ئیدریس ئەبکەر

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-12-03-10:16:00 - کۆدی بابەت: 10529
ئیدریس ئەبکەر

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئیدریس محەمەد ئەبکەر (بە عەرەبی: إدريس أبكر، بە ئینگلیزی: Idris Abkar) یەکێکە لە قورئانخوێنانی بەناوبانگ و پێشنوێژی مزگەوتی شێخ زایدە لە ئیمارات. لە زۆرێک لە مزگەوتەکانی شانشینی سعوودیەش پێشنوێژی کردووە.

زانیاری کەسی
ناوی ته‌واو ئیدریس محەمەد ئەبکەر
لەدایکبوون ١٩٧٥
جددە، سعوودیەی عەرەبی
ڕەگەزنامە یەمەن
ئایین ئیسلام
ڕێبازی فیقهی حەنبەلی
بیروباوەڕ ئەهلی سوننە
ژیان
پیشە قورئانخوێن، پێشنوێژ
هۆکاری ناوبانگ خوێندنەوەی قورئان و سروودی ئیسلامی

ژیان

ئیدریس کوڕی محەمەد ئەبکەر لە ساڵی ١٩٧٥ لە شاری جددەی سعوودیە لەدایکبووە. لە تەمەنێکی بچووکەوە قورئانی پیرۆزی خوێندووە، یەکەم قۆناغەکانی لە مزگەوتی تەوحید دەستپێکردووە کاتێک تەمەنی لە هەشت ساڵ زیاتر نەبووە، دوای ئەوە لە تەمەنی سێزدە ساڵی پەیوەندی بە بازنەکانی لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز کردووە. لە ماوەی چوار ساڵی پەیوەندیکردن بە مزگەوت قورئانی پیرۆزی لەبەر کردووە و سێ ساڵ پێشنوێژی کردووە، هەروەها لەسەر دەستی زۆرێک لە مامۆستایان و شێخەکان خوێندوویەتی، لەوانە: یووسف ئەحمەدی، عەبدولوەهاب زاهیری، عەبدوڵڵا قەرنی، عەودە زاهیری، عادل ئەحمەدی و هادی سەعید.

ئەو مزگەوتانەی کە پێشنوێژی تێداکردووە

مزگەوت شوێن
فەتانی سعوودیە
ئیبن تەیمیە سعوودیە
تەوحید یەمەن
ئەسید بن حەزیر سعوودیە
ئیبن قەیم سعوودیە
سەلیم حەربی سعوودیە
باجابر  سعوودیە
شێخ زاید ئیمارات


سەرچاوەکان



224 بینین