شێوازی چاندنی شلیک

له‌لایه‌ن: - جوانە محەمەد جوانە محەمەد - به‌روار: 2022-09-13-22:59:00 - کۆدی بابەت: 10243
شێوازی چاندنی شلیک

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

چاندنی شلیک یان چاندنی شلک (بە ئینگلیزی: Planting strawberries، بە عەرەبی: زراعة الفراولة)، بۆ باخچەکان سێ جۆری سەرەکی لە شلیک هەیە کە دەکرێت بچێنرێن و گەشەبکەن، هەر جۆرێکیان لە کاتێکدا بەردەگرێت بەڵام یەکێکیان دەتوانێت لە ساڵێکدا دوو وەرز بەرهەمی هەبێت، هەروەها قەبارەی شلیکەکانیش لە جۆرێکەوە بۆ دانەیەکی تر دەگۆڕێت، جگە لە ئەمانەش تامەکان جیاوازن و هەندێکیان خۆشترن لە ئەوانی تر.  

بەڵام ڕووەکی شلیک ڕووبەڕووی نەخۆشی کەڕوویی دەبێتەوە کە کاریگەری دەبێت لەسەر بەر و گەڵاکانی، سەرەتا کەڕووەکە کار لەسەر ڕەگەکەی دەکات و دەبێتە هۆی خراپبوونی بەرهەمەکەی، هەروەها کاریگەری لەسەر گەڵاکانیشی دەبێت و سیسدەبن، بەڵام ئەو نەخۆشییانەی کە تایبەتن بە گەڵاکانی کاریگەری کەمتریان هەیە لەسەر ڕووەکەکە و بەرهەمەکەی، بۆ چارەسەرکردنیش تەنها پێویستە شێوازی گرنگیپێدانی ڕووەکەکە دروستبێت و تایبەتمەندییەکانی بۆ دابینبکرێت.  

هەنگاوەکانی چاندن

  • سەرەتا پێویستە جێگەیەکی گونجاو دیاری بکرێت، بەتایبەتی ئەگەر خاکەکە لاوازبێت پێویستە ماددەی خۆراکی بۆ زیادبکرێت، چونکە دواتر هاوکاری گەشەکردن و وشکبوونەوەی خاکەکە دەکات.
  • لە نێوان مانگەکانی ٤-٦ دەچێنرێت لە خاک یاخود لە ئینجانە و گۆزەکاندا.
  • کاتێک لە خاکدا دەچێنرێت دەبێت قووڵایی چاڵەکەی زۆر نەبێت و کەمیش نەبێت، بەڵکو هاوشێوەی ئەو قووڵییەبێت کە لە گۆزەیەکدا بۆی دابیندەکرێت.
  • مەودای نێوان ڕووەکێکی شلک بۆ دانەیەکی تر بە نزیکەیی ٣٠-٤٦ سانتیمەتر ببێت.
  • هەروەها لە پاش چاندنی پێویستە ئاوبدرێت، دواتر هەفتانە پێویستی بە ئاودانێکی کەم هەیە، کە تەنها ٢.٥ سانتیمەتری خاکەکەی تەڕببێت، کاتی ئاودانیشی باشترە لە بەیانیاندا بێت بۆ ئەوەی دواتر گەڵاکانی وشکببنەوە و ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی کەمتربێت.

شێوازی گرنگیپێدان

لەپاش چاندنی باشترە کە لە چەند هەفتەی یەکەمدا هەموو چەکەرە نوێیەکانی ببڕدرێت، ئەمە هاوکاری ڕەگی ڕووەکەکە دەکات بەهێزترببێت و گەڵای زیاتر بگرێت، پاشان ڕووەکەکە وزەی پێویستی دەبێت بۆ بەرهەمهێنانی بەرهەمی گەورە و ئاودار، هەروەها بۆ ئەوەی بەرهەمێکی گونجاوی هەبێت ئەوا ڕۆژانە پێویستی بە خۆری تەواو هەیە، واتە بەلایەنی کەمەوە شەش کاتژمێر ڕووناکی ڕاستەوخۆی خۆری بەربکەوێت، بڕی کاتی نموونەیی دەبێت بگاتە ١٠ کاتژمێر و زیاتر.

بەدرێژایی وەرزی گەشەکردنی چەندین لقی بەهێزی هەڵبپاچرێت، چونکە ئەگەر وا نەکرێت ئەوا شلیکەکان زۆر بەخێرایی و بەفراوانی و مەودای جێگەکەدا بڵاودەبنەوە و داگیری دەکەن، دواتریش جڵەوکردنیان ئاسان نابێت، گوڵەکان خۆیان دەپەڕێنن بەڵام بۆ گواستنەوەی دەنکە هەڵاڵەکانیان پێویستییان بە هەنگ و بوونەوەرەکانی تر هەیە، واتە ئەو گیانەوەرانەی کە دەبنە هۆی گواستنەوەی دەنکە هەڵاڵە.

لە نیوەی مانگی پێنجدا گوڵدەگرێت، لە دوای چەندین هەفتە لە گوڵگرتنی لە وەرزی هاویندا شلیکەکان بەر دەگرن و ئامادەدەبن بۆ لێکردنەوە، کاتی ئامادەبوونیشیان ئەوەیە کە ڕەنگی بەرەکەی بەتەواوەتی دەگۆڕێت بۆ سوور و چێژ و تامێکی گەورەی هەیە، هەندێکیان بەشی ژێرەوەی گەڵاکانیان بە سپی دەمێننەوە کە ئەمەش بەهۆی گەڵاکانەوەیە و ئامادەیە بۆ لێکردنەوە.  

لە نێوان مانگەکانی ٧-٨ کاتێک بەرهەم هێنانی ڕووەکەکە تەواودەبێت، هەروەها نزیکی وەرزی زستان دەبێتەوە کە کاتی پشوودانی شلیکەکانە ئەوا پێویستە هەڵباپچرێت، ئەگەر خاکەکەشی زۆر لاوازبێت ماددەی خۆراکی بۆ زیادبکرێت، پاشان کاتێک ڕێژەی بارانبارین زۆر بەرز دەبێت دەکرێت سەماد بۆ بنجی ڕووەکەکان زیادبکرێت، هەروەها زۆر پێویستە کە گژوگیا زیانبەخشەکان لاببرێن بە تایبەتی لە ساڵی یەکەمی تەمەنیدا.  


سەرچاوەکان



593 بینین