ئیندۆمی

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-08-03-14:48:00 - کۆدی بابەت: 9670
ئیندۆمی

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ئیندۆمی (بە عەرەبی: إندومي، بە ئینگلیزی: Indomie)، بەرهەمێکی خۆراکی کۆمپانیای (ئیندۆفوود)ـی ئەندەنووسییە، لە ساڵی ١٩٧٢ خراوەتە بازاڕەکانەوە. ئیندۆفوود گەورەترین بەرهەمهێنەری خواردنە خێراکانە لە جیهاندا، کە خاوەنی ١٦ کارگەیە. هەروەها ئیندۆمی هەناردەی زیاتر لە ٩٠ وڵاتی جیهان دەکات کە گرنگتریینیان بریتین لە عێراق، ئوردن، سعوودیە، هۆنگ کۆنگ، ئەمریکا، ئەورووپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ناوەکەی

ناوی ئیندۆمی لە دوو بڕگە پێکدێت، (ئیندۆ-indo) بۆ ناوی وڵاتەکە دەگەڕێتەوە کە ئەندەنووسیایە و (می-mie)ـیش وشەیەکی ئەندەنووسییە دەگەڕێتەوە بۆ (نۆدل) کە بە واتای خواردنەکە دێت.

مێژوو

جۆرەکانی ئیندۆمی لە ساڵی ١٩٦٩ خرایە بازاڕەکانی ئەندەنووسیا، سەرەتا خەڵکی گومانیان لە کوالێتی ئەم بەرهەمە هەبوو کە ئایا دەتوانێت ببێتە ژەمی سەرەکی، بەڵام لەبەر ئەوەی ئیندۆمی نرخی گونجاو بوو و بەخێرایی ئامادە دەکرا، بەشێوەیەکی بەرچاو لە ناوچەکەدا بڵاوبوویەوە و کڕیاری زۆرباشی هەبوو.

ئیندۆفوود یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی خۆراکی خێرا و ئامادەکراو لە ئەندەنووسیا کە لە ساڵی ١٩٨٢ لەلایەن سەرمایەداری ئەندەنووسی (سودۆنۆ سەلیم)ـەوە دامەزراوە.

یەکەم بەرهەمی ئیندۆمی کە خرایە بازاڕەکانی ئەندەنووسیاوە لە ساڵی ١٩٧٢ بریتییبوو لە ئیندۆمی بەتامی شۆربای مریشک، پاشان لە ساڵی ١٩٨٢ ئیندۆمی بەتامی مریشک بەکاری بڵاوکرایەوە و بازاڕی ساغبوونەوەیان زۆر باشبوو. لە ساڵی ١٩٨٣ بووە هۆکاریی چوونە لوتکەی ئیندۆمی لە بازاڕەکانی ئەندەنووسیا، کاتێک جۆرێکی ئیندۆمی وشک (بەبێ شۆربا)ـیان بەتامی هێلکە و سەوزە خستە بازاڕەوە کە بە (می گۆرینگ) ناسراوە.

کۆمپانیا

لە ساڵی ١٩٨٤ کۆمپانیای (PT Sanmaru Food) کە بەرهەمهێنەری بەرهەمەکانی ئیندۆمی و خاوەنی کارگەی ئاردی بۆگاساری بوو، لەلایەن کۆمپانیای (PT Sarimi Asli Jaya) کڕدرایەوە، کە دواتر لە ساڵی ١٩٩٤ هەردوو کۆمپانیاکە یەکیانگرتەوە و ناونرا (PT Indofood Sukses Makmur Tbk).

جۆرەکانی ئیندۆمی

زۆربەی جۆرەکانی ئیندۆمی بەناوی شوێن و ئەو شتانەی کە بەناوبانگن لە ئەندەنووسیا ناونران بۆ نموونە ماسی تونە و پارێزگای ئەسیچی ئەندەنووسیا.

  • Mi Goreng Aceh
  • Rasa Soto Padang
  • Rasa Soto Lamongan
  • Mi Goreng Rendang
  • Rasa Soto Banjar
  • Mi Rasa Cakalang
  • Rasa Mi Celor
  • Mi Keriting

جۆرەکانی ئیندۆمی لە عێراق


سەرچاوەکان



1164 بینین