عەلی ڕەزا کەمالی

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2023-03-28-01:35:00 - کۆدی بابەت: 11254
عەلی ڕەزا کەمالی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

عەلی ڕەزا کەمالی (بە فارسی: علی‌رضا کمالی، بە ئینگلیزی: Alireza Kamali)، هونەرمەند و نواندنکارێکی ئێرانییە. لە ١٧ـی ئایاری ساڵی ١٩٨٠ لە تارانی پایتەختی ئێران لەدایکبووە، بە ڕۆڵگێڕانی لە زنجیرەی پێستی شێر لە ساڵی ٢٠٢٢ ناوبانگێکی گەورەی پەیداکرد.

ژیان

عەلی ڕەزا هاوسەری پێشووی دونیا مەدانی کچی ڕوویا تەیمووری بووە. لە ساڵی ٢٠٠٠ـدا چووەتە زانکۆی هونەرە جوانەکانی تاران، لەهەمان کاتدا لە بواری نمایشی بوکەڵەدا کاری کردووە. بە شێوەیەک کە دوای سێ ساڵ هاوکاری و کارکردنی لەگەڵ ئەم ناوەندە، بووە باشترین ئەکتەری پیاوی نۆیەمین ڤێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆیی بەرگری پیرۆز. یەکەم دەرکەوتنی لە بواری سینەما و تەلەڤزیۆندا لە ساڵی ٢٠٠٣ بوو لە زنجیرەی (شیخ بهایی) لە دەرهێنانی شەهرام ئەسەدی، کە وەکوو یاریدەدەری دەرهێنەر کاری کردووە.

یەکەم ئەزموونی نواندنی بە ڕۆڵی شەمایل عەلی ئەکبەر بووە لە زنجیرەی (ثارالله)، لە دەرهێنانی شەهریار بەهرانی و نووسینی موجتەبا فەرودە بووە. لە ساڵی ٢٠٠٧ لە فیلمی (ملک سلیمان) ڕۆڵی بینیوە، کە پێشوازییەکی گەورەی لێکراوە. هەروەها لە زنجیرەی (نفس) لە دەرهێنانی جەلیل سامان بەژداری کردووە. بە ڕۆڵگێڕانی لە زنجیرەی پێستی شێر لە ساڵی ٢٠٢٢ ناوبانگێکی گەورەی بەدەستهێنا.

خەڵاتەکانی

  • براوەی باشترین ئەکتەری پیاو لە نۆیەمین ڤێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆیی بەرگری.
  • کاندیدی باشترین ئەکتەری پاڵپشت بۆ فیلمی (سێ مانگ) لە پێنجەمین ڤێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی شەهر.
  • براوەی خەڵاتی تایبەتی دەستەی سوێند خواردن لە سیانزەهەمین ڤێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەرگری.
  • کاندیدی پەیکەری حافز بۆ باشترین ئەکتەری دراما بۆ زنجیرەی (نفس) لە هەژدەهەمین فێستیڤاڵی وێنەی جیهانی.

بەرهەمەکانی

زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی

ساڵ زنجیرە ڕۆڵ
١٩٨٧ تئاتر نوجوانان  
٢٠٠٣ ثارالله شەمایل
٢٠٠٤ دوباره زندگی  
٢٠٠٥ نرگس ئیسماعیل
٢٠٠٥ راز ققنوس  
٢٠٠٦ گل بارون زده  
٢٠٠٧ نردبام آسمان  
٢٠٠٨ شهر دقیانوس  
٢٠٠٩ شوق پرواز  
٢٠١٠ قلب یخی (وەرزی یەکەم) مەسعوود
٢٠١٣ میلیاردر مەنسووڕ
٢٠١٤ انقلاب زیبا حامید
٢٠١٦ نفس ڕوزبە
٢٠١٨ لحظە گرگ و میش ئیحسان
٢٠١٩ وارش یار محەمەد
٢٠٢١ آنها عەلی ڕەزا
٢٠٢١ آهوی من مارال  
٢٠٢٢ پوست شیر ڕەزا پەروانە

فیلمی سینەمایی

ساڵ ناوی فیلم ڕۆڵ
٢٠٠٣ سفر  
٢٠٠٤ جنگ کودکانه پێشەنگ
٢٠٠٥ سفر  
٢٠٠٥ چشمهایت راببند  
٢٠٠٦ پایان راه  
٢٠٠٦ دستهای خالی ئەفسەری پۆلیس
٢٠٠٧ ملک سلیمان ئادونیا
٢٠٠٨ در آغاز یک روز فەرید
٢٠٠٩ آخرین برگشتی  
٢٠٠٩ گلوگاه شیطان یونس
٢٠١١ به فاصله یک‌نفس عەتا
٢٠١١ اینجا شهر دیگری است  
٢٠١٢ عقاب صحرا  
٢٠١٢ برگشت‌ناپذیر ئەمیر حوسەین
٢٠١٣ سه ماهی ئەحمەد
٢٠١٤ چرک‌نویس بەهمەن
٢٠١٤ هاری سیاوەش
٢٠١٥ در سکوت فەرید
٢٠١٥ خانه ای در خیابان چهل و یکم مورتەزا
٢٠١٦ سد معبر مورادی
٢٠١٦ خانه کاغذی سەعید
٢٠١٧ شاه‌کش  
٢٠١٨ سمفونی نهم کۆرشی گەورە
٢٠١٨ معکوس پەیمان
٢٠١٨ هفت و نیم سالار
٢٠١٩ آبادان یازده ۶۰ بەهمەن
٢٠١٩ شاهین شاهین
٢٠٢٠ شب، داخلی، دیوار  


سەرچاوەکان

2526 بینین