شێخی سەنعان

له‌لایه‌ن: - شنیار کەمال شنیار کەمال - به‌روار: 2022-07-31-23:52:00 - کۆدی بابەت: 9641
شێخی سەنعان

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

شێخی سەنعان (بە ئینگلیزی: Sheikh Sanaan، بە عەرەبی: الشیخ صنعان) ناونیشانی داستانێکی سۆفییەتی فارسییە، لەلایەن شاعیری سۆفی (فرید الدین عطار) نووسراوە، یەکێکە لە درێژترین چیرۆکەکانی کتێبی کۆنفرانسی باڵندەکان.

شێخی سەنعان کێیە؟

شێخی سەنعان شێخێکی زۆر باوەڕدار و سەرکردەی گەلەکەی خۆی بووە، بۆ ماوەی پەنجا ساڵ لە کەعبەی پیرۆز لە شاری مەککە دەژیا، بەردەوام خەریکی ڕۆژووگرتن و نوێژکردن بوو هەروەها خەریکی وانە گوتنەوەی ئایینی بوو بە خوێندکارەکانی، پەنجا جار فەرزی حەجی ئەنجام داوە و چەندین نهێنی ڕۆحی دۆزیوەتەوە.

پوختەی چیرۆکەکە

شێخی سەنعان لە خەونیدا دەبینێت نیشتەجێی ڕۆم بووە و کڕنووش بۆ پەیکەری ئەو وڵاتە دەبات، چەندین شەو لەسەر یەک شێخ هەمان خەون دەبینێت لەبەر ئەمەش بڕیار دەدات لەگەڵ خوێندکارە سۆفییەکانی کۆچ بکات بۆ ڕۆم، لە ڕۆم چاوی بە خاتوونێکی مەسیحی زۆر جوان دەکەوێت و ڕاستەوخۆ دەکەوێتە داوی خۆشەویستییەوە، شێخی سەنعان بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێک لە کچی گاوڕ دەپاڕێتەوە تا بە خۆشەویستییەکەی ڕازی ببێت، کچی گاوڕ بۆ ئەوەی داوای خۆشەویستی شێخ قبووڵ بکات چوار مەرج دەخاتە پێشی، کڕنووش بردن بۆ پەیکەری مەسیح و سووتاندنی قورئانی پیرۆز و وازهێنان لە ئایین و باوەڕەکەی و هەروەها دەستبکات بە خواردنەوەی مەی، سەرەڕای جێبەجێکردنی ئەم مەرجانە پێویستە بۆ ماوەی ساڵێک ببێتە شوانی بەراز لەبری دانی مارەیی، خوێندکارە سۆفییەکانی شێخ بێ هیوا دەبن و دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەی خۆیان، لە دوای گەڕانەوەی سۆفییەکان، یەکێک لەو سۆفییانەی کە لەگەڵی نەبوو لە گەشتی پێشوو کۆچ دەکات بۆ ڕۆم بۆ گەڕاندنەوەی شێخ، لە ڕۆم بۆ ماوەی چل ڕۆژ لە خێوەتدا دەبێت و نوێژ و نزا دەکات کە شێخ بێتەوە هۆش خۆی و لەگەڵی بگەڕێتەوە، دوای تەواوبوونی خێوەتەکە سۆفییەکە لەخەونیدا پێغەمبەر محەمەد ﷺ دەبینێت و مژدەی ئازادبوونی شێخی پێ دەدات، دوای ئەوە شێخ دێتەوە هۆش خۆی و ڕزگاری دەبێت لە پەیوەستبوون بە خۆشەویستی کچی گاوڕ، دواتر شێخ بڕیاری گەڕانەوە دەدات بۆ وڵاتەکەی، کچی گاوڕ لە خەونیدا دەبینێت خۆر لە تەنیشتییەوە ئاوا دەبێت و بە کچی گاوڕ دەڵێت کە لەگەڵ شێخ کۆچ بکات، کچی گاوڕ لەگەڵ شێخ دەڕوات و پاشان دەبێتە موسڵمان و هاوسەرگیری لەگەڵ دەکات.


سەرچاوەکان



1593 بینین