ئەمازۆن وێب سێرڤسس (AWS)

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-12-03-09:47:00 - کۆدی بابەت: 10528
ئەمازۆن وێب سێرڤسس (AWS)

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

خزمەتگوزاریی وێبی ئەمازۆن یان ئەمازۆن وێب سێرڤس (بە ئینگلیزی: Amazon Web Services، بە عەرەبی: خدمات أمازون ويب) کە بە کورتکراوەی "AWS" دەناسرێت. لقێکی کۆمپانیای ئەمازۆنە کە پلاتفۆرمی کۆمپیوتەری هەوری لەسەر داواکاری و API دابین دەکات بۆ تاک و کۆمپانیا و حکوومەتەکان، شێوازی کارکردنەکەی لەسەر بنەمای پارەدان بەپێی پێوەرە، واتە بەکارهێنەر بەپێی بەکارهێنان پارە دەدات. لە ساڵی ٢٠٠٢ـەوە دروست کراوە و لە دەیەی ٢٠١٠ـەوە یەکێکە لە پێشەنگانی بازاڕەکانی جیهان.

جۆر
لقی کۆمپانیا
ناودارترین ئەندامەکان
  • ئادەم سێلیپسکی (بەڕێوەبەری جێبەجێکار)
  • سی.ج.مۆیسس (CISO)
  • مات گارمان
  • پیتەر دیسانتیس
  • بابەک پەروێز
  • جەیمس هامیلتۆن
پیشەسازی Web service, cloud computing
داهات ٦٢ ملیار دۆلاری ئەمریکی (٢٠٢١)
داهاتی کارپێکردن ١٨.٥ ملیار دۆلاری ئەمریکی (٢٠٢١)
باوان کۆمپانیای ئەمازۆن
لینک aws.amazon.com
بڵاوکردنەوە
  • خزمەتگوزارییەکانی وێب: تەمموزی ٢٠٠٢
  • کۆمپیوتەری هەور: ئازاری ٢٠٠٦

ئەم خزمەتگوزارییە وێبانەی کۆمپیوتەری هەور توانای پرۆسێسی کۆمپیوتەری دابەشکراو و ئامرازەکانی نەرمەکاڵا لە ڕێگەی داتا سەنتەر و سێرڤەرەکانی AWS دابین دەکەن. یەکێک لەو خزمەتگوزاریانە بریتییە لە Amazon Elastic Compute Cloud (EC2) کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات کۆمەڵە کۆمپیوتەرێکی ڤێرچواڵی لەبەردەستیاندا بێت، کە بەردەوام بەردەستە، لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە. کۆمپیوتەرە مەجازییەکانی AWS زۆربەی تایبەتمەندییەکانی کۆمپیوتەرێکی ڕاستەقینە وەردەگرن، لەوانە یەکەکانی پرۆسێسی ناوەندی ڕەقەکاڵا (CPU) و یەکەکانی پرۆسێسی گرافیک (GPU) بۆ پرۆسێسکردن؛ بیرگەی ناوخۆیی/ڕام؛ هەڵگرتنی هارد دیسک/SSD؛ هەڵبژاردنی سیستەمی کارپێکردن؛ تۆڕکردن؛ و نەرمەکاڵای بەرنامە پێشوەختە بارکراوەکان وەکوو سێرڤەری وێب، بنکەدراوە یان ئەوەی کە بە داتابەیس ناسراوە و بەڕێوەبردنی پەیوەندیی کڕیار (CRM).

خزمەتگوزارییەکانی AWS لە ڕێگەی تۆڕێکی کێڵگە سێرڤەرەکانی AWS کە لە سەرانسەری جیهاندا هەڵکەوتوون، دەگەیەنرێنە کڕیاران. کرێی بەکارهێنانی ئەم خزمەتگوزارییە لەسەر بنەمای تێکەڵەیەک هەڵدەبژێردرێت، وەک: بەکارهێنان (کە بە مۆدێلی "پارەدان بەپێی بەکارهێنان" ناسراوە)، ڕەقەکاڵا، سیستەمی کارپێکردن، نەرمەکاڵا، یان تایبەتمەندییەکانی تۆڕ کە لەلایەن بەشداربووەوە هەڵدەبژێردرێت کە پێویستی بە بەردەستبوون، زیادەڕۆیی، ئاسایش و بژاردەی خزمەتگوزارییە. هەر بۆیە کاتی بەکارهێنان و شێوازەکانی و ئەو کەرەستانەی لە خزمەتگوزارییەکە بەکاردێن کاریگەرییان لەسەر نرخ دەبێت. بەشداربووان دەتوانن پارە بدەن بۆ یەک کۆمپیوتەری مەجازی AWS، کۆمپیوتەرێکی فیزیکی تایبەت، یان پۆلەکانی هەریەکەیان. ئەمازۆن بەشە هەڵبژێردراوەکانی ئاسایش بۆ بەشداربووان دابین دەکات لە کاتێکدا لایەنەکانی تری ئاسایش بەرپرسیارێتی بەشداربووە (بۆ نموونە بەڕێوەبردنی ئەکاونت، سکانکردنی لاوازییەکان، پاچکردن). AWS لە زۆرێک لە ناوچە جوگرافییە جیهانییەکانەوە کاردەکات و حەو ناوچەی لە ئەمریکای باکوور هەیە.

هەموو خزمەتگوزارییەکان بەپێی بەکارهێنان پۆلێن کراون، بەڵام هەر خزمەتگوزارییەک بەکارهێنان بە شێوازی جیاواز دەپێوێت. بەپێی ئامارەکانی گرووپی Synergy لە چارەکی چوارەمی ساڵی ٢٠٢٠١دا، AWS ٣٣%ی پشکی بازاڕی هەبووە لە بەکارهێنانی کڵاود لەکاتێکدا دوو ڕکابەرەکەی واتە مایکرۆسۆفت ئاژوور و گووگڵ کڵاود ٢١% و ١٠%ـیان هەیە. 

خزمەتگوزارییەکان

AWS زیاتر لە ٢٠٠ بەرهەم و خزمەتگوزاری لەخۆدەگرێت لەوانە: پڕۆسێسکردن و کۆمپیوت (computing)، هەڵگرتن (storage)، تۆڕکردن (networking)، بنکەدراوە (database)، شیکاری (analytics)، خزمەتگوزارییەکانی بەرنامە (application services)، بڵاوکردنەوە (deployment)، بەڕێوەبردن (management)، فێربوونی ئامێر (machine learning)، مۆبایل (mobile)، ئامرازەکانی گەشەپێدەر (developer toolsRobOps و ئامرازەکانی ئینتەرنێتی شتەکان (IoT).

بەناوبانگترینیان بریتین لە:

  • Amazon Elastic Compute Cloud (EC2)
  • Amazon Simple Storage Service (Amazon S3)
  • Amazon Connect
  • AWS Lambda

زۆربەی خزمەتگوزارییەکان ڕاستەوخۆ ناکەوێتە بەردەست بەکارهێنەران، بەڵکوو لەبری ئەوە کارایی لە ڕێگەی API پێشکەش دەکەن بۆ ئەوەی گەشەپێدەران لە بەرنامەکانیاندا بەکاریبهێنن. پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی وێبی ئەمازۆن لە ڕێگەی HTTPەوە دەکرێت، بە بەکارهێنانی شێوازی تەلارسازی REST و پرۆتۆکۆڵی SOAP بۆ API کۆنەکان و JSON بۆ ئەوانەی نوێن.


سەرچاوەکان



303 بینین