پێویستییە نادیارەکانی پیاوان کە خانمان نایزانن

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2022-11-25-14:53:00 - کۆدی بابەت: 10444
پێویستییە نادیارەکانی پیاوان کە خانمان نایزانن

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

پێویستییە نادیارەکانی پیاوان کە خانمان نایزانن، لە ژیانی هاوبەشیدا پیاوان هەموو شتێک نادرکێنن، هەندێک چاوەڕوانییان لە هاوسەرەکەیان هەیە کە باسی ناکەن. هەر وەکوو دەزانن پیاوان و ژنان لەڕووی کەسایەتییەوە جیاوازن، بەشێوەیەکی سروشتی پێویستی و خواستی جیاوازیان هەیە، ڕەنگە لە هەندێک لایەنیشدا لەیەک بچن.

ئەو شتانەی پیاوان ناتوانن بەئاسانی باسی بکەن

١- دەیەوێت بەهای پێ بدرێت

پیاوانیش وەکوو خانمان ئارەزوو دەکەن بەهایان پێ بدرێت و سوپاس بکرێن، ئارەزوو دەکات هەر کارێکت بۆ ئەنجام دەدات، سوپاسی بکەیت، ڕەنگە تۆ ڕاهاتبیت هەمیشە ڕەخنەی لێ بگریت و بۆ کارە باشەکانی سوپاسی نەکەیت کەواتە باشترە واز لەوە بهێنیت و زیاتر باشییەکانی ببینیت.

٢- دەیەوێت ڕێزی لێ بگریرێت

پیاوان لە ژیاندا چاوەڕێی ئەوە لە خانمان دەکەن کە ڕێزیان لێبگرن، گرنگترین خواستی پیاوێک لە هاوسەری ژیانی ڕێزگرتنە لە بیرکردنەوەکانی، بیروڕاکانی، ڕەفتار و هەستەکانی.

٣- نیگەرانی بۆچوونی هاوڕێکانییەتی

پیاوان بەگشتی بەرگەی فشاری دەروونی زۆر دەگرن و بەڕووی خۆیاندا نایهێنن، بەگشتی کاتێک لەگەڵ هاوڕێ پیاوەکانی کۆدەبێتەوە، فشاری لەسەرە و لە بۆچوونە ڕاشکاوانەکانی ئەوان دەترسێت.

٤- نیگەرانی قسەکانی تۆیە

کاتێک کە دەربارەی ئەو قسە لەگەڵ هاوڕێکانت دەکەیت، هەستێکی سەیری دەبێت، خانمان دەتوانن بەئاسانی لەگەڵ هاوڕێکانیان هەموو قسەیەک بکەن و پێشتر بیری لێناکەنەوە. لەڕاستیدا کاتێک تۆ باسی ئەو بۆ هاوڕێکانت دەکەیت، ئەمە لێدانێکی سەختە بۆ ئەو.

٥- ئارەزوو دەکات ستایشی بکەیت

پیاوان حەز دەکەن ستایش بکرێن، بەڵام بە مەرجێک کە ئەو ستایش و پیاهەڵدانانە ڕاستی بن، ئەگەر دەتەوێت ستایشی بکەیت و پێیدا هەڵبدەیت با دەربارەی شتانێک بێت کە ڕاستین.

٦- کێشەیان نییە بەتەنیا کات بەسەر ببەن

پیاوان بەزۆری حەز دەکەن بەتەنیا بڕۆن بۆ سینەما، کۆنسێرت و میوانی، بەپێچەوانەی خانمەکانەوە کێشەیان نییە لەگەڵ تەنیایی، بەڵام خانمان بەپێچەوانەوەن.

٧- پیاوانیش گرنگی بە ئێکسسوارەکانیان دەدەن

پیاوانیش وەکوو خانمان گرنگی دەدەن بە جوانکاری و ئێکسسوارەکانیان، سەلامەتی ئەم کەلوپەلانەیان زۆر گرنگە بۆیان، لەبەرئەوە دەبێت ئاگاداری شتەکانی بیت.

٨- ڕقی لە دەنگی بەرزە

پیاوان حەزیان لە دەنگی هاوسەرەکانیانە و چێژ لە دەنگێکی میهرەبان و هێواش وەردەگرن، کەواتە هەوڵ بدە تۆنی دەنگت ڕێک بخەیت و بەئارامی و میهرەبانی قسە بکەیت.

٩- بۆ پیاوان ڕووکەش هەموو شتێک نییە

شێوەی دەرەوە و ڕووکەش گرنگی زۆری بۆیان هەیە، بەڵام هەموو شتێک نییە.

١٠- سەربەخۆیی خۆی خۆشدەوێت

پیاوان سەربەخۆییان خۆشدەوێت، کەواتە لەبیری مەکەن کە کات بدەن بە هاوسەرەکەتان تاکوو لەگەڵ هاوڕێکانی و ئەو کەسانەی کە خۆشی دەوێن، کات بەسەر ببات یان تەنانەت تەنیا بێت.

١١- ئەویش وەکوو تۆ نیگەران دەبێت

پیاوان زۆربەی کات متمانە بەخۆبوونیان دەپارێزن، تەنانەت کاتێک دەچنە چاوپێکەوتنی کار یان کۆبوونەوەیەک بەڵام ئەوانیش وەکوو ئێوە نیگەران دەبن و دەشڵەژێن، تەنیا کاردانەوەی جیاوازیان هەیە و زیاتر کۆنتڕۆڵی خۆیان دەکەن.

١٢- حەز دەکات بەبێ ئارایشت بتبینێت

ئەو پێی خۆشە کە تۆ گرنگی بە خۆت بدەیت، بەڵام حەز دەکات بەزۆری بەبێ ئارایشت بتبینێت.

١٣- حەز دەکات ئارەزووی سێکسی هاوسەرەکەی بزانێت

پێت وانەبێت چونکە ئەو پیاوە، دەزانێت کە دەبێت لە پەیوەندی سەرجێیدا چی بکات، پیاو زیاتر لە هاوسەرەکەی حەز دەکات بزانێت ئارەزووی سێکسی هاوسەرەکەی چۆنە و بەویستی ئەو مامەڵە بکات تاکوو زۆرترین چێژ وەربگرێت.

١٤- هەمیشە ئامادەی ئەنجامدانی کاری ئازایانە نییە

هەندێک کات جیهان دەبێت بە جێگایەکی ترسناک، پیاوانیش دەکەونە ژێر کاریگەری ئەم ترسانەوە و ناتوانن هەمیشە وەکوو پاڵەوانێک بن، کەواتە هەندێک کات چاوەڕوانی زۆرت لێی نەبێت.


سەرچاوەکان



624 بینین