هەڵگرتن و پاککردنەوەی فڵچەکانی وێنەکێشان

له‌لایه‌ن: - لەنیا بەختیار لەنیا بەختیار - به‌روار: 2022-12-13-01:57:00 - کۆدی بابەت: 10638
هەڵگرتن و پاککردنەوەی فڵچەکانی وێنەکێشان

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

هەڵگرتن و پاککردنەوەی فڵچەکانی وێنەکێشان (بە ئینگلیزی: cleaning and handling of brush painting, بە عەرەبی: تنظيف ومعالجة الطلاء بالفرشاة) پاککردنەوەی فڵچەکانی وێنەکێشان بەشێکی گرنگی وێنەکێشانن، لە دوای بەکارهێنانیان ئەگەر پاککردنەوەیان پشتگوێ بخرێت خراپ دەبن و بەباشی ناتوانرێت بۆ کارەکانی تر بەکاربهێنرێت. پاککردنەوەی فڵچەکان دەبێتە هۆی لابردنی بۆیەکان بە فڵچەکانەوە، ڕێگریکردن لە ڕەقبوونی فڵچەکان و خراپبوونی ڕیشاڵەکانی فڵچەکە. هەروەها پاککردنەوەی فڵچەکان بە شێوەیەکی نادروست دەبێتە هۆی تێکچوونی فڵچەکان.

چەند رێگەیەک بۆ پاککردنەوەی فلچەکان

خۆشبەختانە چەند ڕێگەیەکی باش و گونجاو بۆ پاککردنەوەی فڵچەکان هەیە کە بریتین لە:

ئاوی شلەتێن: ئاوی شلەتێن بۆ لێکردنەوەی بۆیەی وشک لە فڵچەکان بەکاربهێنە، دەکرێت ئاوی شلەتێن لە کوپێکی گونجاو دابنرێت و فڵچەکانی تێدا پاک بکرێتەوە یان لەژێر ئاوی بەلوعەی شلەتێن پاک بکرێنەوە.

شانەی فڵچەکان: لە کاتی شۆردنی فڵچەکان بە ئاوی گەرم، شانە بۆ لابردنی ئەو بۆیە زیادەیەی بە ڕیشاڵی فلچەکانەوە دەمێنێتەوە بەکاربهێنە. بەهەمان شێوەی فڵچەکان پێویستە شانەکەشی بەکاری دەهێنیت بەبەردەوامی پاک بکرێتەوە.

  • دەتوانیت سابوونی تواوە یان شل یان سابوونی دەست لە کاتی پاککردنەوەی فڵچەکاندا بەکاربهێنیت. لەگەڵ بەکارهێنانی ئاوی شلەتێن و شانەکە دەتوانرێت سابوونە تواوەکە بەکاربهێنرێت.
  • پاککەرەوی تایبەت بە فڵچەکان، بەپێی بەکارهێنانی بۆیەکان پاککەرەوەکانیش دەگۆڕێن. بۆ پاکردنەوەی بۆیەی زەیتی تێرپەنتین (Turpentine) بەکاردێت و بۆ هەندێک جۆری تر کحول بەکاردێت، بەڵام ئەم ماددانە ماددەی بەهێزن لەبەر ئەوە دەبێت لە شوێنی کراوەدا بەکاربهێنرێن.

لە دوای پاککردنەوەی فڵچەکان بە شێوەیەکی باش، هەڵگرتنی فڵچەکانیش بە شێوەیەکی دروست گرنگە. هەڵگرتنیان بە شێوەیەکی دروست و گونجاو تەمەنێکی زیاتر بە فڵچەکان دەبەخشێت و دەتوانرێت بۆ ماوەیەکی زیاتر بەکاربهێنرێت.

  • لە دوای ئەوەی فڵچەکان پاککرانەوە پێویستە وشک بکرێنەوە و دواتر کاغەزێک لە دەوری فڵچەکان دا دەنرێت، پاشان کاغەزەکە دەپێچرێت، بەڵام پێویستە کاغەزەکە زۆر بەتوندی نەبەسترێت کە زیان بە فڵچەکان بگەیەنێت.
  • گرنگە كووپێکی تایبەت بە فڵچەکان هەبێت، قەبارەی کووپەکە لەگەڵ فڵچەکاندا گونجاو بێت. ئەگەر شوێنی کارکردنەکەت بچووکە دەتوانیت شوێنی هەڵگرتنی فڵچەکان لە دیواردا بەکاربهێنیت.

خۆت لەم هەڵانە بپارێزە تاکوو فڵەچەکانت لە خراپبوون بپارێزیت

  • ڕێگە مەدە بۆیە بە فڵچەکانەوە وشک بێتەوە، پاککردنەوەی فڵچەکان ئاسان دەبێت کاتێک هێشتا بۆیەکە وشک نەبۆتەوە. وشکبوونەوەی بۆیەکان دەبێتە هۆی ڕەقبوون و تێکچوونی شێوەی فڵچەکان.
  • تاکوو بۆیە بە فڵچەکانەوە وشک نەبێتەوە گونجاوە کە بەشێداری بهێڵدرێتەوە، بەڵام مانەوەی فڵچەکان لە ئاودا بۆ ماوەیەکی زۆر دەتوانێت زیانیان پێ بگەیەنێت. مانەوەی ئاو بۆ ماوەیەکی زۆر کێشێکی زۆر لەسەر فڵچەکە دروست دەکات، دەبێتە هۆی چەمانەوەی فڵچەکە و شێواندنی شێوەکانیان.
  • دوای ئەوەی فڵچەکان خاوێن و وشک بوونەوە، دڵنیا ببەرەوە لەوەی فڵچەکان بە شێوەیەک هەڵنەگیرێن کە فشار لەسەر فڵچەکان دروست ببێت. فڵچەکان نەرمن و پەستانی زۆر دەبێتە هۆی تێکچوونی شێوەکانیان، لەبەر ئەوە هەرگیز فڵچەکان بەجۆرێک هەڵمەگرن کە فشار لەسەر دەمی فڵچەکان دروست ببێت.


سەرچاوەکان



309 بینین