ناوهڕۆك
سەرەتا
قسەکردن لەگەڵ کچان (بە عەرەبی: كيف تتحدث مع الفتيات، بە ئینگلیزی: How to talk to girls)، قسەکردن لەگەڵ کچان کارێکی ئاساییە و قورس نییە، بەڵام ئەوەش دوور نییە کە جیهانی کچان جیهانێکی ئاڵۆزە و بۆ چوونە ناو ئەو جیهانە پێویستت بە کارامەیی دەبێت.
قۆناغەکانی قسەکردن لەگەڵ کچان
- بە پێشەکییەک دەست پێبکە زۆر بەسادەیی خۆت بە کەسی بەرانبەر بناسێنە.
- سەیرێکی دەورووبەر بکە بزانە هیچ شتێک هەیە گرنگی ئەوەی هەبێت باسی بکەیت، هەوڵبدە باسی شتێکی گرنگ بکەیت.
- وەسفی کەسی بەرانبەر بکە وەسفی بکەیت بەڵام درۆ نەکەیت، بۆ نموونە ئەگەر کەسەکە قژی جوان نەبوو، نەڵێیت قژت زۆر جوانە، وەسفێکی ڕاستگۆیانە و بەجێ ڕێگایەکی زۆرباشە بۆ نزیکبوونەوە لە کەسەکە، بەڵام ئەم وەسفە نابێت لەبارەی بابەتی زۆر کەسییەوە بێت، وابێت کە کەسەکە بترسێت یان هەست بە نائاسوودەیی بکات.
- پرسیار بکە زۆربەی کەسەکان حەز دەکەن دەربارەی خۆیان قسەبکەن کەواتە ئەم مۆڵەتەی پێبدە، بەڵام ئاگاداربە زۆر باسی خۆت نەکەیت، کە کەسەکە نەتوانێت قسە بکات، پرسیارێک بکە کە بتوانێت بەئاسوودەیی قسەی لەسەر بکات، بەڵام ئەگەر بزانیت کەسەکە مەیلی بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان و گفتوگۆکە نییە، زۆر پرسیار مەکە.
- بەدوای قسەکەیدا بڕۆ هاوڕای بە و دژایەتی بکە، ڕای خۆت بڵێ، هەوڵبدە وادەرنەکەوێت کە گرنگیت بە قسەکانی نەداوە.
- سەیری چاوەکانی هاوڕێ نوێیەکەت بکە، ئەم کارە دەبێتە هۆی دروستکردنی متمانە، بەڵام بەردەوام چاو مەبڕە چاوی، لەماوەی گفتوگۆکەدا چەند جارێک ناوی بهێنە.
- زەردەخەنە کردن و نواندنی ڕێز لەبیر مەکە.
- پێش ئەوەی هەر قسەیەک بکەیت، کەمێک بیری لێبکەوە و هەوڵبدە خودی خۆت بیت.
هەندێک خاڵی گرنگ دەربارەی قسەکردن لەگەڵ کچان
- ئارام و لەسەرخۆبە، ئەوە بزانە ئەگەری ئەوە هەیە کە هەر گفتوگۆیەکی بچووک تا دوای چەند مانگ لە بیری کەسەکدا نامێنێت، کەواتە ئەوەی دەتەوێت بیڵێ.
- ئەگەر شەرمن بیت، باشترە پێشتر چەند بابەتێک ئامادە بکەیت.
- سەرنجی کاردانەوەی بەرانبەر بدە، ئەگەر حەزی لە بابەتەکە بوو، بەردەوام بە لەسەری، بەڵام ئەگەر زانیت بەردەوام خۆی دەدزێتەوە دەبێت بوەستیت.
- بە پرسیاری زۆر بێزاری مەکە.
- بە تۆنێک قسە مەکە کە وابزانێت ناچاری قسە بکەیت.
- پرسیاری تایبەتی مەکە.
- دەربارەی ڕووکەشی کەسەکە یان هەر کەسی تر ڕای نەرێنی دەرمەبڕە.
- لەلای ئەو باسی کچی تر مەکە و بە کچی تر بەراوردی مەکە.
- ئەگەر بەخراپی مامەڵەت کرد و ئەو هەر بەباشی قسەی لەگەڵ کردیت، بە میهرەبانی و ڕێزەوە قەرەبووی بۆ بکەرەوە.
- ئەگەر لەسەر شتێک لێت توڕە بوو ئەوا کەمێک کاتی پێ بدە.
قسەکردن لەگەڵ کچی دڵخوازت
- بێ ڕێزی و سوکایەتیکردن نیشان نەدەیت لەبەردەمیدا.
- بابەتی سێکسی یان دینی یان نەتەوەیی مەکەوە.
- لە مامەڵەکردنت هەرگیز لەخۆبایی مەبە وەکوو ئەوەی هەموو شتێک بزانیت.
- بەشێوەیەکی ڕێک وپاک و جوان جل بپۆشە.
- باسی بوونی خۆشەویستی لەگەڵدا مەکە.
- باسی شتێکی لەگەڵدا بکە کە دەبارەی دەیزانیت.
چۆن سەرنجی کچێک ڕابکێشی؟
بیهێنە پێکەنین
کچان حەزیان لەو کوڕانەیە کە دەیانهێننە پێکەنین، مەترسە لە دەربڕینی گاڵتەکانت و پێبکەنە، بەڵام ئاگاداربە بەبێ ڕێزییەوە نەبێت و نوکتەی بێ مانا باس بکەیت. ئەگەر شتێکت بۆ باس کرد و پێنەکەنی، نیشانی بدە کە زۆر بەجدی نەتگرتووە، بۆ نموونە بڵێ بۆچی ئەمە بۆ هەر کەس باس دەکەم تووشی خەمۆکی دەبێت، بە ئەگەری زۆرەوە ئەم قسەیە زیاتر دەبێتە هۆی پێکەنین.
متمانە بەخۆبوونی خۆت زیاد بکە
متمانەت بەخۆت هەبێت و مەترسە لەوەی قسەی خراپ لە دەمت دەربچێت، ئەگەر ئەو ترسەت نەبێت ئەگەری ڕوودانی شتێکی وا کەم دەبێت. بۆ هەبوونی متمانە بەخۆبوونیش پێویست ناکات وەسفی خۆت بکەیت.
ئاسوودەبە
ئەگەر بشڵەژێیت و بترسیت کچەکەش تێدەگات، ئەگەر هەستت بە شڵەژان کرد، کەم کەم قسەبکە و بیری خۆت کۆبکەرەوە.
بۆ ئەوەی کاریگەری بخەیتە سەری درۆ مەکە
بە ڕاستگۆیی قسەبکە و درۆ مەکە، ئەگەر بشتەوێت بابەتەکان درێژ بکەیتەوە و گەرمتریان بکەیت، بەڵام ئەمە دەبێتە هۆی سەرئێشە نەک سوودی هەبێت، ئەگەر پەیوەندیتان لەگەڵ کچەکە درێژە بکێشێت ئەوا پێی دەزانێت کە درۆت کردووە.
ئەرێنی بە
مرۆڤەکان حەز دەکەن لەگەڵ کەسانێک پەیوەندی دروست بکەن کە دەبێتە هۆی خۆشحاڵکردنیان و تێڕوانینێکی ئەرێنییان بۆ دەوروبەریان هەیە، ئەگەر بە هەرشێوەیەک کەشەکە نەرێنی بوو بەخێرایی قەرەبووی بکەوە.