هەندێکیان دەڵێن ناوەکەیان زۆر باوە، دەیانەوێت ناوێکی دەگمەنیان هەبێت.
 • هەندێکیان دەڵێن کەوا ناوەکەیان لەگەڵ کەسایەتییان ناگونجێت، کاتێک ناویان بە کەسێک دەڵێن یان واتای ناوەکەی پێ دەڵێن کاردانەوەی سەیر لە ڕووی کەسەکەدا دەبینن.
 • هەندێکیان بە هۆکاری ئەوەی کەسێکیان بیر دەهێنێتەوە ناوەکەیان دەگۆڕن.
 • ئەو ناوەی پێشتر هەیان بووە لە ڕووی ڕێنووسەوە قوورس بوو.
 • ئەو کەسانەی ڕەگەزی خۆیان دەگۆڕن ناوێک هەڵ دەبژێرن لەگەڵ ڕەگەزە تازەکەیان بگونجێت.
 • هەندێکیان ئەو ناوانەیان لا پەسەندە کە هاوشێوەی ناوی کەسە ناودارەکانە.
* بەشێکی تریشیان بە دوای ناوێکی ئاسان دەگەڕێن بۆ وتن و بیرهاتنەوە.

بە پێی ناوەکانمان خەڵکی چۆن بیر لە کەسایەتیمان دەکەنەوە؟

بەپێی ئەوەی مرۆڤ بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتییە وا ڕاهاتووە زۆرترین زانیاری لەسەر کەسەکان بزانێت، هەندێک جار ناوی کەسێک دەکرێت زۆر شت لە بارەی کەسەکەوە بخاتە ڕوو، دەتوانێت ئاماژە بێت بۆ ئەم خاڵانەش:
 • نەتەوە 
 • ڕەگەز
 • ئایین
هەندێک کات بە پشت بەستن بەو چاوەڕوانیانەی خەڵکی لە پێشبینییەکانیانەوە ئەزموونی دەکەن هەندێک ناو بە کەسایەتییەک تایبەت دەکەن، بۆ نموونە هەندێک ناو تەنها بۆ خاڵ بەکار هاتووە، هەندێکی تریش تەنها بۆ کچی جوان. خەڵکی بۆیە ڕووبەڕووی ئەو بیروبۆچوونە بوونەتەوە چونکە زۆر نموونەی لەو شێوەیەیان بەرچاو کەوتووە واتە زۆرێک لە کچە جوانەکان کە بینیویانن یەک ناویان هەبووە لەبەر ئەو هۆکارەیە وا بیر دەکەنەوە دەبێت ئەو ناوانە تەنها بۆ کچی جوان بەکار بێت.
بەپێی توێژینەوەیەک کە لە زانکۆی سیراکیوز لە نیویۆرک ئەنجام دراوە لە ڕۆژنامەی نیو سایەنتست بڵاو کراوەتەوە،  داوایان لە ٤٠٠ کەس کردووە بەشدار بن کە ناوەکانیان لە ٧٠ ساڵی ڕابردوودا بەناوبانگ بووە. تیمی توێژینەوەکە داوایان لە ٥٠٠ خوێندکاری کۆلێج کرد کاتێک ناوەکان دەبیستن باس لە بیروبۆچوونی خۆیان بکەن سەبارەت بە توانا و گەرمی یان تەمەنی کەسەکە بە پێی ناوەکەی، پاش بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکان بەپێی دەروونزانی و کەسایەتی، دیاریکرا کە ناوە مێینەکان بە ناوێکی گەرم باس کرا بوون بەڵام توانای کەمیان هەیە وەک هانا، مایا. لە بەرانبەر ئەوەدا ئەو کەسانەی ناویان هاوارد، لۆرێنس بوو بە گەرمی کەمتر ناسێنرابون، بەڵام بە توانای زیاتر، هەروەها هەندێک ناوی تر بە تەمەنی گەنج هەڵسەنگێندرابوون، ئەمەش ئەوە دەخاتە ڕوو کە دەکرێت تەنها بەهۆی ناوەکانیانەوە خەڵکی بتوانن بەشێکی کەسایەتی دیاری بکەن.

 ناو لە ڕووی دەرونزانییەوە

لە ڕووی دەرونزانییەوە ناو و دەموچاو جیاکەرەوەیەکی باشی کەسەکانن، بەڵام زیاتر ناو بەم شێوەیەیە تەنانەت لە دووانە لەیەکچووەکانیشدا ناوەکانیان جیایان دەکاتەوە. دایک و باوکان هەوڵێکی زۆر دەدەن تا ناوێکی باش بۆ منداڵەکانیان دەدۆزنەوە، هەوڵ دەدەن ناوەکان واتایەکی ئەرێنی ببەخشن.

ناو، ناسنامە و ئیگۆ

ئەمە ئاستی تایبەتی ناوەکانیان ڕوون دەکاتەوە کاتێک کەسێک ناوەکەی خۆی و شێوازی خوێندنەوەی و واتاکەی بە دڵ بێت شانازی پێوە دەکات، بە تایبەت ئەو کاتانەی لەلایەن کەسە تایبەتەکانیانەوە دەوترێن، هەر شتێک وامان لێ بکات ناوەکەی خۆمان بەدڵ بێت پەیوەندی بە ئیگۆوە هەیە. ڕەنگە ئیگۆی کەسێک بڕوشێنیت کاتێک بە شیوازێکی نەگونجاو ناوەکەی دەڵێیت یان گاڵتە بە ناوەکەی دەکەیت، ئەمەش وای لێ بکات ناوەکەی خۆی بگۆڕێت.

ئیگۆ (ئەو بەشەی ناخی مرۆڤە کە هەستی غرور یان خۆ گرنگبوونی پێ دەدات)


سەرچاوەکان



382 بینین