ناوهڕۆك
سەرەتا
پێویستە کوڕان دەستبەند لە چ دەستێک بکەن؟ (بە عەرەبی: ماهي انواع اساور التي يجب ان يرتديها رجال؟، بە ئینگلیزی: What bracelet should boys wear)، جوانی و سەرنجڕاکێشی دەستبەندی پیاوانە لە سادەییدایە، بە تایبەت کاتێک دەتانەوێت بۆ چاوپێکەوتنی کار یان هەر چاوپێکەوتنێکی فەرمی ئامادە بن، بەدڵنیاییەوە گرنگی بدەن بە سادەیی ئەو دەستبەندەی لەدەستی دەکەن.
ڕاستە کە ڕەنگی ڕەش بەنزیکەیی دەکرێت لەگەڵ هەموو ڕەنگەکان گونجاندنی بۆ بکرێت، بەڵام دەبێت سەرنجی ئەوەش بدەن ئەو دەستبەندەی کە هەڵیدەبژێرن دەبێت لەگەڵ ڕەنگی جلەکانتان بگونجێت. هەروەها کاتێک دەستبەند لە مەچەک توند بێت و هیچ جوڵە نەکات جوان دەرناکەوێت تەنانەت ڕەنگە ببێتە هۆی ئازاردانی دەست.
کوڕان دەستبەند لە کام دەست بکەن؟
ڕاستییەکە ئەوەیە کە جیاوازی نییە دەستبەندەکە بکەنە کام دەست، بەڵام کۆمەڵێک یاسا و ڕێنمایی هەیە بۆ بەکارهێنانی و لەدەستکردنی دەستبەند.
بەکارهێنانی دەستبەند لەلای کاتژمێرەوە
بەستنی دەستبەند لەلای کاتژمێرەوە و لە هەمان دەستدا گونجاوە، باشترە کە دەستبەندی بەردی یان تیژ و گۆشەدار بەکارنەهێنن، بۆ ئەوەی زیان بە کاتژمێرەکە نەگەیەنێت و نەیڕووشێنێت.
ڕاگرتنی هاوسەنگی
ژمارەی ئەو دەستبەندانەی دەیبەستی گرنگە کە زیادەڕەوی تێدا نەکەیت، هەروەها ئەگەر کاتژمێرت لەدەستتدا بوو و نەتویست زۆر قەرەباڵغ بێت، دەتوانیت دەستبەندەکە بکەیتە دەستەکەی ترت، بەم شێوەیە هاوسەنگییەک ڕادەگریت.
گۆڕانکاری
ئەگەر بەردەوام کاتژمێرەکەت لە دەستی چەپ و دەستبەند لە دەستی ڕاست دەبەستیت، دەتوانیت گۆڕانکاری بکەیت و ئاڵوگۆڕیان بکەیت.
ڕێنمایی بۆ کڕینی دەستبەندی کوڕانە
پێش کڕینی دەستبەند پێویستە چەند خاڵێک لەبەرچاو بگریت، بۆ نموونە ستایلی هەمیشەییت چۆنە؟ ئایا تەنیا ڕەنگی جوانکارییەکە بەلاتەوە گرنگە یان پێکهاتە و نەخشەکانیشی؟ یان ئەو دەستبەندەی دەیکڕیت هەموو ڕۆژێک بەکاریدەهێنیت یان لە کاتی تایبەتتدا؟ بە وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانە دەتوانیت بە ئاسانی هەڵبژاردن بکەیت، لەبەر ئەوەی ئەوەی کە ناتەوێت لە هەڵبژاردنەکانتدا لاتبردووە و لەنێوان هەڵبژاردەکانت یەکێکیان هەڵدەبژێریت، دانەیەک کە لەگەڵ پێویستییەکانت و حەزی تۆ دەگونجێت.