کێ مۆڵەتی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەری هەیە؟

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-07-31-15:10:00 - کۆدی بابەت: 9625
کێ مۆڵەتی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەری هەیە؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر و کارتێکەرە ئەقڵییەکان (بە ئینگلیزی: Transportation of drug paraphernalia). دابەشکردن و گواستنەوەی هەر ماددەیەکی هۆشبەر و کارتێکەرە ئەقڵییەکان تاوانێکی گەورەیە. لە یاساکانی وڵات و حکوومەتەکاندا هاتووە کە سزای هەر کەسێک دەدات کە ببێتە هۆکار یاخود ئەنجامدەری کاری گواستنەوە، دابەشکردن، یان فرۆشتنی هەر ماددەیەکی هۆشبەر و کارتێکەری ئەقڵی. سەرباری ئەمەش کۆمەڵێک لایەن دەتوانن مۆڵەتی هاوردەکردن و هەناردەکردن و گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر وەربگرن.

مۆڵەتی هاوردەکردن و هەناردەکردن و گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر

بەپێی ماددەی 8 لە یاسای ژمارە (1)ـی ساڵی 2020، یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەی ھۆشبەر و کارتێکەرە ئەقڵیەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق، بە مۆڵەت یان ڕەزامەندی وەزیر و دوای ئەوەی ڕەزامەندی لایەنە تایبەتییەکانی ئاساییش وەردەگرێت و مۆڵەتەکە بۆ ماوەی یەک ساڵ دەبێت و نوێ دەکرێتەوە و لە پێدانی مۆڵەتەکەدا ڕێژەکەی دیاری دەکرێت.

لایەنەکان

ئەو مۆڵەتەی لە ماددەی ٨ـی ئەم یاسایەدا نووسراوە تەنھا بەم لایەنانەی خوارەوە دەدرێت:

  1. فەرمانگەکانی ھەرێم و پەیمانگە زانستیەکان ناوەندەکانی توێژینەوەی دانپێدانراو، کە پسپۆرییەکانیان پێوستی بە ماددەی ھۆشبەر و کارتێکەرە ئەقڵیەکانە.
  2. خاوەنی کارگەکانی شییکردنەوەی کیمیاوی یان پیشەسازی یان خۆراکی یان ھەرشتێکی تر کە کارەکانیان پێویستی بە ماددەی ھۆشبەر و کارتێکەرە ئەقڵیەکانە.
  3. خاوەنی کارگە و ئەو شوێنانەی کە مۆڵەتپێدراون بە دروستکردنی ئەو دەرمانانەی کە ماددەی ھۆشبەر یان کارتێکەری ئەقڵی دەخرێتە ناو پێکھاتەکانیانەوە.
  4. نووسینگەکانی تایبەت بە ڕاگەیاندنی دەرمانی مۆڵەت پێدراو.


سەرچاوەکان



441 بینین